پێوه‌ندییه‌ گشتییه‌کانی جه‌ماعه‌ت په‌یامێکی سه‌ره‌خۆشی به‌بۆنه‌ی کۆچی دوایی ئه‌ندامێکی پێشه‌نگی ئیرانشار بڵاو کرده‌وه‌

پێوه‌ندییه‌ گشتییه‌کانی جه‌ماعه‌ت په‌یامێکی سه‌ره‌خۆشی به‌بۆنه‌ی کۆچی دوایی ئه‌ندامێکی پێشه‌نگی ئیرانشار بڵاو کرده‌وه‌

پێوه‌ندییه‌ گشتییه‌کانی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاح به‌بۆنه‌ی کۆچی دوایی حاجی حه‌سه‌ن ئیره‌نده‌گانی په‌یامێکی سه‌ره‌خۆشی بڵاو کرده‌وه‌.

ده‌قی په‌یامه‌که‌ به‌م چه‌شنه‌یه‌:

بسم الله الرّحمن الرّحیم

يَرْفَعِ اللَّـهُ الَّذِينَ آمَنُوا مِنكُمْ وَالَّذِينَ أُوتُواالْعِلْمَ دَرَجَاتٍ 

هه‌واڵی کۆچی دوایی برای ئیمانیمان حاجی حه‌سه‌ن ئیره‌نده‌گانی، بوو به‌هۆی خه‌م و په‌ژاره‌مان. به‌ڕێزیان ته‌مه‌نی پڕبه‌ره‌که‌تی له‌ ڕێی بڵاوکردنەوەی ڕێنماییه‌کانی دینی پیرۆزی ئیسلام و به‌ها به‌رزه‌کانی به‌سه‌ر برد و سه‌رچاوه‌یه‌ک بوو له‌ خزمه‌تی کولتووری و کۆمه‌ڵایه‌تی که به‌یارمه‌تی خوای گەورە ئاسه‌واره‌کانی هه‌رمان و به‌رهه‌مه‌که‌ی ببێته‌ توێشووی دواڕۆژی.

پێوه‌ندییه‌ گشتییه‌کانی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاح به‌ نوێنه‌ری له‌ خوشکان و برایانی، به‌هۆی کۆچی دوایی ئه‌و برا به‌ڕێزه‌، له‌ قوڵایی ده‌ڵه‌وه‌ پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی خۆی ڕاده‌گێنی و له‌ باره‌گای میری مه‌زن بۆ خوالێخۆشبوو داوای ڕه‌حمه‌ت و لێخۆشبوون و فیرده‌وسی به‌رز و به‌رین و بۆ بنه‌ماڵه‌ی به‌ڕێزی و خزم و کەسوکار و خۆشه‌ویستانی، سه‌بر و خۆراگری و پاداشی گه‌وره‌ داوا ده‌کات.

بێگومان خزمه‌ته‌ به‌نرخه‌کانی که به‌رهه‌می هیممه‌تی به‌رز، تێکۆشان و وره‌ی ماندوونه‌ناسانه‌ی ئه‌و بووه‌، وه‌ک چاکه‌ی هه‌رمان، له‌ته‌نیشت ڕه‌حمه‌تی بێ‌سنووری خوای مه‌زن، ڕوحی به‌رزی له‌ پاداشی به‌رده‌وام به‌هره‌مه‌ند ده‌کات.

هیوادارین خوای زانای کاربه‌جێ، ڕۆژبه‌ڕۆژ هه‌نگاوه‌کانمان بۆ پڕکردنه‌وه‌ی بۆشایی ماڵاوایی هه‌ڤاڵانی زانا و هه‌ڵکه‌وته‌ و به‌رده‌وامبوون له‌سه‌ر ڕێبازی ده‌عوه‌تی ئیسلامی و چاکسازیی کۆمه‌ڵایه‌تی، به‌مه‌به‌ستی گه‌یشتن به‌ گه‌شه‌ و پێشکه‌وتنی کۆمه‌ڵگا پته‌وتر و ڕاوه‌ستاوتر بکات و ڕوحی پاک و جه‌سته‌ی ماندوو و لاوازی خوالێخۆشبوو، له‌ژێر سێبه‌ری میهر و سۆزی خوای گه‌وره‌دا بحه‌وێته‌وه‌.

رَبَّنَا اغْفِرْ لَنا وَ لِإِخْوانِنَا الَّذِینَ سَبَقُونا بِالْإِیمانِ وَ لا تَجْعَلْ فِی قُلُوبِنا غِلاًّ لِلَّذِینَ آمَنُوا رَبَّنا إِنَّکَ رَؤُفٌ رَحِیمٌ (حه‌شر/١٠)

 

پێوه‌ندییه‌ گشتییه‌کانی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاح

١٧ی پووشپه‌ڕی ١٤٠٠

.:: نوێ‌ترین ::.