یه‌كیه‌تی جیهانی زانایانی موسوڵمان گۆڕانكارییه‌كانی ناو ئه‌فغانستان په‌یدۆزی ده‌كا

یه‌كیه‌تی جیهانی زانایانی موسوڵمان گۆڕانكارییه‌كانی ناو ئه‌فغانستان په‌یدۆزی ده‌كا

یه‌كیه‌تی جیهانی زانایانی موسوڵمان جارێكی تر سپاس و پێزانینی خۆی بۆ ئارامی و ئاسووده‌یی ڕۆژانی ڕابردوو له‌ ئه‌فغانستان، هه‌م له‌ كابۆل و هه‌م له‌ ناوچه‌كانی تری ئه‌فغانستان ده‌ربڕی و هه‌روه‌ها به‌ دیدی شانازییه‌ چاو له‌ خۆشه‌ویستی و پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتیخوازانه و سه‌قام و ته‌مووزی گه‌شه‌ی خه‌ڵكی ئه‌فغان ده‌كا.

یه‌كیه‌تی هه‌روه‌ها له‌ ڕاگه‌یاندنی به‌خشینی گشتیی له‌ لایه‌ن تاڵه‌بان و هه‌وڵی جددی بۆ به‌هێزكردنی یه‌كگرتوویی و هاودڵی و هاوكاری نێوان ته‌واوی چینه‌كانی ئه‌فغانستان پێشوازی ده‌كا و وێڕای سپاس و پێزانین له‌ یه‌كیه‌تی ئه‌وان له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی تری سیاسی، جیهادی و كۆمه‌ڵایه‌تی، داوا له‌ هه‌موان ده‌كا كه هه‌ر به‌و شێوازه‌ وشیارانه و زانایانه هه‌نگاو بنێن و هه‌ستی برایه‌تی بپارێزن.

سه‌باره‌ت به‌ ناوچه‌ی په‌نجه‌شیر و هاواهه‌نگ نه‌بوونیان له‌گه‌ڵ دۆخی نوێی ئه‌فغانستان، یه‌كیه‌تی جه‌ختی كرده‌ سه‌ر ئه‌و.

- ته‌نیا ڕێی تێپه‌ڕاندنی ئه‌و ناكۆكی و چاره‌سه‌ری گرفتانه‌، وتووێژ و پێكگه‌یشتنی ئاشتیخوازانه‌یه‌ و ئه‌گه‌ر پێویست بوو یارمه‌تیخواستن له‌ خێرخوازانی ناوه‌وه‌ و ده‌ره‌وه‌ی وڵات.

- ده‌سبردن بۆ چه‌ك و شه‌ڕی ناوخۆیی و براكوژی له‌ ئه‌فغانستان حه‌رامه و به‌ هێچ شێوه‌یه‌ك ڕه‌وا نییه. ڕێبه‌رانی تاڵه‌بان و په‌نجه‌شیر ده‌رفه‌تی ته‌واویان هه‌یه‌ بۆ چاره‌سه‌ری ناكۆكییه‌كانیان، بێ ئه‌وه‌یكه ناچار بن ده‌ست بۆ چه‌ك ببه‌ن و ببنه هۆی خوێنڕشتن.

- بیری هه‌مووان ده‌خه‌ینه‌وه‌ كه له‌ ئاستی نه‌ته‌وه‌ و گه‌لی خۆیان له‌ خوا بترسن و به‌رژه‌وه‌ندی گشتیی و داهاتووی وڵات ڕه‌چاو بكه‌ن.

«إِنَّمَا ٱلْمُؤْمِنُونَ إِخْوَةٌ فَأَصْلِحُواْ بَيْنَ أَخَوَيْكُمْ ۚ وَٱتَّقُواْ ٱللَّهَ لَعَلَّكُمْ تُرْحَمُونَ»

له‌ ڕاستیدا بڕواداران هه‌موویان برای یه‌كترن، كه‌واته نێوانی براكانتان ڕێكه‌وتن پێك بێنن و له‌ خوا بترسن، به‌هیوای ئه‌وه‌یكه شموولی ڕه‌حمه‌تی خوا بن.

 

دكتۆر عه‌لی قه‌ره‌داغی (ئه‌مینداری گشتی)

دكتۆر ئه‌حمه‌د ڕیسوونی (سه‌رۆكی یه‌كیه‌تی)

ده‌نگێ نه‌دراوه

.:: نوێ‌ترین ::.