گه‌شت و سه‌یرانی بنه‌ماڵه‌كانی جه‌ماعه‌ت له‌ سیلوانا به‌ڕێوه‌ چوو

گه‌شت و سه‌یرانی بنه‌ماڵه‌كانی جه‌ماعه‌ت له‌ سیلوانا به‌ڕێوه‌ چوو

گه‌شت و سه‌یرانێكی بنه‌ماڵه‌یی و دانیشتنی هاوبیریی ئه‌ندامانی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاحی لقی سیلوانا ڕۆژی سێشه‌ممه‌ی ٥ی گه‌لاوێژ له‌ سه‌یرانگای «بنار» به‌ڕێوه‌ چوو. +به‌پێی ڕاپۆڕتی ئیسلاحوێب، ئه‌ندامانی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاح له‌ سیلوانا له‌ كاتژمێر 10 به‌یانی تا ١٨ی ئێوارێ ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٥ی گه‌لاوێژی ١٤٠٠ له‌ سه‌یرانگای بنار كه له‌ گوندی سووسه‌ن ئاباد له‌ ناوچه‌ی سیلوانا هه‌ڵكه‌وتووه‌، كۆ بوونه‌وه‌.

له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا، موحه‌ممه‌د ئیرانخاهـ به‌رپرسی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاحی لقی سیلوانا وتارێكی سه‌باره‌ت به‌ بانگخوازی و په‌روه‌رده‌، پێگه‌ و ڕێبازی جه‌ماعه‌ت به‌ ڕه‌چاوكردنی دۆخی ئێستاكه و هه‌نگاونان به‌ره‌و دۆخێكی گونجاو، هه‌ستی به‌رپرسیاره‌تی تاكه‌كان له‌ ئاست ئه‌ركه‌كانیان، ڕه‌خنه‌په‌زێری و گرینگیدان به‌ بۆچوونی یه‌كتری پێشكه‌ش كرد. ئه‌و به‌شداربووانی بۆ خوێندنه‌وه‌ی زۆرتر هان دا. ئیرانخاهـ دووری له‌ مه‌عنه‌وییه‌تی وه‌ك گرفتی سه‌ره‌كی مرۆڤی ئه‌وڕۆیی هه‌ژمار كرد.

له‌و سه‌یرانه‌، مامۆستا مه‌لا سوله‌یمان موڕادئازه‌ر، به‌پیرۆز زانینی جه‌ماعه‌تی له‌ڕووی مه‌عنه‌وییه‌ت و سه‌رمایه‌ی مرۆیی، ده‌عوه‌ت به‌ره‌و خوای وه‌ك تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی جه‌ماعه‌ت زانی و هه‌روه‌ها جه‌ماعه‌تی وه‌ك بنه‌ماڵه‌یه‌كی گه‌وره‌ هه‌ژمار كرد كه بنچینه و بنه‌ماكه‌ی له‌سه‌ر پارێزكاری پێك هاتووه‌. ئه‌و پاشان ئاماژه‌ی به‌ تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی پارێزكاران و به‌رهه‌مه‌كانی پارێزكاری له‌ ژیاندا كرد.

ئه‌و پایه‌ی دووهه‌می جه‌ماعه‌تی له‌ ڕاستی و دروستیدا زانی و به‌ پێی ئه‌و ئایه‌ته‌ پیرۆزه‌ «يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا اتَّقُوا اللَّهَ وَكُونُوا مَعَ الصَّادِقِينَ ‎﴿ته‌وبه‌/119﴾‏» ڕێگای ڕزگاری له‌ هاوڕێیه‌تی له‌گه‌ڵ ڕاستگۆیان دایه‌. موڕادئازه‌ر پایه‌ی سێهه‌می جه‌ماعه‌تی له‌ به‌خشین و پایه‌ی چواره‌میش له‌ دڵسۆزیدا هه‌ژمار كرد. ئه‌و له‌ كۆتاییدا پێشنیاری دامه‌زراندنی سندووقێكی خێرخوازی بنه‌ماڵه‌یی كرد بۆ پێڕاگه‌یشتن به‌ ئه‌ندامانی هه‌ژاری جه‌ماعه‌ت و هه‌روه‌ها به‌ڕێوه‌بردنی وانه‌ی خێزانیی به‌شێوازێك كه هه‌ر كه‌سه‌و كلاسێكی له‌ماڵی خۆی هه‌بێ.

پاشان مامۆستا مه‌لا خه‌لیل تیباش له‌ ئه‌ندامانی پێشه‌نگی جه‌ماعه‌ت له‌ سیلوانا، مافی ژنانی له‌ ڕوانگه‌ی ئیسلام شی كرده‌وه‌. به‌ ڕای ئه‌و ژن و پیاوی له‌ یه‌ك ڕه‌چه‌نن و هه‌ردووكیان خاوه‌ن تایبه‌تمه‌ندی به‌رزی مرۆیی و ئه‌خلاقی هاوبه‌ش و یه‌كسانن.

گه‌شت و سه‌یرانی بنه‌ماڵه‌كانی جه‌ماعه‌ت له‌ سیلوانا به‌ڕێوه‌ چوو
گه‌شت و سه‌یرانی بنه‌ماڵه‌كانی جه‌ماعه‌ت له‌ سیلوانا به‌ڕێوه‌ چوو

.:: نوێ‌ترین ::.