په‌یامی هاوخه‌می پێوه‌ندییه‌ گشتییه‌كانی پارێزگای كوردستان به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی خاتوو سه‌بری كیانی

په‌یامی هاوخه‌می پێوه‌ندییه‌ گشتییه‌كانی پارێزگای كوردستان به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی خاتوو سه‌بری كیانی

پێوه‌ندییه‌ گشتییه‌كانی پارێزگای كوردستان په‌یامێكی هاوخه‌می به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی خاتوو سه‌بری كیانی بڵاو كرده‌وه‌.

ده‌قی په‌یامه‌كه‌ به‌م چه‌شنه‌یه‌:

 

سم الله الرحمن الرحیم

 

«إِنَّا لله وَ إِنَّا إِلَیْهِ رَاجِعُونَ»

گه‌ڕانه‌وه‌ی ھه‌موو تاکێک بۆلای خودایه‌.

 

مامۆستای به‌ڕێز و خوشه‌ویست: 

مامۆستا عه‌لی ڕه‌حمانی، کاک عوبه‌ید ڕه‌حمانی و 

سه‌رجه‌م بنه‌ماڵه‌کانی به‌ڕێزی کیانی و ڕه‌حمانی

 

به‌ بۆنه‌ی کۆچی دوایی خاتوو سه‌بری کیانی، خێزانی کاک عوبه‌ید، ھاوخه‌می و پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشيی خۆمان ئاراسته‌ی جه‌نابتان و سه‌رجه‌م بنه‌ماڵه‌کانی به‌ڕێزی کیانی و ڕه‌حمانی ئه‌که‌ین و له‌ خوای میری مه‌زن داواکارین ڕۆحی ئازیزی کۆچ کردوو، به‌ به‌ھه‌شتی برین شاد بفه‌رمێت و سه‌بر و ئۆقره‌ و ئارامی و خۆڕاگریش به‌ ئێوه‌ی خۆشه‌ویست و بنه‌ماڵه‌ به‌ڕێزه‌کانتان ببه‌خشێت.

اللهم اغْفِرْ لَنَا وَ لَها ...

 

په‌یوه‌ندییه‌ گشتییه‌کانی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسڵاح- مه‌ڵبه‌ندی کوردستان

.:: نوێ‌ترین ::.