به‌یاننامه‌ی پێوه‌ندییه‌ گشتییه‌كانی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاح سه‌باره‌ت به‌ سووكایه‌تی له‌ ئاست هاوه‌ڵانی به‌ڕێزدا له‌ عاشووڕای ١٤٠٠ له‌ تاران

به‌یاننامه‌ی پێوه‌ندییه‌ گشتییه‌كانی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاح سه‌باره‌ت به‌ سووكایه‌تی له‌ ئاست هاوه‌ڵانی به‌ڕێزدا له‌ عاشوو

به‌دوای سووكایه‌تی له‌ئاست هاوه‌ڵانی به‌ڕێز(خوا لێیان ڕازی بێ) له‌ عاشووڕای ١٤٠٠ له‌ تاران پێوه‌ندییه‌ گشتییه‌كانی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاح به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاو كرده‌وه‌.

ده‌قی به‌یاننامه‌كه‌ به‌و شێوه‌یه‌:

له‌ دۆخێكدا كه شكۆی گه‌لی موسوڵمان به‌هۆی دواكه‌وتوویی سیاسی-ته‌كنه‌لۆژی و ته‌كینه‌وه‌كانی جۆراوجۆری ناوخۆیی، له‌ئاستی جیهانیدا تووشی داته‌پینی زۆر بووه‌ و له‌ ئاستی ناوخۆییش، دڵڕفێنی ژیاری به‌رامبه‌ر، نه‌ته‌وه‌ی نوێی به‌ره‌و‌ شوناسی جێگره‌وه‌ تامه‌زرۆ كردووه‌ و جیهانی ئیسلامی زیاتر له‌هه‌ر كاتێكی تر پێویستی به‌ هه‌ستیاری سه‌باره‌ت به‌ پێگه‌ی جیهانی و نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی یه‌كگرتوویی گشتییه‌ و وڵاته‌كه‌شمان پێویستی به‌ پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ی بوختانی تاقم‌گه‌راییه‌. له‌ پێته‌ختی وڵاتێكی خاوه‌ن هه‌زاران ساڵ نه‌زم و سه‌قامی مه‌ده‌نی، به‌پێچه‌وانه‌ی ڕاسپارده‌كانی قوڕئانی، ئه‌ده‌ب و ئه‌خلاق و به‌پێچه‌وانه‌ی پێشگرتنی به‌رده‌وامی به‌رپرسانی سه‌روه‌ی وڵات له‌ سووكایه‌تی به‌ پیرۆزییه‌كانی ئه‌هلی سوننه‌ت و گرینگتر له‌ هه‌مووی به‌پێچه‌وانه‌ی ژیاننامه‌ی حه‌زره‌تی عه‌لی(خوا لێی ڕازی بێ) و گه‌وره‌كانی خانه‌دانی پێغه‌مبه‌ر(د.خ) كه ڕێزنان و خزمایه‌تی و هاوڕێیه‌تییان له‌گه‌ڵ خه‌لیفه‌كان، له‌ مێژوودا، تۆمار و نووسراوه‌، هێندێك كه‌سی بیرته‌سكی بیرساویلكه له‌ ڕۆژی ڕووناك و له‌ ڕێپێوانێكی گشتیدا له‌ ناوچه‌ی جه‌وادییه‌، پێشینانی سه‌ره‌تای ئیسلام و ڕاوێژكارانی ڕیزی یه‌كه‌می پێغه‌مبه‌ر(د.خ) و هاوسه‌ری به‌ڕێزیان دایه‌ عایشه‌(خوا لێیان ڕازی بێ) ده‌ده‌نه‌ به‌ر ئامانجی سووكایه‌تی و نه‌عله‌ت و بوختان و به‌ نینۆكی قین و تووڕه‌یی به‌ ڕوخساری ئه‌ده‌ب و نه‌زاكه‌تیاندا هه‌ڵده‌شاخێن و ئاگری نه‌فامی له‌ خه‌رمانی یه‌كیه‌تی نه‌ته‌وه‌یی و ئایینی به‌رده‌ده‌ن و بانگی لێڵاوی‌ دژایه‌تی به‌ دادڕینی سیاسه‌تی یه‌كگری و ڕووخاندنی به‌رژه‌وه‌ندی گه‌ل هه‌ڵده‌ده‌ن.

