جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاحی لقی سه‌رده‌شت، ڕێزی له به‌رپرسی ناوه‌ندیی پێوه‌ندییه گشتییه‌كانی جه‌ماعه‌ت گرت
له لایه‌ن به‌رپرسانی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاحی لقی سه‌رده‌شت، شه‌وی ١٤ی به‌رفرانباری ١٤٠٠ له چاوپێكهتنێكدا ڕێز له عوسمان عه‌بباسی، به‌رپرسی ناوه‌ندیی پێوه‌ندییه گشتییه‌كانی جه‌ماعه‌ت گیرا.
له‌و چاوپێكه‌وتنه‌دا عوسمان عه‌بباسی به‌رپرسی پێوه‌ندییه گشتییه‌كانی ناوه‌ندیی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاح وێڕای ده‌ربڕینی خۆشحاڵی و پێ‌زانین له نووسینگه‌ی سه‌رده‌شت، ئه‌و ڕێكخراوه مه‌ده‌نییه‌ی سه‌رتاسه‌ریی ئه‌هلی سوننه‌تی ئێران، سه‌باره‌ت به چالاكییه‌كانی پێوه‌ندییه گشتییه‌كان قسه‌ی كرد.
ئه‌و ئاماده‌بوونی زۆرتری به‌رپرسان، پێشینیان و ئه‌ندامانی بۆ بردنه‌پێشی زیاتری به‌رنامه‌كانی جه‌ماعه‌تی به پێویست زانی.
دلێر عه‌بباسی، به‌رپرسی جه‌ماعه‌تی لقی سه‌رده‌شت، له وتارێكدا باسی له چالاكییه‌كانی میدیایی پێوه‌ندییه گشتییه‌كان كرد و سپاسی به‌رپرسیاره‌تی ئه‌و به‌شه‌ی كرد. ئه‌و به‌رپرسه‌ی جه‌ماعه‌ته، چاوه‌دێری دۆخی ناوخۆیی و ده‌ره‌كی جه‌ماعه‌ت، ئاماده‌بوونی به‌وه‌ختی میدیایی و داڕشتنی به‌رنامه‌ی داڕێژراو و یه‌كپارچه‌ی له گرینگ‌ترین چالاكییه‌كانی پێوه‌ندییه گشتییه‌كان نێو برد.
ئه‌و له به‌شێكی تری وته‌كانیدا باسی له تێكۆشه‌ریی و چالاكیی پێوه‌ندییه گشتییه‌كان له سه‌رده‌می گشتگیری كۆڕۆنا كرد و هه‌وره‌ها به‌ڕێوه‌بردنی خولی پسپۆڕی و به‌رنامه‌ڕێژی بۆ چاوپێكه‌وتنی ئه‌رێنی له لایه‌ن پێوه‌ندییه گشتییه‌كان كرد.
ئه‌و چاوپێكه‌وتنه به پێشكه‌شكردنی كۆته‌ڵ و له‌وحی ڕێزلێنان به به‌رپرسی ناوه‌ندیی پێوه‌ندییه گشتییه‌كانی جه‌ماعه‌ت كۆتایی پێ هات.
- بۆچوونێکی نوێ بنووسه
- 418 سه‌ردان
-
نووسخه‌ی چاپ