به‌ڕێوه‌چوونی ڕێوڕه‌سمی نه‌مام‌چاندن له‌ ئاویه‌ری سنه

به‌ڕێوه‌چوونی ڕێوڕه‌سمی نه‌مام‌چاندن له‌ ئاویه‌ری سنه

ڕێوڕه‌سمی نه‌مام‌چاندن له‌ به‌رزاییه‌كانی ئاویه‌ر، به‌ به‌شداری كۆمه‌ڵێك له‌ ئه‌ندامانی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاحی لقی سنه به‌ڕێوه‌ چوو.

به‌رپرسی جێگری فه‌رهه‌نگی كۆمه‌ڵایه‌تی جه‌ماعه‌تی لقی سنه سه‌باره‌ت به‌و ڕێوڕه‌سمه وتی: له‌و ڕێوڕه‌سمه كه دووشه‌ممه‌ (١٦ی شه‌ڕه‌مه) به‌ هه‌وڵی جێگریی فه‌رهه‌نگی كۆمه‌ڵایه‌تیی جه‌ماعه‌ت و به‌ مه‌به‌ستی په‌ره‌سه‌ندنی كولتووری نه‌مام‌چاندن و ژینگه‌پارێزی به‌ڕێوه‌ چوو، مناڵان و مێرمناڵان له‌گه‌ڵ دایكان و باوكان و ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌یان به‌شدار بوون.

ئه‌و هه‌روه‌ها وتی: به‌شداربووان له‌ ناوچه‌ی دارستانه‌ سووتاوه‌كانی چیای ئاویه‌ر له‌ خوار ئه‌ستێره‌ی «گوێزه‌ كوێر» كه دارستانه‌كه‌ی پێشتر به‌هۆی ئاگركه‌وتنه‌وه‌ له‌ناو چووبوو، ١٠٠ نه‌مام له‌ سێ جۆری «تایله، ون و چه‌قاله‌ تاڵه‌»یان تێخست.

به‌ڕێوه‌چوونی ڕێوڕه‌سمی نه‌مام‌چاندن له‌ ئاویه‌ری سنه
به‌ڕێوه‌چوونی ڕێوڕه‌سمی نه‌مام‌چاندن له‌ ئاویه‌ری سنه
به‌ڕێوه‌چوونی ڕێوڕه‌سمی نه‌مام‌چاندن له‌ ئاویه‌ری سنه

.:: نوێ‌ترین ::.