كۆچی ئه‌ندامێكی جه‌ماعه‌ت له‌ كرماشان

كۆچی ئه‌ندامێكی جه‌ماعه‌ت له‌ كرماشان

«مه‌حموود عه‌بدی» خانه‌نشینی فه‌رهه‌نگی و بانگخوازی دێرین، ئه‌ندامی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاحی لقی كرماشان دوێنی به‌یانی، یه‌كشه‌ممه‌ی ٤ی ڕه‌زبه‌ری ١٤٠٠ كۆچی دوایی كرد.

پێوه‌ندییه‌ گشتییه‌كانی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاح وێڕای پشتڕاستكردنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵه‌، له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی خۆی به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی ئه‌و هه‌ڤاڵه‌ كۆچكردووه‌ ڕاگه‌یاند. له‌و به‌یاننامه‌یه‌دا هاتووه‌: «له‌گه‌ڵ ڕه‌زامه‌ندی ته‌واو به‌ ویستی خوای گه‌وره‌، سه‌ره‌خۆشی خۆمان به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی برای خۆشه‌ویست و به‌ڕێزمان خوالێخۆشبوو كاك «مه‌حموود عه‌بدی» خانه‌نشینی فه‌رهه‌نگی و بانگخوازی ڕه‌وشتبه‌رز ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه‌ی به‌ڕێزی خوالێخۆشبوو، بنه‌ماڵه‌كانی عه‌بدی، قه‌مه‌ری، خزم و كه‌سوكار و دۆستان، هاوكارانی فه‌رهه‌نگی خوالێخۆشبوو و بانگخوازانی گۆڕه‌پانی بانگه‌وازی و به‌تایبه‌ت هاوسه‌ری ڕێزداریان خوشكی بانگخوازمان داده‌ «فه‌رزانه قه‌مه‌ری» و منداڵه‌كانی ده‌كه‌ین و وێڕای داوای ڕه‌حمه‌ت و لێبوورده‌یی واڵای خوای گه‌وره‌ بۆ برای خزمه‌تكاری جه‌ماعه‌ت، سه‌بر و خۆڕاگری و پاداشی زۆر بۆ ته‌واوی كه‌سوكاری به‌جێماویان له‌ باره‌گای میری مه‌زن داوا ده‌كه‌ین.»

پێگه‌ی ڕاگه‌یاندنی ئیسلاح به‌هۆی نه‌مانی ئه‌و كۆچكردووه‌ به‌خته‌وه‌ره‌ سه‌ره‌خۆشی له‌ بنه‌ماڵه‌ی گه‌وره‌ی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاحی كرماشان و به‌تایبه‌ت بنه‌ماڵه‌ی به‌ڕێزیان ده‌كا و له‌ خوای گه‌وره‌ داوای فیرده‌وسی به‌رین و پله‌ی به‌رز بۆ خوالێخۆشبوو ده‌كات. إنّا لله وإنّا إلیه راجعون

.:: نوێ‌ترین ::.