بۆچی پێویسته واكسێنی كۆڕۆنا له‌ مناڵانی ته‌مه‌ن ٥ تا ١١ ساڵ بدرێ

بۆچی پێویسته واكسێنی كۆڕۆنا له‌ مناڵانی ته‌مه‌ن ٥ تا ١١ ساڵ بدرێ

دكتۆر حه‌میدڕه‌زا جه‌ماعه‌تی وتی: زۆرترین جه‌خت و باسی كۆمیته‌ی زانستیی وڵات له‌سه‌ر بابه‌تی چاوه‌دێریی تایبه‌تیی له‌ وڵات دایه‌. به‌پێی ڕاپۆڕته‌كان نزیك ١٢ هه‌زار و ٥٠٠ ته‌خت ICU مان هه‌یه‌ كه له‌ڕووی ڕێژه‌ی ته‌خت له‌ به‌راورد له‌گه‌ڵ حه‌شیمه‌ت وه‌ك وڵات پێشكه‌وتووه‌كانین.

به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمیته‌ی زانستیی به‌ره‌نگاری كۆڕۆنا وێڕای شیكردنه‌وه‌ی دۆخی ئێستای كۆڕۆنا، وتی: بابه‌تی دێلمیكرۆن بابه‌تێكی تیۆرییه‌ كه ئێستاش له‌ كۆمه‌ڵگاكانی زانستی و توێژه‌رانی وڵاتانێك كه ئومیكرۆن زیاتر په‌ره‌ی سه‌ندووه‌،‌ ڕاپۆرتێك بڵاو نه‌كراوه‌ته‌وه‌. تێكه‌ڵاوییه‌كی دوو لایه‌نه‌ له‌ دێلتا و ئۆمیكرۆن جارێ نییه‌.

دكتۆر حه‌میدڕه‌زا جه‌ماعه‌تی وتی: زۆرترین جه‌خت و بابه‌تی كۆمیته‌ی زانستی وڵات له‌سه‌ر بابه‌تی چاوه‌دێریی تایبه‌تیی له‌ وڵات دایه‌. به‌پێی ڕاپۆڕته‌كان نزیك ١٢ هه‌زار و ٥٠٠ ته‌خت ICU مان هه‌یه‌ كه له‌ڕووی ڕێژه‌ی ته‌خت له‌ به‌راورد له‌گه‌ڵ حه‌شیمه‌ت وه‌ك وڵات پێشكه‌وتووه‌كانین.

ئه‌و هه‌روه‌ها وتی: به‌هۆی ئه‌و گرفتانه‌ی كه هه‌ن، داوا ده‌كه‌ین تاكوو به‌رنامه‌ی فێركاری به‌ره‌و ئاقارێك بڕوا كه تاقمی چاوه‌دێری تایبه‌ت و په‌رستاران له‌ به‌شه‌كانی تایبه‌ت به‌هێزتر و ئاماده‌تر بن. له‌ لایه‌كی تره‌وه‌ ده‌بێ توێژینه‌وه‌كان به‌ره‌و ئاقارێك بڕوا كه به‌پێی یه‌كه‌مینه‌كانی كۆمه‌ڵگا له‌ ڕاستای چاره‌سه‌ی گرفته‌كان بێ، واته ته‌وه‌ری توێژینه‌وه‌كان چاره‌سه‌ری گرفته‌كانی كۆمه‌ڵگا بێ.

جه‌ماعه‌تی سه‌باره‌ت به‌ كوتانی مناڵانی ته‌مه‌ن ٥ تا ١١ ساڵیش وتی: له‌سه‌ر بنه‌مای توێژینه‌وه‌كی كه له‌ وڵاتانی تری دونیا كراوه‌، به‌وه‌ گه‌یشتین كه واكسێنی ئه‌و ڕه‌ده‌یه‌ له‌ ته‌مه‌ن پێویسته. به‌هۆی ئه‌وه‌یكه سوویه‌ ئامیكرۆن له‌و وڵاتانه‌ی كه زیاتر په‌ره‌ی سه‌ندووه‌، زۆرتر ئه‌و ڕه‌ده‌یه‌ له‌ ته‌مه‌نی گرتۆته‌وه‌ و له‌ هێندێ وڵات ته‌نانه‌ت سه‌رژمێری تووشبووان و نه‌خۆشكه‌وتووانی مناڵ گه‌یشتۆته‌ ٣٠ له‌ سه‌د، بۆیه‌ كوتانی ئه‌و ڕه‌ده‌ له‌ ته‌مه‌نه‌ پێویسته.

ئه‌و به‌ جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌یكه له‌ نه‌خۆشخانه‌كان گرفتێك بۆ وه‌رگرتنی نه‌خۆشان نییه، وتی: جه‌ختی ئێستای ئێمه ڕه‌چاوكردنی ڕێساكانی ته‌ندرووستی و هاندانی خه‌ڵك بۆ كوتانی دۆزی سێهه‌مه‌.

ئه‌و له‌ كۆتاییدا سه‌باره‌ت به‌ په‌ره‌سه‌ندنی شێوازه‌كانی نوێی كۆڕۆنا بۆ نموونه دێلمیكرۆن، وتی: بابه‌تی دێلمیكرۆن بابه‌تێكی تیۆرییه‌ كه ئێستاش له‌ كۆمه‌ڵگاكانی زانستی و توێژه‌رانی وڵاتانێك كه ئومیكرۆن زیاتر په‌ره‌ی سه‌ندووه‌،‌ ڕاپۆرتێك بڵاو نه‌كراوه‌ته‌وه‌. تێكه‌ڵاوییه‌كی دوو لایه‌نه‌ له‌ دێلتا و ئۆمیكرۆن جارێ نییه‌.

ده‌نگێ نه‌دراوه

.:: نوێ‌ترین ::.

لاوانی كورد ئۆسكاری خۆڕاگرییان به‌ده‌ست هێنا هه‌واڵه‌کانی ئیسلاح وێب (1401/02/28)