هاوده‌ردی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاحی لقی مه‌هاباد له‌گه‌ڵ كاسبكارانی تووشبووی زیانی بازاڕچه‌ی ئه‌سغه‌ری
به‌دوای ئاگركه‌وتن له بازاڕچه‌ی ئه‌سغه‌ریدا، جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاحی لقی مه‌هاباد به بڵاوكردنه‌وه‌ی په‌یامێك داوای له خه‌ڵك كرد كه به هه‌ستی له‌خۆبوورده‌یی و هاودڵی، یارمه‌تییه‌كانی خۆیان له ڕێگاكانی یاساییه‌وه به تووشبووانی زیانی ئه‌و ڕووداوه بگێنن.
ده‌قی په‌یامه‌كه به‌م چه‌شنه‌یه:
بسم الله الرّحمن الرّحیم
«وَلَنَبْلُوَنَّكُم بِشَيْءٍ مِّنَ الْخَوْفِ وَالْجُوعِ وَنَقْصٍ مِّنَ الْأَمْوَالِ وَالْأَنفُسِ وَالثَّمَرَاتِ وَبَشِّرِ الصَّابِرِينَ» ﴿البقرة: ١٥٥﴾
و بێگومان ئێوه‌مان به هێندێ له (بابه‌تی وه‌ك) ترس و برسێتی و زیانی ماڵی و گیانی و نه‌بوونی میوه‌كان تاقی دكه‌ینه‌وه و موژده بده به خۆڕاگران.
ویستی خوا وابوو كه له‌پاڵ كه‌مته‌رخه‌می له بنه‌ماكانی به‌رگری و له دۆخێك‌دا كه سێبه‌ری شوومی ڤایرۆسی كۆڕۆنا، كار و كاسبی خه‌ڵكی به گشتیی تووشی داوێستاوی كردووه، سووتانی بازاڕچه‌ی ئه‌سغه‌ری شاری مه‌هاباد، بوو به هۆی زیانی ماددی و مه‌عنه‌ویی زۆرێك له كاسبكاران و بنه‌ماڵه‌كانیان.
له‌گه‌ڵ ناڕاحه‌تی و خه‌می خه‌ڵك به گشتی، وێڕای ده‌ربڕینی هاوده‌ردی ته‌ك تووشبووانی زیانی ئه‌و ڕووداوه نه‌خوازراوه، له خوای گه‌وره داوای سه‌بر و خۆڕاگرییان بۆ ده‌كه‌ین و وێڕای هیوا به لوتف و ڕه‌حمی خوای گه‌وره و هه‌وڵی به‌رپرسان، داوا له گشت خه‌ڵك ده‌كه‌ین، هه‌روه‌ك كه له ڕووداوه‌كانی هاوچه‌شندا، هه‌ستی له‌خۆبوورده‌یی و هاودڵییان له خۆیان نیشان داوه، هاریكاری و یارمه‌تییه‌كانی خۆیان له ڕێگای یاساییه‌وه بگه‌یێننه تووشبووانی زیانی ئه‌و ڕووداوه.
ئه‌وپه‌ڕی سپاس و پێزانینمان هه‌یه بۆ ته‌واوی خۆشه‌ویستان، ڕێكخراوه‌كان و كه‌سانێك كه له ساته‌كانی سه‌ره‌تادا له شوێنه‌كه ئاماده بوون و بۆ كووژاندنه‌وه‌ی ئاگره‌كه، به‌رگری له په‌ره‌سه‌ندنی زیان و خه‌ساره‌تی زۆرتر، به‌رگری له ناتهكووزی و... هه‌وڵیان داوه.
بۆ خۆشه‌ویستانی ئاگربڕی كه تووشی زیان بوون، داوای شیفای به‌په‌له له خوای گه‌وره ده‌كه‌ین.
هیوادارین به په‌ندوه‌رگرتن له‌و ڕووداوه و ڕووداوی هاوچه‌شن، به پاراستنی بنه‌ماكانی به‌رگری، شاهیدی دووپاتبوونه‌وه‌ی ئه‌م چه‌شنه ڕووداوانه نه‌بینه‌وه.
جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاح
لقی مه‌هاباد
26/11/1399
- بۆچوونێکی نوێ بنووسه
- 187 سه‌ردان
-
نووسخه‌ی چاپ