به‌رپرسی لێژنه‌ی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی جه‌ماعه‌ت چاوپێکه‌وتنی له‌گه‌ڵ کاک حه‌سه‌ن ئه‌مینی و کاک ڕزگار موڕادی کرد.

 به‌رپرسی لێژنه‌ی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی جه‌ماعه‌ت چاوپێکه‌وتنی له‌گه‌ڵ کاک حه‌سه‌ن ئه‌مینی و کاک ڕزگار موڕادی کرد.

سنه‌ جه‌ماڵ ئیسماعیلی به‌رپرسی لێژنەی بەڕێوەبەریی ناوه‌ندی جه‌ماعه‌ت له‌گه‌ڵ کاک حه‌سه‌ن ئه‌مینی و کاک ڕزگار موڕادی شه‌وی پێنجشەممه‌ی ٣ی پووشپه‌ڕ له‌ سنه چاوپێکه‌وتن و وتووژیان کرد.

به‌پێی ڕاپۆڕتی ئیسلاحوێب، له‌و دانیشتنه‌دا که له‌ نووسینگه‌ی ناوه‌ندی جه‌ماعه‌ت له‌ سنه‌ به‌ڕێوه‌ چوو، جه‌ماڵ ئیسماعیلی به‌رپرسی لێژنه‌ی به‌ڕێوبه‌ریی ناوه‌ندی جه‌ماعه‌ت، وێڕای ده‌ربڕینی خۆشحاڵی خۆی له‌ ئاماده‌بوون له‌ کۆڕی به‌رپرسان و میوانانی بەشداربوو و سپاس و پێزانین له‌ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی بانگه‌شه‌ی جه‌ماعه‌ت له‌ لایه‌ن کاک حه‌سه‌ن ئه‌مینی و کاک ڕزگار موڕادی و هاوڕێیانی، هیوای خواست که ئه‌و دانیشتنانه‌، سه‌رچاوه‌ی خێر و به‌ره‌که‌ت بۆ هاتنه‌دی زۆرتری برایه‌تی ئیمانی له‌ ناوچەدا بێت.

ئه‌و هه‌روه‌ها وتی: کۆمه‌ڵگای ئێمه‌ گرفتی زۆری له‌ بواره‌کانی کۆمه‌ڵایه‌تی، ئابووری و ته‌نانه‌ت کلتووری هه‌یه‌ و بۆوه‌یکه زیاتر به‌رگه‌ی ئه‌و ئازارانه‌ بگرین، پێویستیمان به‌ ئارامی و ئاسووده‌یی له‌ژێر تیشکی دین و مه‌عنه‌وییه‌ت هه‌یه‌ و پێویسته ڕێکخراوه‌کانی چالاکی ئایینیی، له‌و بواره‌دا زیاتر له‌ جاران بره‌وی ئه‌خلاقی و دینداری بکه‌نه‌ سه‌رباشقه‌ی کاری خۆیان. 

ئیسماعیلی هه‌روه‌ها وتی: به‌هێزکردنی پێوه‌ندی بزاڤه‌ کاریگه‌ره‌کان، ڕێزنان له‌ بۆچوونه‌کانی یه‌کتر له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی جیاوازی ڕاو و بۆچوونیش هه‌بێ و خۆپاراستن له‌ پڕژوبڵاوبوون و گرژی‌خولقێنی له‌ گرینگترین کاره‌کانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ هه‌ژمار ده‌کرێ و پێویسته گرینگییه‌کی زۆری پێ بدرێ.

له‌و چاوپێکه‌وتنه‌ ئیمانییه‌دا، کاک حه‌سه‌ن ئه‌مینی حاکمی شه‌ڕعی خه‌ڵکی کوردستان و به‌ڕێوبه‌ری قوتابخانەی ئایینی ئیمام بوخاری سنه‌، وێڕای جه‌خت له‌سه‌ر سۆز و خۆشەویستی ئایینی و ڕۆڵیی له‌ بانگه‌وازی ئیسلامی، به‌شداربووانی هان دا که بۆ سۆز و برایه‌تی ئیمانی زۆرتر له‌ نێوانیان، هه‌وڵی زیاتر بده‌ن.

دوای وته‌کانی کاک حه‌سه‌ن ئه‌مینی، کاک ڕزگار موڕادی بنیاتنه‌ر و به‌رپرسی جه‌ماعه‌تی برایه‌تیش ئاماژه‌ی به‌ دۆخی ئێستای کۆمه‌ڵگا و گرینگیی به‌رده‌وامبوونی بانگه‌شه‌ی ئیسلامی کرد و جه‌ختی کرد برایه‌تی و هاودڵی ئیمانی وه‌ک گرینگترین که‌ره‌سه‌ و هۆکاری ڕێگای بانگخوازییه‌ و داوای له‌ بزاڤه‌ ئیسلامییه‌کان کرد که بۆ هاتنه‌دی ئه‌و بابه‌ته‌ گرینگه زۆرتر هه‌وڵ بده‌ن.

له‌ کۆتایی ئه‌و دانیشتنه‌دا، هیوا ڕاشدی به‌رپرسی جێگری ڕاهێنان - په‌روه‌رده‌ی لقیش ئاماژه‌ی به‌ مه‌ترسی و ئه‌سته‌مییه‌کانی سه‌ر ڕێگای بانگخوازی ئیسلامی کرد و جه‌ختی کرد که زیاتر له‌ پێشوو پێویست به‌ هاوڕێیه‌تی و یه‌کیه‌تی بزاڤه‌ ئیسلامییه‌کان له‌گه‌ڵ یه‌کتر و خۆپاراستن له‌ ناکۆکی و بڵاوبوونه‌وه‌ ده‌کا.

جێی ئاماژه‌یه‌ که له‌ سه‌ره‌تای ئه‌و دانیشتنه‌دا، مامۆستا ڕه‌ئووف ئیسلاح‌جوو به‌رپرسی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاحی لقی پارێزگای کوردستان، له‌ وتارێکی کورتدا به‌خێرهاتنی ئاماده‌بووانی کرد.

 به‌رپرسی لێژنه‌ی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی جه‌ماعه‌ت چاوپێکه‌وتنی له‌گه‌ڵ کاک حه‌سه‌ن ئه‌مینی و کاک ڕزگار موڕادی کرد.

.:: نوێ‌ترین ::.