شڕۆڤه‌ی وته‌كانی ئه‌مینداری گشتیی جه‌ماعه‌ت له یه‌كه‌م دانیشتنی شوڕای ڕاوێژكاریی ناوچه‌كان
به ئاماده‌بوونی مامۆستا عه‌بدوڕڕه‌حمان پیرانی ئه‌منیداری گشتیی جه‌ماعه‌ت، یه‌كه‌م دانیشتنی شوڕای ڕاوێژكاریی ناوچه‌كانی جه‌ماعه‌ت شه‌وی ٢٩ی به‌فرانباری ١٤٠٠ به‌شێوه‌ی ئانلاین به‌ڕێوه چوو.
شڕۆڤه‌ی وته‌كانی ئه‌مینداری گشتی به‌م چه‌شنه‌یه:
بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ
سپاسی خوای دڵۆڤان ده‌كه‌ین و سه‌لام و دروود بۆسه‌ر پێغه‌مبه‌ران و به‌تایبه‌ت كۆتا پێغه‌مبه‌ر(د.خ) و هاوه‌ڵانی ئه‌مه‌گناس و خزمه‌تكارانی ئایین و مرۆڤایه‌تی ده‌نێرین.
خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ: «ثُمَّ جَعَلْنَاكُمْ خَلَائِفَ فِي الْأَرْضِ مِنْ بَعْدِهِمْ لِنَنْظُرَ كَيْفَ تَعْمَلُونَ» (یوونس/١٤) پاشان ئێوه‌مان له‌سه‌ر زه‌وی كرده جێگر تاكوو ببینین چۆن دهجۆۆڵێنهوه.
ئێستا ئێمه میراتگری میراتێكین كه ده‌ست به‌ده‌ست له خاوه‌نان و نه‌ته‌وه‌كانی پێشووه هاتووه تاكوو به ئێمه گه‌یشتووه.
ئه‌وان سه‌رده‌مێك له‌ژێر ئه‌زموون و تاقیكردنه‌وه‌كانی خوای گه‌وره‌دا بوون و ئێستا ئێمه له‌هه‌مبه‌ر بیر و بۆچوون و كردار و ئاكارمان لێپرسینه‌وه و لێپێچانهوهمان لێ ده‌كرێ و له‌ژێر گهردبینی چاوهدێرییهكی ورد و كارزانانهی خوای گه‌وره داین كه ده‌فه‌رموێ: «لِنَنْظُرَ كَيْفَ تَعْمَلُونَ» هێندێ له ئایه‌ته‌كان وه‌ك ئایه‌تی ئاماژه پێكراو و هه‌ورها ئایه‌تگه‌لی تری وه‌ك ئایه‌تی ٢٤ی ساففات «وَقِفُوهُمْ إِنَّهُمْ مَسْئُولُونَ» په‌یامێكی به‌سۆزی قورسیان پێیه. هه‌رچه‌ند هێندێ له ڕاڤه‌كاران ده‌ڵێن كه ئه‌و ئایه‌ته سه‌باره‌ت به بڕوادارن نییه.
بێگومان ئه‌و چاوه‌دێری و لێپرسینه‌وه‌ی دوایید، ئێمه‌ی له پێگه‌یه‌كی به‌رپرسیاره‌تی مه‌ترسیداردا داناوه تاكوو وشیارانه و به‌رپرسانه ئه‌رك و واجبه‌كانمان به‌جێ بێنین.
سه‌باره‌ت به كاری به‌كۆمه‌ڵ و یا هه‌ر كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به‌دوور له نیگا و ڕوانینی خه‌ڵك ئه‌گه‌ر به مه‌به‌ستی خزمه‌ت و یا كارێكی خێر بێ، ئه‌وه وێنه‌یه‌ك له وێناكانی خێر هه‌ژمار ده‌كرێ. خوای گه‌وره له قورئانی پیرۆزدا ده‌فه‌رموێ: «لَا خَيْرَ فِي كَثِيرٍ مِنْ نَجْوَاهُمْ إِلَّا مَنْ أَمَرَ بِصَدَقَةٍ أَوْ مَعْرُوفٍ أَوْ إِصْلَاحٍ بَيْنَ النَّاسِ وَمَنْ يَفْعَلْ ذَلِكَ ابْتِغَاءَ مَرْضَاتِ اللَّهِ فَسَوْفَ نُؤْتِيهِ أَجْرًا عَظِيمًا» (نیسا‌ء/١١٤)
خوای گه‌وره سێ ده‌رگای خێری گه‌وره به‌ڕووی كاری به‌كۆمه‌ڵدا ده‌كاته‌وه. ئه‌گه‌ر كاری به‌كۆمه‌ڵ به‌مه‌به‌ستی به‌دیهاتنی ئه‌و ئامانج و كاره خێرانه بێ، ده‌توانێ ببێته هۆی ڕه‌زامه‌ندی خوا و پاداشی گه‌وره.
