بارینی بێ‌وێنه‌ی باران له‌ شاری چابه‌هار و كه‌ناره‌ك

بارینی بێ‌وێنه‌ی باران له‌ شاری چابه‌هار و كه‌ناره‌ك

پابه‌هار و كه‌ناره‌ك له‌و چه‌ند ڕۆژانه‌ی دواییدا شاهیدی بارینێكی بێ‌وێنه‌ی ٢٣٠ و ٣٥٠ میلیمیتری بوون. به‌پێی ڕاپۆڕتی ئیسلاحوێب له‌ چابه‌هار ڕۆژی شه‌ممه‌ی ١ی به‌فرانبار بارانێكی بێ‌وێنه‌ ده‌ستی پێ كرد و بوو به‌هۆی ئه‌ویكه شاری مێژوویی تیس له‌ چابه‌هار و شاری كه‌ناره‌ك و زه‌راوا و ده‌شتیاری بچێته ژێر ئاو.

موعینه‌ددین سه‌عیدی نوێنه‌ری شاری چابه‌هار، كه‌ناره‌ك، قه‌سری قه‌ند، زه‌راوا و دشتیاری له‌ پاڕله‌مانی شوڕای ئیسلامی، له‌ وتارێكدا ڕه‌خنه‌ی له‌ شێوازی یارمه‌تیدان به‌ سێڵاولێدراوانی ئه‌و ناوچه‌یه‌ كرد.

سه‌عیدی كه له‌گه‌ڵ وه‌زیری نیروو (سێشه‌ممه‌ ١٤ی به‌فرانباری ١٤٠٠) بۆ چابه‌هار سه‌فه‌ری كردبوو، له‌گه‌ڵ سه‌ردانی ناوچه‌ سێڵاولێدراوه‌كان، هه‌واڵی یارمه‌تی ٤٨ مڵیاردیی بۆ كۆكردنه‌وه‌ و لابردنی ئاوه‌كانی چابه‌هار، كه‌ناره‌ك و زه‌راوای ڕاگه‌یاند كه ئه‌و پوڵه‌ بۆ بنكه‌كانی ناوچه‌ی ئازادی چابه‌هار، دێهیاری و شاره‌وانییه‌كان و بوودجه‌ی پارێزگایی ته‌رخان كراوه‌. له‌ بارانه‌كانی دواییدا جیا له‌ ماڵه‌كانی نیشته‌جێ، كێڵگه‌كانی كشتوكاڵی و له‌وه‌ڕگه‌كانیش خه‌ساره‌تی زۆریان تووش بووه‌.

ده‌نگێ نه‌دراوه

.:: نوێ‌ترین ::.

لاوانی كورد ئۆسكاری خۆڕاگرییان به‌ده‌ست هێنا هه‌واڵه‌کانی ئیسلاح وێب (1401/02/28)