فۆڕم و واتا (صورت و معنا) لای مەولانا جەلالەددینی ڕۆمی

فۆڕم و واتا (صورت و معنا) لای مەولانا جەلالەددینی ڕۆمی

جه‌نگە دینییەکان لەسەر فۆڕم بوون نەک واتا، لەمەسنەوی (مەولەوی)دا یەکێک لە بابەتە شێلگیرەکان بابەتی فۆڕم و واتا (مانای)ە. لەدونیای مەعریفەناسیدا ھەمیشە دوانەیی (بەرامبەرکێی)یەک لەڕووداوەکانی دەورووبەردا ھەیە، کە دواجا بۆتە ھۆی ئەوەی دوو گۆشەنیگاش بۆ تەفسیری دوونیا ھەبن: دونیا و ئاخیرەت، زەوی و ئاسمان...

گۆشەنیگای یەکەم: دەڵێت ھەموو دیاردەیەک یەک دیوە و ھەر ئەوەی بە(٥) ھەستەکەمان دەرکی دەکەین!

گۆشەنیگای دووەم دەڵێت؛ مرۆڤ، بوون، دین ھەریەکەو چەندین لایەنی ھەیە.

فۆڕم دیوی بینراوی شتەکانە واتا(مانا) دیوی نەبینراوی شتەکانە.

لای مەولانا ئەم دونیایە دوو تایبەتمەندی ھەیە؛

یەکەم: دیوێکی ماددی. دووەم: دیوێکی فۆڕمی. (کورسی ماددەیە و فۆرمی ھەیە)

١. فۆڕم کارتی ڕێگەپێدانی ئامادەیی (مانا)یە لەدونیای ماددیدا! واتە ھەر مانایەک بییەوێ بوونی ھەبێ، دەبێ فۆڕمێک قبووڵ بکات.

٢. فۆڕم دەبێتە شایەت بەسەر ماناوە، ئەگەر کەسێک بڵێ من ئیماندارم (مانایە) و دەبێ فۆرمی بداتێ بەوەی نوێژ بکات، بۆ ئەوەی بزانرێت واتایەکی پێیە!

٣. فۆ ڕم دەبێتە پارێزەری واتا، بۆ ئەوەی واتای دین بپارێزرێت ئێمە نوێژ دەکەیە!

٤. ھەر بوونی(مانا) بۆخۆی فۆڕم دروست دەکات! دایکایەتی کە(مانا)یە، بەتەنھا دەتوانێ دایکێک بۆ منداڵەکەی ھەزاران ئەرکی دایکایەتی جێبەجێ بکات (ھەموو ئەرکێکیش فۆڕمە).

٥. پێغەمبەران جوڵەکانیان لە واتاوە بۆ فۆڕمە. ئەوان سەرەتا ئەزموون دەکەن، پاشان فۆڕم دروست دەکەن، بەڵام موسوڵمانان بەپێچەوانەوە بەفۆڕمەکان دێن بەشوێن مانادا دەگەڕێن. پێغەمبەر بە تەجرووبە مانایەکی کەشف کردووە و دواتر فۆڕمی پێداوە.

٦. بێفۆڕمی بۆتە هۆی ئەوەی فۆڕم دروست ببێ، خودا خۆی بێ فۆڕمە، بەڵام هەموو فۆڕمەکان ئەو دروستی کردوون. کەسێک لەمێشکی تۆدا وێنەکەی باش بێت تۆ باش لە دەره‌وە مامەڵەی لەگەڵ دەکەیت!

٧. ئەوکاتەی فۆڕم لە هۆکارەوە دەگۆڕێت بۆ ئامانج، واتاکان هەموو وێران دەکات. ئەگەر عاشقی جەستە بیت ئیمکانی نییە بە ڕۆح بگەیت! دوو مه‌زهه‌ب لەسەر فۆڕم ڕێک ناکەون نەک واتا، بۆیە زۆربەی جەنگە دینییەکان لەسەر فۆڕم شەڕیان کردووە نەک واتا. ئێمە بۆ ئەوەی گەورە بین، دەبێ فۆرم بەرەو مانا بەجێ بهێڵین. 

ده‌نگێ نه‌دراوه

.:: نوێ‌ترین ::.

مامۆستا ئیبڕاهیم پارسا كۆچی دوایی كرد هه‌واڵه‌کانی ئیسلاح وێب (1401/04/27)