پێوه‌ندییه گشتییه‌كانی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاحی لقی ئازه‌ربایجانی ڕۆژاوا به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی مامۆستا موحه‌ممه‌د ئه‌مین ئه‌مینیان په‌یامێكی سه‌ره‌خۆشی بڵاو كرده‌وه
به‌دوای كۆچی دوایی شاعیر و نووسه‌ری كورد، حاجی مامۆستا موحه‌ممه‌د ئه‌مین ئه‌مینیان، پێوه‌ندییه گشتییه‌كانی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاحی لقی ئازه‌ربایجانی ڕۆژاوا په‌یامێكی سه‌ره‌خۆشی بڵاو كرده‌وه.
ده‌قی په‌یامه‌كه به‌م چه‌شنه‌یه:
بسم الله الرّحمن الرّحیم
«يَرْفَعِ اللَّهُ الَّذِينَ آمَنُوا مِنكُمْ وَالَّذِينَ أُوتُوا الْعِلْمَ دَرَجَاتٍ»
هه‌واڵی كۆچی دوایی شاعیر و نووسه‌ری به‌ناوبانگی كوردیی سه‌رده‌شت، حاجی مامۆستا موحه‌ممه‌دئه‌مین ئه‌مینیان كه ته‌مه‌نی به‌به‌ره‌كه‌تی له‌ڕێی خزمه‌ت به ئه‌ده‌بیات، فه‌رهه‌نگی كوردی و هه‌روه‌ها زانسته ئیسلامییه‌كان تێپه‌ڕ كرد، بوو به‌هۆی خه‌م و په‌ژاره‌مان.
بێگومان خزمه‌ته به‌نرخه‌كانی ئه‌و نووسه‌ر و وه‌رگێڕه پایه‌به‌رزه، به‌تایبه‌ت شیكاریی بووستانی سه‌عدی، ته‌جویدی قوڕئان، به‌هه‌شتی كوردستان و گه‌شتی كوردستان به‌رهه‌می هیممه‌تی به‌رز و تێكۆشانێكی ماندوونه‌ناسانه و زانستی به‌ربڵاوی ئه‌و خوالێخۆشبووه به‌ڕێزه بووه و وه‌ك چاكه‌ی نه‌بڕاوه، ڕوحی به‌رزی وه‌به‌ر ڕه‌حمه‌تی بێكۆتایی خوای گه‌وره ده‌كا و له پاداشی هه‌تاهه‌تایی به‌هره‌مه‌ند ده‌كا.
پێوه‌ندییه گشتییه‌كانی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاحی لقی ئازه‌ربایجانی ڕۆژاوا، به‌بۆنه‌ی نه‌مانی ئه‌و كه‌سایه‌تییه به‌ڕێزه، سه‌ره‌خۆشی خۆی ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه‌ی به‌ڕێزی، خۆشه‌ویستان و ته‌واوی فه‌رهه‌نگدۆستانی وڵاتمان ده‌كا و له خوای میری مه‌زن بۆ خوالێخۆشبوو داوای پله‌ی به‌رز و فیرده‌وسی به‌رین و بۆ كه‌سوكاری داوای سه‌بر و خۆڕاگری ده‌كا.
پێوه‌ندییه گشتییه‌كانی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاح
لقی ئازه‌ربایجانی ڕۆژاوا
١٩ ڕه‌شه‌مه‌ی ١٤٠٠
- 513 سه‌ردان
-
نووسخه‌ی چاپ