دیدار و چاوپێکەوتنی ئەندامانی جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاحی ئازهربایجانی ڕۆژاوا لەگەڵ بەرپڕسی پێوەندییە گشتییەکانی ناوەندی
بەرپڕسی پێوەندییە گشتییهکانی جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاح، بەشێوازێکی ئانڵاین شەوی پێنجشەممە ڕێکەوتی ۷ی ڕەشەمە لەگەڵ ئەندامانی جەماعەت لە ئازهربایجانی ڕۆژاوا دیدار و چاوپێکەوتن و وتووێژیانکرد.
بەپێی ڕاپۆڕتی هەواڵنێری ئیسلاحوێب بەرێز عوسمان عەبباسی «بەرپڕسی پێوەندییە گشتییهكانی ناوەندی جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاح» لەو کۆبوونەوەیەدا کە بە مەبەستی وریاکردنەوەی ئەندامان سەبارەت بە کاریگەرییەکانی میدیا لەسەر یەکگرتوویی و هاودڵی و لێکتڕازان و تێکچوون و درزتێکەوتنی بەرێوەچوو، باسێکی تێروتەسەلی لەمەڕ پێویستیی گەڵاڵەی بابەتەکە و ڕۆڵی میدیا لە پێکهاتنی هاودڵی و ڕۆڵی میدیاکانی جەماعەت لهو ڕاستایهدا تاوتوێی کرد.
بەرێز عهبباسی توێژهری زانستهكانی كۆمهڵایهتی لەو کۆبوونەوەیەدا ڕایگەیاند کە، پێکهاتنی یەکێتی کۆمەڵگە بە هۆی هۆگری بە میدیاوه پێویستی بە پیشەی کارامەیی خاوەن میدیاکان دێتە دیی کە: ئەو بابەتە گرینگە پێویستی بە حەز و ئارەزوو و بەشداربوونی خەڵک هەیە.
بەرێز عهبباسی لە بەشێک لە وتەکانی ئاماژەی بەو خاڵە کرد کە: چۆنییەتی کاری میدیاکان لە چۆنییەتی پەیام و ناوەڕۆک و مەحتەوایەکی کە ئەو میدیایانە بڵاوی دەکەنەوە گرینگترە.
عەبباسی لەبەشی دووەمی وتەکانیدا وتی: میدیاکان بە زانست و شارەزاییەک کە لەسەر ڕووداوەکان هەیانە، دەتوانن متمانە پێک بێنن و هەروەها باسی لە کاریگەری ڕوانگەیی و درێژخایەنی میدیا لەسەر کۆمەڵگە کرد.
ئەو بەرپڕسە لە بەشی سێهەمی وتەکانیدا باسی له ڕوانگەکانی جەماعەت لەبواری پلان و بەرنامەڕێژی میدیا کرد و وتی: ماڵپەڕی ئیسلاحوێب کە دوای کۆنگرەی یەکەم لە ساڵی١٣٨٤ لەسەر بنەمای ڕوونکردنەوە و هەوڵدان بۆ پێكهێنانی هاودڵی وەڕێ خڕا، وەک یەکێک لە دەسکەوتەکانی ئەرێنی و سوودبەخشی جەماعەت لەبواری ڕاگەیاندن خستییە بەر باس.
بەرێزیان ئاماژەیەکی خێرای بەسەر چاڵاکی گرووپ و کاناڵە جیاوازەکان کە لەلایەن جەماعەت دروست کراون لە پێناوی هاودڵی و یەکگرتوویی لەنێو کۆمەڵگەدا، بە شتێکی گربنگی نرخاندن.
جێی ئاماژەیە کە: بەرێز عەبباسی لە کۆتایی ئەو کۆبوونەوەیەدا وهڵامی کۆمەڵێک پڕسیار و ڕەخنەی ئامادەبووانی دایهوە.
- بۆچوونێکی نوێ بنووسه
- 1103 سهردان
-
نووسخهی چاپ