وه‌سییه‌تی هاووڵاتییه‌كی كۆوێیتی
ئەمە وەسیەتی هاوڵاتییەکی کوەیتییە بەناوی (نادیە جاروڵڵا) کە بەر لە مردنی ئەم ئامۆژگاریەی نووسیوە:
له‌كاتی مردنم هیچ نیگه‌ران نیم و گرنگی به لاشه‌م ناده‌م، چونكه ئه‌وه‌ی پێویست بێ موسوڵمانان پێی هه‌ڵده‌ستن كه:
١- به‌رگم له‌به‌ر دادهكهنن.
٢- ده‌مشۆن
٣- كفنم ده‌كه‌ن.
٤- له‌ماڵه‌كه‌ی خۆم ده‌رم ده‌كه‌ن.
٥- به‌ڕێم ده‌خه‌ن بۆ خانووه نوێیه‌كه‌م(گۆڕ).
٦- زۆر كه‌س بۆ ناشتنم دێن... به‌ڵكوو زۆرێك كه‌س له‌به‌ر ناشتنی من كار و به‌ڵێنه‌كانیان هه‌ڵده‌وه‌شێننه‌وه و ئاماده‌ی ناشتنی من ده‌بن. زۆربه‌شیان ڕۆژێ له ڕۆژان گوێبیستی ئامۆژگاریی من نه‌بوون.
٧- شت گه‌لێك له من ڕزگاریان ده‌بێ: كلیله‌كانم، كتێبه‌كانم، چانتاكهم، پێڵاوه‌كانم، به‌رگ و پۆشاكهكانم و ئه‌وانی تر.
جا ئه‌گه‌ر كه‌سوكاره‌كه‌م باش بن ئه‌وه بۆ سوودی من ده‌یكه‌نه خێر. دڵنیابن دونیا بۆ من خه‌فه‌تبار نابێ... هه‌رگیز جووڵه‌ی جیهان ناوه‌ستێت. ئابووری به‌رده‌وام ده‌بێ و كاره‌كه‌م كه‌سێكی تر پێی هه‌ڵده‌ستێ... سه‌روه‌ته‌كه‌م میراتبهران ئه‌یبه‌ن كه‌چی من لێپرسینه‌وه‌ی له‌سه‌ر ده‌كرێم!!! زۆر و كه‌ميی لێپرسینه‌وه‌ی له‌سه‌ر منه.
یه‌كه‌مین شتێك له‌كاتی مردن‌دا له‌من ده‌كرێته‌وه ناوهكهمه!!! كه ده‌مرم ئه‌ڵێن كوا ته‌رمه‌كه؟ به‌ناوی خۆمه‌وه با‌نگم ناكه‌ن! كاتێك ده‌یانه‌وێ نوێژم له‌سه‌ر بكه‌ن ئه‌ڵێن ته‌رمه‌كه ئاماده بكه‌ن!!! به‌ناوی خۆمه‌وه با‌نگم ناكه‌ن! كاتێك ده‌یانه‌وێ بمنێژن ئه‌ڵێن ته‌رمه‌كه نزیك بكه‌نه‌وه و ناوم ناهێنن، بۆیه ڕه‌چه‌ڵه‌ك و هۆز و پۆست و ناوبانگیم له‌خشته‌م نابه‌ن... ئای ئه‌م دونیایه چه‌نده سووك و ئه‌وه‌شی بۆی ده‌چین چه‌نده گه‌وره‌یه.
ئه‌ی ئه‌و كه‌سه‌ی ئێستا زیندووی، باش بزانه خه‌فه‌تی تۆ له سێ شتدایه:
١- ئه‌و كه‌سانه‌ی ساده ده‌تناسن، ئه‌ڵێن داماوه.
٢- ئه‌وانه‌ی هاوڕێی تۆن بۆ چه‌ند كاتژمێرێك یان چه‌ند ڕۆژێك بۆت خه‌فه‌تبار ئه‌بن و دواتر ده‌گه‌ڕێنه‌وه سه‌ر قسه‌وباسی خۆیان و پێده‌كه‌نن.
٣- خه‌مه قووڵه‌كه له ماڵه‌كه‌ت دایه، كه‌سوكاره‌كه‌ت چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك... چه‌ند مانگێك له خه‌فه‌تدا ئه‌بن و دواتر ئه‌تخه‌نه ئه‌رشیڤی یادگارییه‌كانه‌وه!!!
ئیتر چیرۆكی تۆ له‌نێو خه‌ڵكدا كۆتایی دێ و چیرۆكه ڕاسته‌قینه‌كه‌ت ده‌ست پێ ده‌كا كه ئاخیره‌ته، بێگومان ئه‌م شتانه‌ت له‌ده‌ست داوه:
١- جوانی.
٢- سه‌روه‌ت و سامان.
٣- له‌شساغیت.
٤- منداڵ.
٥- ماڵ و كۆشكت به‌جێ هێشتووه.
٦- هاوسه‌ر.
هیچ شتێكت له‌ته‌كدا نه‌ماوه جگه كاروكرده‌وه‌ی دونیات، ئیتر ژیانی ڕاسته‌قینه ده‌ستپێده‌كا و پرسیار لێره‌دا ئه‌وه‌یه: له‌ئێستاوه بۆ گۆڕ و ئاخیره‌ت چیت ئاماده كردووه؟ ئه‌مه حه‌قیقه‌تێكه و پێویستی به بیركردنه‌وه و ڕامانه، بۆیه پێداگربه له‌سه‌ر:
١- فه‌ڕزه‌كان.
٢- سووننه‌ته‌كان.
٣- خێركردنی نهێنی.
٤- كاری چاكه.
٥- شه‌ونوێژ.
ڕه‌نگه به بیرهێنانه‌وه‌ی خه‌ڵك به‌م بابه‌ته ڕزگارت بێ له‌كاتێكدا ئێستا زیندووی و له ته‌واوبوونی كات و وه‌رگرتنی تیانووسی تاقیكردنه‌وه‌دا كه به‌زۆر لێتی وه‌رده‌گرن، په‌شیمانی نه‌كێشی!!!
شوێنه‌واری ئه‌م وه‌بیرهێنانه‌وه له‌ڕۆژی قیامه‌تدا له ته‌رازووی چاكهكارییهكانتدا بدۆزیته‌وه: (وذكّر فإن الذكرى تنفعُ)
بۆچی مرۆڤی مردوو داوا له‌خوا ده‌كا بیگێڕیته‌وه دونیا تاوه‌كوو خێری بكردبایه "الصدقة" و نه‌یوتووه بمگێڕه‌وه تاوه‌كو عومڕه بكه‌م یان نوێژ بكه‌م یان به‌ڕۆژوو بم.
زانایان وتوویانه: به‌هۆی گه‌وره‌یی خێره‌وه‌یه كه مردووه‌كان شوێنه‌واره‌كه‌یان بینیوه، بۆیه باسی خێر ده‌كات، بۆیه هه‌تا ماون خێر و سه‌ده‌قه‌ی زۆر بكه‌ن، چونكه باوه‌ڕدار له‌ڕۆژی قیامه‌تدا له‌ژێر سێبه‌ری سهدهقهكانی دایه...
بوڕهان موحه‌ممه‌د ئه‌مین
- بۆچوونێکی نوێ بنووسه
- 841 سه‌ردان
-
نووسخه‌ی چاپ