پێوه‌ندییه‌ گشتییه‌كانی جه‌ماعه‌ت په‌یامێكی سه‌ره‌خۆشی به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی «مه‌حموود عه‌بدی» بڵاو كرده‌وه‌

پێوه‌ندییه‌ گشتییه‌كانی جه‌ماعه‌ت په‌یامێكی سه‌ره‌خۆشی به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی «مه‌حموود عه‌بدی» بڵاو كرده‌وه‌

پێوه‌ندییه‌ گشتییه‌كانی ناوه‌ندی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاح، به‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی په‌یامێك، به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی «مه‌حموود عه‌بدی» ئه‌ندامی چالاكی جه‌ماعه‌ت له‌ كرماشان سه‌ره‌خۆشی خۆی ڕاگه‌یاند.

ده‌قی په‌یامه‌كه‌ به‌و چه‌شنه‌یه‌:

بسم الله الرّحمن الرّحیم

«الَّذِينَ إِذَا أَصَابَتْهُم مُّصِيبَةٌ قَالُواْ إِنَّا لِلّهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعونَ أُولَئِكَ عَلَيْهِمْ صَلَوَاتٌ مِّن رَّبِّهِمْ وَرَحْمَةٌ وَأُولَئِكَ هُمُ الْمُهْتَدُونَ» (به‌قه‌ڕه:١۵۶-١۵٧)

هه‌واڵی كۆچی دوایی برای بڕوادارمان «مه‌حموود عه‌بدی» بوو به‌هۆی خه‌م و په‌ژاره‌ی هه‌موومان. بێگومان بڕوا به‌ قه‌زا و قه‌ده‌ر و یاسای خوای گه‌وره «كُلُّ مَنْ عَلَيْهَا فَانٍ» و ته‌سلیمبوونێكی ڕه‌زامه‌ندانه به‌ تاقیكردنه‌وه‌كانی په‌روه‌رێنه‌رمان، ده‌بێته‌ هۆی سوكنایی دڵ و هێوری دڵی كه‌سوكاری.

«وَمَنْ أَحْسَنُ قَوْلًا مِّمَّن دَعَا إِلَى اللَّـهِ وَعَمِلَ صَالِحًا وَقَالَ إِنَّنِي مِنَ الْمُسْلِمِينَ» (فوسسیله‌ت:٣٣)

وێڕای ئیمان به‌ ویستی خوا و ته‌سلیمبوون به‌ كارزانی خوای گه‌وره‌، سه‌ره‌خۆشی خۆمان به‌ بۆنه‌ی كۆچی دوایی ئه‌و برا به‌ڕێز و بڕواداره‌مان ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه‌ی ڕێزدار و هێژای عه‌بدی، قه‌مه‌ری و موعازی و به‌تایبه‌ت هاوسه‌ری به‌ڕێزیان خاتوو فه‌رزانه قه‌مه‌ری و باقی خزمان و گشت ئه‌ندامانی به‌رێزی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاح ده‌كه‌ین.

له‌ باره‌گای خوای مه‌زن داوا ده‌كه‌ین له‌گه‌ڵ زانایانی به‌ڕێوبه‌ر، ڕاستگۆیان و شه‌هیدان كۆی بكاته‌وه‌. بێگومان هه‌وڵ و دڵسۆزییه‌كانی ئه‌و برا به‌ڕێزه‌مان له‌ڕێی خزمه‌ت به‌ دین و دینداران له‌نێو جه‌ماعه‌ت و كۆمه‌ڵگادا وه‌ك یادگارییه‌كی بێوێنه ده‌مێنیته‌وه‌.

 

پێوه‌ندییه‌ گشتییه‌كانی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاح

٤ی ڕه‌زبه‌ری ١٤٠٠

.:: نوێ‌ترین ::.