مامۆستا حه‌بیب موحه‌ممه‌د سه‌عید، بانگخواز و نووسه‌ری كورد كۆچی دوایی كرد

مامۆستا حه‌بیب موحه‌ممه‌د سه‌عید، بانگخواز و نووسه‌ری كورد كۆچی دوایی كرد

مامۆستا حه‌بیب موحه‌ممه‌د سه‌عید زانا و بانگخواز و نووسه‌ری كورد، دوێنێ پێنجشه‌ممه‌ ٧ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٠ له‌ ته‌مه‌نی ٧٤ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.

مامۆستا حه‌بیب خه‌ڵكی گوندی به‌ڵخه سه‌ر به‌ ناوچه‌ی هه‌ورامان بوو و بڕیار وایه‌ ته‌رمی پیرۆزیشی هه‌ر له‌ زێدی خۆی ئه‌سپارده‌ی خاك بكرێت.

مامۆستا كه یه‌كێ له‌ پێشه‌نگانی بانگه‌وازی ئیسلامی له‌ كوردستان بوو و پڕبوو له‌ خزمه‌ت و خه‌مخۆری، به‌ قه‌له‌مه‌ جوان و نووسینه‌ به‌نرخه‌كانی زۆربه‌ی كتێبخانه‌كانی ڕازاندبۆوه‌ و دڵی خوێنه‌رانی گه‌شاندبۆوه‌.

مامۆستا موحه‌ممه‌د خاوه‌نی چه‌ندین كتێب و نامیلكه‌یه‌ له‌ نووسین و وه‌رگێڕان و به‌م چه‌شنه خزمه‌تێكی زۆری به‌ گه‌لی موسوڵمان و نه‌ته‌وه‌ی كورد كردووه‌. مامۆستا هه‌موو ته‌مه‌نی پیرۆزی له‌ڕێی خزمه‌ت له‌ ئایین و نیشتمان به‌سه‌ر بردووه‌.  له‌ كتێبه‌ به‌نرخه‌كانی مامۆستا، ده‌كرێ ئاماژه‌ به‌ كتبێ ژیانی ئازیزمان(د.خ) و هه‌روه‌ها ژیانی هاوه‌ڵانی پێغه‌مبه‌ر(د.خ) و كۆمه‌ڵێ كتێبی تر بكه‌ین كه كاریگه‌ری زۆری له‌سه‌ر خوێنه‌ران هه‌بووه‌.

ڕۆحی شاد و یادی هه‌رمان و پله‌ی به‌رز بێ.

ده‌نگێ نه‌دراوه

.:: نوێ‌ترین ::.

لاوانی كورد ئۆسكاری خۆڕاگرییان به‌ده‌ست هێنا هه‌واڵه‌کانی ئیسلاح وێب (1401/02/28)