به‌یاننامه‌ی كۆتایی دانیشتنی دووهه‌می كۆنگره‌ی پێنجه‌می جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاح

به‌یاننامه‌ی كۆتایی دانیشتنی دووهه‌می كۆنگره‌ی پێنجه‌می جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاح

دانیشتنی دووهه‌می كۆنگره‌ی پێنجه‌می جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاح، له‌كاتێكدا كه ئێستاش جیهان له‌شه‌ڕی كووید ١٩ ڕزگاری نه‌بووه‌، به‌شێوه‌ی ئانلاین و له‌ڕێی مه‌جازییه‌وه‌ به‌ڕێوه‌ چوو.

به‌و هۆیه‌وه‌ سه‌رنجی ئه‌ندامان، لایه‌نگران و ته‌واوی به‌رده‌نگان بۆ ئه‌و چه‌ند خاڵه‌ی خواره‌وه‌ ڕاده‌كێشین:

وڵاته‌ خۆشه‌ویسته‌كه‌مان ئێران، ڕۆژانێكی ئه‌سته‌م تێپه‌ڕ ده‌كا. بایكۆته‌ گشتگیره‌كانی بیانیی، قه‌یرانی كه‌م‌ئاوی، بێكاری، حه‌زی بێ‌وێنه‌ی لێهاتووان به‌ كۆچكردن، مه‌ودای زۆری داهات و بوودجه‌كان له‌گه‌ڵ نرخی به‌رزی ئاوسان و هێندێ ناكارامه‌یی ئابووری و سیاسی، كاریگه‌ری له‌سه‌ر چینه‌كانی جۆراوجۆری كۆمه‌ڵگا داناوه‌ و شارۆمه‌ندانی تووشی گرفت و كێشه‌ی زۆر كردووه‌.

حكوومه‌ت ئه‌مانه‌تداری كاروباری گشتیی كۆمه‌ڵگا و به‌رپرسی دابینكردنی ئاسووده‌یی و بژێوی ئابڕومه‌ندانه‌ی شارۆمه‌ندانه. له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ چاوه‌ڕێ ده‌كرێ به‌رپرسان له‌ ڕاستای باشتركردنی بژێوی ژیانی هاووڵاتیان، له‌ ته‌واوی به‌ستێن و تواناییه‌كانی شیاو بۆ چاكسازیی ڕه‌وتێكی كه هه‌یه‌ و چالاكیی و كارامه‌یی زیاتری چالاكییه‌ ئابوورییه‌كان كه‌ڵك وه‌رگرن.

خۆماڵیكردن و به‌كارهێنانی ئه‌زموونه‌ سه‌ركه‌وتووه‌كانی وڵاتانی تر بۆ‌ تێپه‌ڕاندنی كێشه‌كانی به‌ره‌وڕوو، له‌قه‌راغ هه‌وڵ و پشتیوانی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی كاربه‌ده‌ستان، ده‌توانێ ئاسۆیه‌كی ڕوون بۆ ده‌ربازبوون له‌ ئاسته‌نگییه‌كانی سه‌رده‌م بكاته‌وه‌. لایه‌ن و بزووتنه‌وه‌كانی چالاكی كۆمه‌ڵایه‌تی پێویسته به‌ تێگه‌یشتنێكی ورد له‌ دۆخی ده‌ورووبه‌ر، ئه‌ركی خۆیان به‌ باشترین شێوه‌ جێبه‌جێ بكه‌ن. ئاشكرایه‌ پته‌وكردنی پێگه‌ی لایه‌ن و ناوه‌نده‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی و كه‌ڵكوه‌رگرتنی باش له‌ وزه‌ی هۆز و ئایینزاكان، ئامانجی كارگێڕان و خواستی «فه‌رمانڕه‌واییه‌كی باش»ه.

