خودا، ڕازیبوونە

خودا ڕازیبوونە

خودا هەم مانای ژیانە و هەم ڕازی تەواوی وجوود، پەرستشەکان تەنها کلیلی گوشاکردنی ده‌رگای ڕازەکانن، خۆیان ئامانج نین، تەواوکردنیان هەوڵە و گوشابوونی ڕازەکانیش دواجەژن. کاتێک خودا وەک ڕازێک مرۆڤ دەستی پێی ڕادەگا، ئەو ساتە دەبێتە جەژن، ئەمەش پەرستشی ڕاستینە و دروست پێی دەگات.

خودا کاتێک مانای بوونە، خاڵی چەقی گشت شتێکە، ڕێگەی گوزەر و پەرستش بۆ هیچ نین، جگە لەگەیشتن بەو، هەناسەیەکی عاشقانە و هەنگاوێکی لەخۆبردوانە، بەڵێ خودا پاداشتی ئەوانە دەکا بەرەوڕووی دەچن، ئەما سالیکانی ڕێ لەتاو شەوقی ناخیان بیریان لای پاداشت نییە، بوونی خودا خۆی گەورەترین پاداشتە، بەڵێ پاداشت ئەنجامی کارە، ئەما نەک ئامانجی کار، ئامانجی کار خودای گەورەیە، گەرمی ئامانجی سوتان نیە، ڕاستە ئەنجامی سوتانە، هەموو سوتانێک گەرمی دەبەخشێ، بەڵام ئامانجی ئەو نیە، بۆیە ئەو کاتانەی مرۆڤ ویسالی بۆ تەحقیق دەبێ، ساتی دڵخۆشی و مەستییەتی، ڕۆژوو چرکەساتێکە مرۆڤ ئیمکانیەتی ویسالی هەیە.

شێخی سەعدی لەبارەی ڕەمەزانەوە دەڵێ:

دیگران را عید اگرفرداست ما را این دمست

روزه‌داران ماه نو بینند و ما ابروی دوست

لە دونیای فیقهدا مرۆڤەکان بە بینینی مانگ دەیکەنە جەژن، لە دونیای عاریفاندا ئەگەر مرۆڤ نەتوانێ ڕۆژوو بەغەنیمەت بگرێ و بەهۆیەوە عروج بکات، جەژنی بۆ نیە، جەژنی عاریفانیش ئەوکاتەیە کە بتوانن ئەو ویسالە تەحقیق بکەن.

شێخی سەعدی وتەنی:

ئەگەر جەژنی ئەوان سبەینێ بێ، هی ئێمە ئێستایه‌، ئەگەر ڕوژوەوانان بە بینینی هیلالی مانگ بێ، ئێمە برۆی یار.

حەمدی شاعیریش بەهەمان شێوە دەڵێ:

موبارەکبادی جەژنم لێ مەکەن کەی من ئەوەم جەژنە

کە وەسڵم بۆ مویەسسەر بێ شەویش بێ ئەو شەوەم جەژنە

کە من قامەت خەمیدەی باری هیجرانم لە خەودا گەر

سەراپای بەژنی ئەو سەروە ببینم ئەو خەوەم جەژنە

ده‌نگێ نه‌دراوه

.:: نوێ‌ترین ::.

مامۆستا ئیبڕاهیم پارسا كۆچی دوایی كرد هه‌واڵه‌کانی ئیسلاح وێب (1401/04/27)