هه‌ڵدێرانی مینیبووسێک بۆ بنجی دۆڵێک لە کامیاران / ٢٢ که‌سی گیانان لە ده‌ست دا و بریندار بوون.

هه‌ڵدێرانی مینیبووسێک بۆ بنجی دۆڵێک لە کامیاران / ٢٢ که‌سی گیانان لە ده‌ست دا و بریندار بوون.

به‌ڕێوبه‌ری به‌شی فریاکه‌وتنی نه‌خۆشخانه‌ و ڕووداوەکانی زانستە پزیشکییه‌کانی پارێزگای کوردستان وتی: له‌ ڕووداوی که‌وتنه‌خواری مینیبووسێک بۆ نێو ڕووباری کامیاران ٢٢ که‌س کوژران و بریندار بوون.

ڕه‌زا پیرا له‌ وتووێژ له‌گه‌ڵ هه‌واڵنێری ته‌سنیم له‌ کامیاران، هەواڵی که‌وتنه‌خواری مینیبووسێکی بۆ نێو ڕووبارێک له‌ بنچی دۆڵێک لە کامیاران ڕاگەیاند و ڕوونی کرده‌وه‌: به‌داخه‌وه‌ له‌و ڕووداوه‌دا ٢٢ که‌س له‌ مسافیره‌کانی بریندار و گیانیان لە دەست دا.

ئه‌و هه‌روه‌ها وتی: تاکوو ئێستا ١٩ که‌س له‌و ڕووداوه‌دا که له‌ نزیکی گوندی پاڵه‌نگانی کامیاران ڕووی دا، گیانیان لە دەست داوه‌.

به‌ڕێوبه‌ری به‌شی فریاکەوتن و ڕووداوەکانی زانکۆ زانستە پزیشکییه‌کانی پارێزگای کوردستان وتی: له‌ ٨ برینداری ئه‌و ڕووداوه‌، که‌سێک به‌ هێلیکۆپتێر بۆ نه‌خۆشخانه‌ی که‌وسه‌ری سنه ڕاگوێزرا و برینداره‌کانی تر به‌ ئوتووبووس و ئامبوڵانس گه‌یاندرانه نه‌خۆشخانه‌ی کامیاران و پشکنین و فریاکه‌وتنیان بۆ کرا.

ده‌نگێ نه‌دراوه

.:: نوێ‌ترین ::.

وتە شیرینەکان، ژیان دروست دەکەن هه‌وارگه‌ی دڵان (1400/08/30)
ئامۆژگاری باوکێک بۆ کوڕەکەی... هه‌وارگه‌ی دڵان (1400/08/21)
كۆڕی هاوده‌می له‌گه‌ڵ قوڕئان له‌ ئیرانشار به‌ڕێوه‌ چوو روابط عمومی، هه‌واڵه‌کانی ئیسلاح وێب (1400/08/21)