په‌یامی سه‌ره‌خۆشی ئه‌مینداری گشتیی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاح به‌ بۆنه‌ی كۆچی دوایی خاتوو حه‌میده‌ محه‌ممه‌د

په‌یامی سه‌ره‌خۆشی ئه‌مینداری گشتیی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاح به‌ بۆنه‌ی كۆچی دوایی خاتوو حه‌میده‌ محه‌ممه‌د

ئه‌مینداری گشتیی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاح به‌ بۆنه‌ی كۆچی دوایی خاتوو «حه‌میده‌ محه‌ممه‌د» په‌یامێكی سه‌ره‌خۆشی بڵاو كرده‌وه‌.
ده‌قی په‌یامه‌كه‌ به‌م چه‌شنه‌یه‌:

بسم الله الرحمن الرحیم

کُلُّ مَنْ عَلیها فَان * وَ یَبْقََی وَجْهُ رَبِّکَ ذُوالجلالِ والاکرامِ
صدق الله العظيم

برای بەڕێزم جه‌نابى مامۆستا سەلاحەدین محەممەد بەھائەدین
السلام علیکم و رحمة الله و بركاته

وێڕای ڕەزامەندی بە قەدەر و قەزای دیاریکراوی پەروەردگار، ھەواڵی کۆچی دوایی خاتوو «حەمیدە محەممەد»مان پێ گەیشت و بووە ھۆی خەم و پەژارە.
لەو بۆنە خەمناکەدا، بە ناوی خۆم و ھەموو خوشکان و برایانی جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاح، لەناخی دڵمانەوە پرسە و سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی جەنابی مامۆستا «محەممەد بەھائەدین» و سەرجەم خزم و كەسوکار ومندالانى ئەو خوالێخۆشبووە دەکەین.
لەخودای ميری مەزەن داوای لێخۆشبوون و ڕەحمەت و فیردەوس بۆ ئەم خوشکە ئازيزه دەکەین. ھەروەھا سەبر و پاداشی بێ‌بڕانەوە بۆ کەسوکار و بنەماڵەی داواکارین.

أعظَمَ اللهُ أجرَكُم و أحسنَ عزاءكُم و غفر الله لنا و لميتكم.
اللهم اغفِرْ لَنَا و لَها و تجاوَزْ عنّا و عنها و لقِّها برحمَتِكَ و رضاك. آمين يا رب العالمين

عه‌بدوڕڕه‌حمان پیرانی
ئەمینداری گشتیی جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاح
9ی گەلاوێژی 2721

.:: نوێ‌ترین ::.