شرۆڤه‌ی وته‌كانی به‌رپرسی لێژنه‌ی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ناوه‌ندی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاح له دووهه‌مین دانیشتنی كۆنگره‌ی پێنجه‌م
جه‌ماڵ ئیسماعیلی به‌رپرسی لێژنه‌ی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ناوه‌ندی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاح له دووهه‌مین دانیشتنی كۆنگره‌ی پێنجه‌می جه‌ماعه‌ت له ڕاپۆڕتێكی تێروته‌سه‌لدا چالاكی و ڕوانگه و دوورنمای ئه‌و ڕێكخراوه مه‌ده‌نییه‌ی خسته ڕوو.
شرۆڤه‌ی وته‌كانی لێژنه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ناوه‌ندی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاح به‌م چشهنهیه:
بسم الله الرحمن الرحیم
الحمدلله ربالعالمین والصلاة و السلام علی رسول الله و علی آله و صحبه اجمعین
رَبَّنَا آمَنَّا بِمَا أَنْزَلْتَ وَاتَّبَعْنَا الرَّسُولَ فَاكْتُبْنَا مَعَ الشَّاهِدِينَ (ئالی عیمڕان/٥٣)
رَبَّنَا اغْفِرْ لَنَا وَلِإِخْوَانِنَا الَّذِينَ سَبَقُونَا بِالْإِيمَانِ وَلَا تَجْعَلْ فِي قُلُوبِنَا غِلًّا لِلَّذِينَ آمَنُوا رَبَّنَا إِنَّكَ رَءُوفٌ رَحِيمٌ (حه‌شر/١٠)
رَبَّنَا إِنَّكَ تَعْلَمُ مَا نُخْفِي وَمَا نُعْلِنُ وَمَا يَخْفَى عَلَى اللَّهِ مِنْ شَيْءٍ فِي الْأَرْضِ وَلَا فِي السَّمَاءِ (ئیبڕاهیم/٣٨)
رَّبَّنَا عَلَیْكَ تَوَكَّلْنَا وَإِلَیْكَ أَنَبْنَا وَإِلَیْكَ الْمَصِیرُ. (مومته‌حینه/٤)
سڵاو و ڕحمه‌تی خوای گه‌وره له خوشكان و برایانی به‌ڕێزم، ئه‌ندامانی ڕێزداری كۆنگره‌ی پێنجه‌می جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاح
سپاسی خوای میری مه‌زن كه گوێڕایه‌ڵی ئه‌و ده‌بێته هۆی نزیكبوونه‌وه‌ی و سپاسكردنی نیعمه‌ت زیاد ده‌كا
هه‌ر هه‌ناسه‌یه‌ك كه هه‌ڵده‌مژرێ، ئاریكاری ژیانه و كاتێ كۆتایی پێ دی، دڵخۆشكه‌ره
كه‌واته له هه‌ر هه‌ناسه‌یه‌ك دوو نیعمه‌ت هه‌یه و له‌سه‌ر هه‌ر نیعمه‌تێك، سوپاسكردن واجبه.
از دست و زبان که برآید
کز عهده شکرش به در آید
بنده همان به که ز تقصیر خویش
عذر به درگاه خدای آورد و‌ر
نه سزاوار خداوندیش کس
نتواند که بهجای آورد
بۆ من زۆر جێی خۆشحاڵی و شانازییه كه له‌و خوله‌دا به هه‌ڵبژاردن له لایه‌ن ئه‌مینداری گشتیی ڕێزدار و په‌سه‌ندكردنی ئه‌ندامانی به‌ڕێزی شوڕای ناوه‌ندی ئه‌و خزمه‌ته گرینگه‌م پێ سپاردرا.
به لوتف و یارمه‌تی خوای گه‌وره و پشتیوانی و ڕێنماییه‌كانی مامۆستا پیرانی و هاوكاری و هاوڕێیه‌تی دانه‌دانه‌ی ئه‌ندامانی شوڕای ناوه‌ندی، به‌رپرسانی به‌ڕێزی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی له ناوه‌ند، لقه‌كان و نووسینگه‌كان، تهوانیمان له‌و دوو ساڵه‌دا هێندێ كار و چالاكی ئه‌نجام بده‌ین و لاپه‌ڕه‌یه‌كی زێڕینی تر به ده‌ستی لێهاتووی دانه‌دانه‌ی ئه‌ندامانی جه‌ماعه‌ت به مێژووی جه‌ماعه‌ته زیاد بكرێ. دڵنیام كه هه‌ر سه‌ركه‌وتنێكی به‌ده‌ستمان هێناوه، دوای لوتف و یارمه‌تی خوای گه‌وره، ئاكامی كارامه‌یی سیسته‌م و به‌ستێنێكی لێوان‌لێو له دڵسۆزی و ڕاستییه كه ئێوه‌ی ڕێزدار به شه‌و و ڕۆژ هه‌وڵ و تێكۆشانتان هه‌بووه تێیدا و هه‌ر كه‌مایه‌سی و ئیرادێكیش هه‌یه له لایه‌ن منه‌وه‌یه كه به‌خاتری ئه‌و له خودای گه‌وره و میهره‌بان داوای لێبووردن و له ئیوه‌ی خۆشه‌ویستیش داوای گهردنئازایی ده‌خوازم.