هه‌رچه‌ند تیشكده‌ری كه‌سایه‌تی ئه‌و ئه‌ستێرانه‌ی تاك‌په‌ره‌ستی و پارێزكاری و چێكه‌ری ڕۆڵی ئه‌وان له‌ مێژووی ئیسلامدا، بانتر له‌وه‌یه‌ كه به‌و بێشه‌رمی و سووكایه‌تییانه‌ كه‌م‌سۆ بێته‌وه‌؛ به‌ڵام جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاح وه‌ك ڕێكخراوه‌یه‌كی مه‌ده‌نی له‌ كۆمه‌ڵگای ئه‌هلی سوننه‌تی ئێران، له‌ڕووی به‌جێهێنانی ئه‌ركی فه‌رهه‌نگی-كۆمه‌ڵایه‌تی خۆی، ئاگادار ده‌كاته‌وه‌ كه له‌ سه‌رده‌می میدیا و گونده‌واریی جیهانیدا، كه ڕێككردنی ڕوانگه‌كانی ناكۆكی‌نانه‌وه‌ و ڕۆیشتن به‌ره‌و ئاستێكی گشتیی شوناسی مرۆیی، پێویستییه‌ك و خێراییه‌كی جیهانییه‌، بڕینی نێوكی ئه‌و جۆره‌ ڕوانگه‌ دژایه‌تییانه‌ و بێ‌شه‌رمانه له‌ سه‌رچاوه‌كانی ڕق و كین و به‌جۆرێك كیمیاده‌رمانی كولتووری، له‌ دین‌پۆشی و یا به‌رژه‌وه‌ندی ئایینزایی تێپه‌ڕیوه‌ و بۆته‌ پێویستییه‌كی حاشاهه‌ڵنه‌گر له‌ ئه‌خلاقی جیهانیدا و به‌رده‌وامبوونی، جگه له‌ فه‌وتاندنی به‌ها مرۆییه‌كان، سه‌رشۆڕیی كولتووری وڵات و ته‌یاركردنی نه‌یارانی ئێران و ئیسلام به‌ سیلاحی فیتنه‌یی هیچ قازانجێكی تری نییه؛ جێی خۆیه‌تی كه به‌رپرسان و هه‌ڵكه‌وتووانی وڵات له‌ هه‌ردوو بواری فه‌رهه‌نگی و ڕامیاری، ڕۆڵی مێژوویی خۆیان له‌ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی فه‌لسه‌فه‌ی په‌روه‌رده‌یی به‌ره‌و پێوه‌ره‌كانی ئه‌خلاقی گشتی و به‌هاكانی گشتیی جیهانی بگێڕن و ئیزن نه‌ده‌ن كه جوانی كولتووری-ژیاری وڵات و سه‌رمایه‌كانی مرۆیی و كۆمه‌ڵایه‌تی به‌و شێوه‌ به‌ده‌ست نه‌فامان تاڵان بكرێ و ڕه‌وشتی ڕازاوه‌ به‌ ئه‌ده‌ب و برایه‌تی پێشه‌وایانی ئه‌هلی به‌یت، له‌ قه‌واقوی سووكایه‌تی و له‌عنه‌تكردنی ده‌مارگرژان، له‌ گه‌لی به‌ڕێزی ئێران حه‌شار بدرێ.

پێوه‌ندییه‌ گشتییه‌كانی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاح

٢٩ی گه‌لاوێژی ١٤٠٠

.:: نوێ‌ترین ::.

وتە شیرینەکان، ژیان دروست دەکەن هه‌وارگه‌ی دڵان (1400/08/30)
ئامۆژگاری باوکێک بۆ کوڕەکەی... هه‌وارگه‌ی دڵان (1400/08/21)
كۆڕی هاوده‌می له‌گه‌ڵ قوڕئان له‌ ئیرانشار به‌ڕێوه‌ چوو روابط عمومی، هه‌واڵه‌کانی ئیسلاح وێب (1400/08/21)