خوا فەرامۆش ناکا

خوا فەرامۆش ناکا

و َمَا كَانَ رَبُّكَ نَسِيًّا

خوا فەرامۆش ناکا

ئازیزم تەنیا و تەنیا ئارامیت لە خوا بوێ

هەر ئەو کەسەی خەڵقی کردی.

ئەو کەسەی گەرمی بە دڵت بەخشی

ئەو کەسەی ئەوینی خۆی بە شێوەی سرووشتی هاویشتە دەروونت

تۆ کاتێ شاد و دڵخۆش دەبی کە یادی خوا لەناو دەمار و دەروونتدا بجوڵێ

کاتێ زمانت هۆگری زیکری ئەو بێ، خوا هیچ کات بەتەنیا جێت ناهێڵێ

خەم مەخۆ مەترسە پشتی پێ ببەستە و ئەرخەیان بە متمانەت هەبێ لە دایک و باوک خۆشتری دەوێی

خوا باشترین هاوڕێتە و یاسای هاوڕێیەتی دەپارێزێ

خواگیان قەرەبووی خەمەکانت دەکاتەوە

قەرەبووی سەبوورییەکانت

قەرەبووی نەبوونییەکانت

چرکە چرکە هەنگاو هەنگاو لەگەڵتە

خوا باشترین یاریکارتە پتەوترین پشتیوانتە

چاوەکانت چ هەڵێنێ چ وێک بێنی، هەستی پێ دەکەی

خۆت بسپێرە بە گەورەیی و دڵۆڤانی خۆی

متمانەی پێ بکە خۆی ڕێکخەری هەموو جیهان و هەستییە،

هەر خۆی حاڵی تۆش ڕێک دەخا خوا فەرامۆش مەکە،

چوون ئەو فەرامۆشت ناکا

ده‌نگی ئێوه ناوه‌ندی ده‌نگه‌کان: 5 (1 vote)

.:: نوێ‌ترین ::.