چالاكیی و باڵاده‌ستی نیزامی سیاسی به‌ستراوه‌ته‌وه‌ به‌ به‌شداری نوێنه‌ری گرووپه‌كانی جۆراوجۆری كۆمه‌ڵگا له‌ به‌ڕێوه‌بردنی وڵاتدا؛ گرینگینه‌دان به‌هه‌ركام له‌ گرووپه‌كانی ژێده‌ریی كۆمه‌ڵایه‌تی و یا بێ‌به‌شكردنیان له‌ به‌ڕێوبردنی وڵات، ده‌توانێ ببێته‌ هۆی بێ‌هیوایی و ته‌كینه‌وه‌ و داخرانی به‌شێك له‌ تواناییه‌كانی به‌رهه‌مهێنه‌ر و داهێنه‌ری وڵات. له‌و دۆخه‌دا، وا هه‌ست ده‌كرێ كه ئاوڕدانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتداران، به‌ڕێوبه‌رانی ڕامیاری و چالاكوانانی كۆمه‌ڵایه‌تی و كولتووری به‌ره‌و ئاخاوتنی سوڵح و ئاشتی، یه‌كترقه‌بووڵكردن، به‌ڕه‌وازانین و خۆپاراستن له‌ تونوتیژی ده‌توانێ ئاسۆیه‌كی ڕوون بێ به‌ره‌و جیهانێكی باشتر.

دونیای ئیسلام و پڕۆسه‌ی بێداریی ئیسلامیش، ڕووبه‌ڕووی گرفت و كێشه‌ی زۆری‌ سه‌ختییه‌كانی ناوخۆیی و تێوه‌گڵانی بیانیی بۆته‌وه‌. له‌و دۆخه‌دا دژایه‌تی و كارشكێنییه‌كانی ناوچه‌یی و جیهانی له‌ لایه‌ك و كۆمه‌ڵێكی كه‌ڵه‌كه‌بوو له‌ لاوازیی و گرفته‌كانی ناوخۆیی، كه‌شێكی قورسی له‌ بێ‌هیوایی به‌سه‌ر دونیای ئیسلامدا زاڵ كردووه‌. به‌ڵام هیوا به‌ سۆز و به‌زه‌یی خوای گه‌وره‌ و به‌خۆداچوونه‌وه‌ و سه‌رنجدانه‌وه‌ی ئامانج و به‌رنامه‌كانی گونجاو له‌گه‌ڵ تواناییه‌كان، ده‌توانێ پڕشنگێكی هیوا بێ بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ڕاهێنه‌ری و كاریگه‌ریی بزووتنه‌وه‌ و لایه‌نه‌ ئیسلامییه‌كان بۆ ڕه‌وتی به‌شداریی له‌ ئاوه‌دانی زه‌وی و بنیاتنانی كۆمه‌ڵگایه‌كی مرۆیانه‌تر و ئه‌خلاقیتر.

جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاح له‌ درێژه‌ی به‌جێگه‌یاندنی ئامانجی خۆی، به‌ جه‌خت له‌سه‌ر به‌ها بنه‌ڕه‌تییه‌كانی وه‌ك كه‌ڕامه‌تی سروشتی مرۆڤ، سه‌ربه‌ستی و مافی مرۆڤ، دادپه‌روه‌ری و یه‌كسانی، میانه‌ڕه‌وی، نوێخوازی، شوڕا، یه‌كیه‌تیی نه‌ته‌وه‌یی، یه‌كتر قه‌بووڵكردن و خۆپارێزی له‌ توندوتیژی له‌ چوارچێوه‌ی بیری ئیسلامیدا هه‌وڵ ده‌دا، به‌شێوه‌ی گونجاو له‌گه‌ڵ گۆڕانكارییه‌كانی بواری كولتووری-كۆمه‌ڵایه‌تی بۆ بووژانه‌وه‌ و كردنه‌وه‌ی ئاسۆیه‌كی نوێ پێشه‌نگ بێ.

له‌و ڕاستایه‌دا كۆنگره‌، ئه‌ندامان و به‌رپرسان ڕاسپارده‌ و هان ده‌دا بۆ تێگه‌یشتنێكی دروست له‌ ڕاستییه‌كان، یه‌كه‌مینه‌كان و باشتركردنی شێوازه‌كان، هه‌روه‌ها متمانه‌ی به‌رامبه‌ری به‌رپرسان و ئه‌ندامان هاوتا له‌گه‌ڵ ڕه‌خنه‌ی چاكسازانه. ئاشكرایه‌ كه هه‌نگاونانه‌وه‌ له‌سه‌ر بنه‌مای باوه‌ڕی چێكه‌ر و یاریده‌ر ده‌بێته‌ هۆی ڕه‌زامه‌ندی و واتابه‌خشی.

وما ذلک علی الله بعزیز

.:: نوێ‌ترین ::.

لاوانی كورد ئۆسكاری خۆڕاگرییان به‌ده‌ست هێنا هه‌واڵه‌کانی ئیسلاح وێب (1401/02/28)