چۆن به‌ره‌و پیری مانگی پیرۆزی ڕه‌مه‌زان بڕۆین

وه‌رگێر: 
ژیار
چۆن به‌ره‌و پیری مانگی پیرۆزی ڕه‌مه‌زان بڕۆین

له‌گەڵ هاتنی مانگی ڕەمەزان، مانگی ڕەحمەت و لێخۆشبوون، دەبێ بە باشترین شێوە رێز و حورمەت لەم مانگە پیرۆزە بگرین. کەڵکگرتن لە پێشوازی مانگی ڕەمەزان لەسەر چوار بنەما و بنچینه خوێ گرتووە:

بنچینەی یەکەم: دوعا و پاڕانەوە بەر لە هاتنی ڕەمەزان، خوای گەورە دەفەرموێت: ﴿وَقَالَ رَبُّكُمُ ادْعُونِي أَسْتَجِبْ لَكُمْ﴾ و پێغەمبەر(د.خ) دەفەرموێت: دوعا و پاڕانەوە بنەمای عیبادەتە و دوعای بەنرخ و بەسوود لە پێشوازی مانگی ڕەمەزان سێ جۆرە:

یەکەم ئەمەیە کە بەندە له خوای خۆی بیەوێت کە بیگەیەنێتە ڕەمەزان، کەوابوو له بارەگای خودا بپاڕێتەوە کە: خوایە گیان‌ ئێمە به مانگی ڕەمەزان بگەین.

دووهەم ئەمەیە کە لە خوای خۆی بیەوێ کە تەوفیقی بدات تا لەم مانگە کردەوەی چاک ئەنجام بدات، کەوابوو دوعا بکات که: خوایه گیان یارمەتی ئێمە بدە بۆ ڕۆژووگرتن و نوێژی شەوانە و هه‌رچیتر لەو کردەوە چاکانەی کە لەم مانگەدا پێت خۆشە ئەنجامیان بدەی.

سێهەم ئەمەیە کە بلاڵێتەوە کە خوای بەرزەناو لێی وەرگرێت و ڕەمەزان بکاته هۆی ڕزگاربوونی لە دۆزه‌خ.

کەوابوو بپاڕێتەوە: خوایە گیان‌ ئێمە لە ڕەمەزان لە قەبووڵکراوان قەرار بدە و بە ڕزگاری لە ئاگری دۆزەخ ڕەمەزانمان کۆتایی پێ بێنە.

بنچینەی دووهەم: پێشوازی لە ڕەمەزان بە نییەتێکی خالس و بێگەردانە بۆ ئەنجامی کردەوەی چاک بەو جۆرە کە بەندە بڕیار بدات کە لە ڕەمەزان کردەوەی چاک ئەنجام بدات، ئەڵڵای موتەعال دەفەرموێت: ﴿قُلْ أَتُعَلِّمُونَ اللَّهَ بِدِينِكُمْ وَاللَّهُ يَعْلَمُ مَا فِي السَّمَاوَاتِ وَمَا فِي الْأَرْضِ ۚ وَاللَّهُ بِكُلِّ شَيْءٍ عَلِيمٌ﴾  و پێغەمبەر (د.خ) دەفەرموێت: کردەوەکان پێوەندیان بە نییەتەکانەوە هەیە.

ئیمامی ئەحمەد بە عەبدوڵڵای کوڕی دەگوت: ئەی عەبدوڵڵا با نییەتی خێرت هه‌بێت! ئەگەر تۆ کردەوەی خێرت ئەنجام نەدابوو بەڵام نییەتی خێرت بوو، به کردەوەی خێر بۆت بە ئەژمار دێت.

نییەتی بە نرخ و بە سوود لە ڕەمەزاندا دوو جۆرە: یەکەم: نییەتی کورت، بەم شێوە کە لە مانگی ڕەمەزاندا کردەوەی چاکی زۆر ئەنجام بدات و ئەوی تریان نییەتی ته‌واو و تێر‌وتەسەل واتە بەندە بۆ ئەنجامی عیباداتێک وەک ڕۆژوو، نوێژ و خوێندنی قوڕئان و سەدەقە و چاکە کە دڵی خۆی دیاری کردووە نیەت بکات.

بنچینەی سێهەم: بەندە دەبێت بە خۆی بسەلمێنێت کە ئەنجامی کردەوەی چاک بۆ خۆی بە کەڵک و بە سوودە، ئینجا دەبێت ئەو هێز و توانایە کە خوا پێی داوە بە دەرفەت بزانێت و بۆ ئەنجامی کردەوەی چاک کەڵکی لێ بگرێت و فەرموودەی خوا هاندەری بێت کەوا دەفەرموێت: ﴿مَنْ عَمِلَ صَالِحًا فَلِنَفْسِهِ ۖ وَمَنْ أَسَاءَ فَعَلَيْهَا﴾ و هه‌روه‌ها دەفەرموێت: ﴿فَمَنْ أَبْصَرَ فَلِنَفْسِهِ ۖ وَمَنْ عَمِيَ فَعَلَيْهَا﴾ و دەفەرموێت: ﴿قَدْ أَفْلَحَ مَن زَكَّاهَا * وَقَدْ خَابَ مَن دَسَّاهَا﴾ و: ﴿فَمَنِ اهْتَدَىٰ فَلِنَفْسِهِ ۖ وَمَن ضَلَّ فَإِنَّمَا يَضِلُّ عَلَيْهَا﴾

بزانین کە بەندە کاتێک بیەوێت بە خۆی بڵێت کە کاری چاکە بە قازانجی خۆیەتی و ئەگەر کارێکی خراپ بکات زیانەکەی بۆ خۆی ده‌گەڕێتەوە، ئەو جۆرە بڕوایە دەبێتە هۆی ئەوەی کە مانگی ڕەمەزان بە دەرفەتێک بزانێت و کردەوەکانی لەم مانگە وابێت کە لە خوا نزیکی بکاتەوە و ئەم نییەتە لەمپەڕێکی پتەوە کە لە کردەوەی خراپ و ناشایست دەیپارێزێت.

بنچینەی چوارەم: به زانین و ئاگاهی لە یاساکانی ڕۆژوو خۆی ئامادە بکات بۆ ئەم مانگە. خوای گەورە دەفەرموێ: ﴿وَمَنْ أَحْسَنُ دِينًا مِّمَّنْ أَسْلَمَ وَجْهَهُ لِلَّهِ وَهُوَ مُحْسِنٌ﴾ واتە هیچ کەس دینداریی و عیبادەتی باشترێکی نییە لەوانە کە بێگەردانە لە بەرانبەری خوا تەسلیم و ملکەچن و لەکاتێکدا چاکەکاریشە، چاکه‌ و ئیحسان لە دیندا واتە بەو جۆرە کە پێغەمبەر ئەنجامی داوە.

کەسێک کە ڕەمەزان ڕۆژوو دەگرێت دەبێت یاساکانی ڕۆژوو فێر ببێت تا ئەگەر کردەوەیەک ئەنجام دەدا، کردەوەی دروست بێت و بەندە هەر کردەوەیەک ئەنجام بدات، دەبێت یاسا و ڕێساکانی فێر ببێت و کەوابوو هەر کەسێک کە ڕۆژوو پێی فەڕزە، فێربوونی یاساکانیشی بۆ فەڕز دەبێت...

 

سه‌رچاوه‌: به‌شێك له‌ وتاری دكتۆر ساڵح عه‌سیمی

ده‌نگێ نه‌دراوه

.:: نوێ‌ترین ::.