په‌یامی پێوه‌ندییه‌ گشتییه‌كانی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاحی لقی كوردستان به‌هۆی داڕمانی نووسراوه‌كانی سه‌ر وێنه‌كانی زانكۆ كوردستان

په‌یامی پێوه‌ندییه‌ گشتییه‌كانی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاحی لقی كوردستان به‌هۆی داڕمانی نووسراوه‌كانی سه‌ر وێنه‌كانی زانكۆ كور

به‌دوای داڕمانی نووسراوه‌كانی سه‌ر وێنه‌كانی زانكۆ كوردستان، پێوه‌ندییه‌ گشتییه‌كانی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاحی لقی كوردستان به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاو كرده‌وه‌.

داڕمانی نووسراوه‌كانی سه‌ر وێنه‌كانی زانكۆ كوردستان بۆ نموونه وێنه‌ی كۆلێژی ئه‌ده‌بیات و توێژه‌رخانه‌ی كوردستان‌ناسی كه پێشانده‌ری ئه‌و هه‌وڵه بێ‌ئاكامانه‌یه‌ كه به‌ مه‌به‌ستی لاوازیی پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتیخوازانه‌ی هۆز و گه‌له‌كانی ئێرانی و دروستكردنی ناكۆكی نه‌ته‌وه‌یی و ئایینزاییه‌، زیاتر له‌ پێشتریش پێویست به‌ پاراستنی ئاگایی و دوورنواڕی و به‌هێزكردنی یه‌كڕیزی و ڕێزی به‌رامبه‌ر ده‌كا.

ئاشكرایه‌ كه له‌ ڕوانگه‌ی ئایینیی هیچ گه‌لێك له‌ گه‌لێكی تر له‌سه‌رتر نییه و ڕه‌چاونه‌كردنی جۆراوجۆری نه‌ته‌وه‌یی و ئایینزایی ئه‌ویش له‌ پانتایی فره‌چه‌شنی ئایینزایی و نه‌ته‌وه‌یی وڵاتێكی وه‌ك ئێران، له‌ڕووی چه‌مكه ئایینی و یاسا بنه‌ڕه‌تییه‌كانی وڵات، هیچ پشتیوانییه‌كی نییه و پاساوهه‌ڵنه‌گره‌.

گونجاندنی وه‌رگێڕانی ته‌وه‌ری زانكۆ كوردستان و بۆ نموونه كۆلێژی ئه‌ده‌بیات و توێژه‌رخانه‌ی كوردستان‌ناسی به‌ زمانه‌كانی كوردی، عه‌ڕه‌بی و ئینگلیزی له‌قه‌راغ زمانی فارسی له‌ شوێنێكی زانستیی و زانكۆییدا كه وه‌رگری قوتابی ده‌ره‌وه‌یه‌، نیشانه‌ی ته‌گبیر و تێگه‌یشتنی ڕاستبینانه‌ی به‌رپرسانی پێوه‌ندیداره‌ و گونجاندنه‌وه‌ی دوباره‌ی نووسراوه‌كانی سڕاوه‌ به‌ مه‌ودایه‌كی كورت له‌ ڕووداوی پێشهاتوو، جێی ڕێز و پێزانینه و ئه‌وه‌ش بۆخۆی نیشانه‌ی ڕێزنان له‌ داخوازییه‌كانی ڕه‌وا و یاسایی هاووه‌ڵاتیانی خۆشه‌ویست له‌ ناوچه‌ كوردنشینه‌كانه.

بێگومان هه‌نگاوی وێرانكه‌ری له‌و شێوه‌، سیمای كولتووری و شارستانییه‌تی دێرینه‌ی ئێران و نه‌ته‌وه ناوداره‌كانی زه‌ره‌رمه‌ند ده‌كا و له‌ شكۆی به‌رزی كۆمه‌ڵگای زانستیی و زانكۆیی وڵات كه‌م ده‌كاته‌وه‌. هه‌ر له‌و پێوه‌ره‌دا پێویسته هاووه‌ڵاتیانی خۆشه‌ویست به‌ ته‌گبیر و گرژیسڕینه‌وه و ڕه‌چاوكردنی ئاكامه‌كانی ڕه‌وشتی ناله‌باری دژایه‌تیكردن و خۆبه‌بانترزانین، زیاتر له‌ ڕابردووش بۆ یه‌كگرتویی نه‌ته‌وه‌یی هه‌وڵ بده‌ن كه له‌سه‌ر بنه‌مای شكۆی نه‌ته‌وه‌یی ئێرانه و له‌ هه‌ر هه‌نگاوێكی دنه‌ده‌رانه، به‌رپرسانه خۆبپارێزن و به‌رپرسانی پێوه‌ندیداریش به‌پێی یاسا ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی جددیان له‌گه‌ڵ تاوانباران و هۆكارانی ئه‌و ڕووداوه‌ ئاژاوه‌گێڕانه هه‌بێ و ده‌ره‌نجامی دادوه‌ریش بخرێته به‌رچاوی گشتیی كۆ‌مه‌ڵگا.

لقی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاحی كوردستان، وێڕای ڕێزگرتن له‌ زمان و كولتووری ته‌واوی نه‌ته‌وه‌ و گه‌ل و ئایینزاكان، هه‌وڵی خۆی له‌پێناو بره‌وی پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتیخوازانه‌، یه‌كترقه‌بووڵكردن و ڕێزی به‌رامبه‌ر له‌ مافی بنه‌ڕه‌تی و مسۆگه‌ری ته‌واوی شارۆمه‌ندان ده‌دا و بانگهێشتی هه‌موانیش ده‌كا بۆ پاراستنی یه‌كڕیزی و ڕه‌چاوگرتنی هێمنی و ئاسووده‌یی گشتیی. كه‌واته هه‌ر كارێكی دنه‌ده‌ری نه‌ته‌وه‌یی و ئایینزایی له‌ژێر هه‌ر نێو و به‌ هه‌رشێوازێك، مه‌حكوومه و قه‌بووڵ ناكرێ و به‌پێچه‌وانه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی و قازانجی نه‌ته‌وه‌یی وڵاته.

پێوه‌ندییه‌ گشییه‌كانی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاح – لقی كوردستان

.:: نوێ‌ترین ::.