ئه‌وڕۆكه زانایان و بیرمه‌ندان باس له ئامرازی سه‌ركه‌وتن و به‌ڕێوبه‌رایه‌تی دروستی ژیان ده‌كه‌ن، له‌و بواره‌وه سه‌ركه‌وتنی ئێمه له‌گرێوی ئیمان و بڕوایه‌كی ده‌روونیی سه‌باره‌ت به دروستی و شیاویی ڕێگا و ئامانجێك دایه كه بۆخۆمان پێناسه كردووه. واته ئێمه بڕوامان به ته‌ندرووستی، ڕاستیی و كارسازبوونی ئامانج و مه‌به‌ستێكه كه به‌هۆیه‌وه له‌ده‌وری یه‌ك كۆ بووینه‌وه.
هه‌وره‌ك قوڕئانی پیرۆز ده‌فه‌رموێ: «فَاسْتَمْسِكْ بِالَّذِي أُوحِيَ إِلَيْكَ إِنَّكَ عَلَى صِرَاطٍ مُسْتَقِيمٍ» (زوخڕوف/ ٤٣) چووكترین گومان له دروستی ڕێگا و شیاوبوونی به‌رنامه و ئامانج، بێگومان دهستهوهستاومان ده‌كا. «فَاصْبِرْ إِنَّ وَعْدَ اللَّهِ حَقٌّ وَلَا يَسْتَخِفَّنَّكَ الَّذِينَ لَا يُوقِنُونَ » (ڕووم/٦٠) كاتێك كه مرۆڤ دڵنیایه كه ڕێگایه‌كی هه‌ڵیبژاردووه، ڕاسته؛ دژایه‌تیكردنی كه‌سانی تر كاریگه‌ریی و دڕدوونگی تێدا به‌دی ناهێنن.
ئێمه له جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاح له‌سه‌ر ئه‌و بڕوایه‌ین كه ئامانج و ئه‌ركێكی له ئه‌ستۆمان گرتووه؛ ده‌توانێ بۆ خزمه‌ت به هاووڵاتیان سوودمه‌ند و كاریگه‌ر بێ و له چاره‌سه‌ری ده‌رد و ئازار و گرفته‌كان و دابینكردنی ئاسووده‌یی، یه‌كیه‌تی، ته‌بایی و برایه‌تی ڕۆڵی هه‌بێ.
بێگومان بۆ به‌جێهێنانی دروستی ئه‌و ئه‌ركه گه‌وره‌یه، هه‌بوونی شاره‌زایی، ئه‌زموون، لێهاتوویی، توانایی و توكمهیی له كرداردا، بوونی كه‌ره‌سه و به‌ستێنی پێویست بۆ به‌دیهاتنی ئامانجه‌كان، پێویسته.
له كۆتایی وته‌كانمدا جارێكی تر جه‌خت له‌سه‌ر پێویستیی هاوسه‌نگی نێوان یاسای هاوكاری و جیاوازیی ده‌كه‌م، پێویسته به‌رده‌وام به پابه‌ندی به سه‌رچاوه‌ی یه‌كتر قه‌بووڵكردن و خۆپارێزی له توندوتیژی و گواستنه‌وه‌ی ده‌مارگرژی به هاوكاری، هاریكاری و یارمه‌تی لایه‌ن و بزووتنه‌وه و ناوه‌نده‌كانی تر به‌مه‌به‌ستی خزمه‌ت به هاووڵاتیان دریغی له هیچ هه‌وڵ و تێكۆشانێك نه‌كه‌ین و كاتێك كه هاوكاری و هاریكاری كه‌سانی تر به‌هه‌ر هۆیه‌ك مه‌یسه‌ر نه‌بوو، ئه‌ركی تایبه‌تی خۆمان به‌جێ بێنین. چاوه‌ڕێ ده‌كرێ بۆ هاریكاری و هاوكاری كه‌سانی دی، ئه‌ندامانی ڕێزداری جه‌ماعه‌ت پێشه‌نگ بن تاكوو به‌یارمه‌تی خوای گه‌وره وه‌ڵامی فه‌رمانی په‌روه‌رێنه‌رمان دابێته‌وه كه ده‌فه‌رموێ: «وَفِي ذَلِكَ فَلْيَتَنَافَسِ الْمُتَنَافِسُونَ».
سه‌ربه‌رز و سه‌رفراز بن
- بۆچوونێکی نوێ بنووسه
- 416 سه‌ردان
-
نووسخه‌ی چاپ