چاوپێکەوتنی مه‌جازی به‌رپرسی بنکه‌ی هه‌ڵبژاردنی جه‌ماعه‌ت له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی لقی کرماشان

چاوپێکەوتنی مه‌جازی به‌رپرسی بنکه‌ی هه‌ڵبژاردنی جه‌ماعه‌ت له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی لقی کرماشان

چاوپێکه‌وتنی مه‌جازی سه‌لاح قاسمیانی ئه‌ندامی لێژنه‌ی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ناوه‌ندی و به‌رپرسی بنکه‌ی هه‌ڵبژاردنی جه‌ماعه‌ت له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی لقی کرماشان له‌ شه‌وی ٦ی ڕێبه‌ندانی ١٣٩٩ به‌ڕێوه‌ چوو.

به‌پێی ڕاپۆڕتی ئیسلاحوێب، سه‌لاح قاسمیانی له‌و دانیشتنه‌دا به‌ ده‌رخستنی گرینگی و ڕۆڵی سه‌ره‌کی سیاسه‌ت له‌ هه‌موو بواره‌کانی تاکی و کۆمه‌ڵایه‌تیدا جه‌ختی کرده‌ سه‌ر:

«سیاسه‌تی پێکه‌وه‌ژیان و هاوکاریکردنی یه‌کتر که له‌ مه‌ڵبه‌ند و قۆڕغکاری تایه‌تمه‌ندییه‌کان و ڕامیارانی لێهاتوو چۆته‌ ده‌ر و بۆته‌ چالاکی گشتی که له‌وه‌دا جیا له‌ ده‌سه‌ڵاتداران، ته‌واوی مرۆڤه‌کان، پارته‌کان، گرووپ و بزووتنه‌وه‌کانی جۆراوجۆری کۆمەڵایه‌تی ڕۆل ده‌گێڕن و چیتر بڕیاره‌ سیاسییه‌کان له‌پشت ده‌رگا به‌ستراوه‌کاندا و بێ ڕه‌چاوگرتنی مافی نه‌ته‌وه‌ و بیروباوه‌ڕی گشتی نادرێن».

ئه‌و له‌و دانیشتنه‌دا ئاماژه‌ی به‌ هه‌ڵوێسته‌کانی سیاسی و هه‌ڵبژاردنه‌کانی جه‌ماعه‌ت له‌ مه‌ودای ساڵانی ڕابردوو کرد و وتی: «هه‌ڵوێستی جه‌ماعه‌ت هه‌میشه له‌ دوو په‌تای وێرانکه‌ری سیاسه‌تبێزی خۆی پاراستووه‌ و جه‌ختی کردووه‌ سه‌ر چالاکی هاوکات لەگەڵ هیوا و خۆڕاگری له‌ گۆڕه‌پانی چاکسازیدا، تاکوو بتوانین به‌دوور لە ناچالاکی و بێهیوایی و خۆپارێزی له‌ تووندئاژوویی و زۆرداری درێژه‌ به‌ ڕێگای خۆمان بده‌ین.»

ئەو هەروەها وتی: «هه‌ڵبژاردن هێمای دابینکردنی مافی چاره‌نووسه‌، سندۆقی ده‌نگدان موعجیزه‌ی دێموکڕاسییه‌ که پێویسته به‌ باشی که‌ڵکی ته‌واوی لێ وه‌رگرین.»

له‌ کۆتاییدا به‌ بیرهێنانه‌وه‌ی په‌یامی کۆمەڵایەتی و کولتووری جه‌ماعه‌ت له‌ په‌یدۆزی ڕێبازی ڕێفۆرمخوازانه‌ی خۆی و په‌یدۆزی وێژمانی ئاشتی و وتووێژ جه‌ختی کرده‌ سه‌ر پێویستیی کرده‌وه‌ی هاوسه‌نگی جه‌ماعه‌ت به‌ڕاده‌یه‌ی پێویست.

هه‌روه‌ها دوای ته‌واوبوونی وته‌کانی میوانی به‌رنامه‌، پرسیاره‌کانی ئه‌ندامانی به‌رنامه سه‌باره‌ت به‌ سیاسه‌ت و هه‌ڵبژاردنه‌کانی وڵات به‌ تێروته‌سه‌لی وه‌ڵام درایه‌وه‌.