لێژنه‌یه‌ك له ئه‌ندامانی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاحی لقی سیلوانا دڵداری بنه‌ماڵه‌كانی كۆڵبه‌رانی ونبوویان دایه‌وه
لێژنه‌یه‌ك له ئه‌ندامانی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاحی لقی سیلوانا له شه‌وی یه‌كشه‌ممه‌ی ٣ی ڕێبه‌ندان، له گوندی باوان چاوپێكه‌وتنیان له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كانی سێ كۆڵبه‌ره ونبووه‌كه كرد.
چه‌ند كه‌س له به‌رپه‌رسان و ئه‌ندامانی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاحی لقی سیلوانا به ئاماده‌بوون له ماڵی سێ كه‌س له ونبووانی گوندی باوانی به‌شی سیلوانای سه‌ر به شاری ورمێ، وێڕای چاوپێكه‌وتن و دهرپڕینی هاوخه‌مییان، ئه‌وانیان به سه‌بر و خۆڕاگری ڕاسپارده كرد و پشوودرێژییان وه‌ك به‌رچاوترین پێناسه‌ی بڕوادارن هه‌ژمار كرد.
وته‌بێژی لێژنه‌ی جه‌ماعه‌ت له‌و چاوپێكه‌وتنه‌دا به ئاماژه به ئایه‌تی ١٠ی سووڕه‌تی زومه‌ڕ: «إِنَّمَا يُوَفَّى الصَّابِرُونَ أَجْرَهُمْ بِغَيْرِ حِسَابٍ» واته: «بێگومان خۆڕاگران پاداشی ته‌واو و بێهه‌ژمار وه‌رده‌گرن» و هه‌روه‌ها به ئاماژه به فه‌رمووده‌ی «دوو شت هه‌یه كه خوای گه‌وره پاداشی ئه‌وانی دیاری نه‌كردووه، یه‌كیان ڕۆژووی مانگی پیرۆزی ڕمهزانه و ئه‌وی تر خۆڕاگری له‌سه‌ر به‌ڵا و موسیبه‌ته» و هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ ئاماژه به چه‌ند نموونه‌یه‌ك له ژیانی پێغه‌مبه‌ران و به‌رگه‌گرتن له ئاست سه‌ختی و دژوارییه‌كان و به‌تایبه‌ت حه‌زره‌تی یوونس(ع)، حه‌زره‌تی ئه‌یووب(ع) و... باسی له ئاسه‌وار و پاداشهكانی بێهه‌ژماری سه‌بر و خۆڕاگری كرد و ڕایگه‌یاند كه ته‌واوی خه‌ڵكی پارێزگا و به‌تایبه‌ت به‌شی سیلوانا خۆیان به هاوبه‌شی خه‌متان ده‌زانن.
- بۆچوونێکی نوێ بنووسه
- 353 سه‌ردان
-
نووسخه‌ی چاپ