وه‌ك ده‌زانن كه ئێستا كۆڕی سپاردن و ناساندنی به‌رپرسانی ناوه‌ندی و لقه‌كان كۆتایی پێ نه‌هاتبوو كه نه‌خۆشییه‌كی نامۆ به‌نێوی كووید ١٩ په‌ره‌ی ستهند و ئێمه‌ی له پێوه‌ندی ڕووده‌رڕوو و پێكهاتنی دانیشتن و كۆڕه‌كانی رووبه‌ڕوو بێبه‌ش كرد و به‌جارێك چووینه دۆخێكی جیاواز له چوار ده‌یه‌ی ڕابردوو. شتێكی كه چالاكی ڕێكخراوه و ناوه‌نده‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی و ته‌نانه‌ت حكوومهتهكانیشی تووشی قه‌یران و گرفت كرد. سپاس بۆ خوا به هه‌وڵی به‌رپرسان له ئاستی جۆراوجۆر و هاوڕێیه‌تی ئه‌ندامانی جه‌ماعه‌ت، ئه‌و مه‌ترسییه بوو به ده‌رفه‌تێك بۆ پته‌وكردنی چالاكییه‌كان، به‌شێوه‌یه‌ك كه ئه‌ركێك له‌سه‌ر زه‌وی به نه‌كراوی به‌جێ نه‌ما و كۆبوونه‌وه‌یه‌ك وه‌دوا نه‌كه‌وت و نه‌بوو به بیانوویه‌ك بۆ خۆبواردن؛ به‌ڵكوو وه‌ك هه‌میشه بانگی ئه‌مینداری گشتیی ڕێزدارمان به به‌رزمانه‌وه‌ی ئاڵای جه‌ماعه‌ت له‌و قه‌یرانه گشتگیره و كاری كۆنگره‌ی پێنجه‌م بۆ زیادبوونی خزمه‌تی فه‌رهه‌نگی كۆمه‌ڵایه‌تی له ته‌واوی ناوچه‌كان وه‌ڵام درایه‌وه، تاوه‌كوو به‌یارمه‌تی یه‌كتر، جه‌ماعه‌ت له كۆتایی چوار ساڵه‌یدا به‌پێی به‌رنامه‌كانی داڕێژڕاو، له پێشكه‌شكردنی خزمه‌تی فه‌رهه‌نگی كۆمه‌ڵایه‌تی پێشه‌نگ بێ.
له‌و ڕاستایه ڕاپۆڕتێك له چالاكییه‌كانی جه‌ماعه‌ت پێشكه‌شتان ده‌كرێ كه هێواخوازم جێی ڕه‌زامه‌ندی خوای گه‌وره و په‌سه‌ندی ئێوه چاوه‌دێرانی به‌رده‌وامی جه‌ماعه‌ت بێ.
هه‌روه‌ك دیاره جه‌ماعه‌ت به مه‌به‌ستی به‌جێهێنانی په‌یام و ئامانج و هه‌روه‌ها ڕه‌چاوگرتنی سیاسه‌ته‌كانی گشتیی خۆی، ئامانجه‌كانی چوار ساڵه‌ی به‌پێی سیاسه‌ته‌كانی گشیی چوار ساڵه‌ی په‌سه‌ندكراوی كۆنگره په‌سه‌ند كرد و له چوارچێوه‌ی ئه‌و ئامانجانه، شوڕای ناوه‌ندی، لێژنه‌ی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی و لقه‌كان هه‌ركامیان گرینگی‌یان به داڕشتنی ئامانجه‌كانی به‌شی خۆیان داوه و هه‌نگاو و چالاكییه‌كانی خۆیان تایبه‌ت به به‌جێگه‌یاندنی ئه‌و ئامانجانه كردووه.
هه‌ر بۆیه ڕاپۆڕتێكی كه پێشكه‌شی خوشكان و برایانی ده‌كه‌م، له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و هه‌شت ئامانج و ڕێكاره‌كانی ئه‌و بووه و ئاماژه به كار و چالاكییانێك ده‌كرێ كه له‌و ڕاستایه‌دا ئه‌نجام دراون.
ئامانجی یه‌كه‌م: داڕشتن و شیكاری نموونه‌ی ژیانی واتادار به‌پێی چه‌مكه‌كانی ئایینی پیرۆزی ئیسلام
ئه‌وڕۆ یه‌كێك له داڵغه گرینگه‌كانی مرۆڤی سه‌رده‌م، چاره‌سه‌ری گرفتی ته‌نیایی، كه‌مكردنه‌وه‌ی ئازار و واتابه‌خشی به ژیانه. هه‌ر بۆیه، یه‌كێك له بنه‌ڕه‌تیترین كاره تایبه‌ته‌كانی چالاكی ئایینی، سه‌رنجدان به‌و بابه‌ته گرینگه‌ی تاكی-كۆمه‌ڵایه‌تییه و هه‌ر به‌و مه‌به‌سته، جه‌ماعه‌ت بۆ پێوه‌ندی نێوان بیرۆكه‌كانی خۆی و پێداویستییه‌كانی خه‌ڵك، گه‌یشتن به ژیانێكی هاوسه‌نگ و واتاداری وه‌ك به‌شێك له ئامانجه‌كانی دامه‌زراندنی جه‌ماعه‌تی ناساند كه ئه‌وه‌ش خۆی له‌ژێر پڕشنگی مه‌به‌ستی بنه‌ڕه‌تی دین له واتابه‌خشی به ژیانی مرۆڤه. ناساندنی سه‌رمه‌شق و نموونه‌یه‌ك له ژیانی واتاداری شیاوی بارودۆخ و كاروباری خه‌ڵكی ئێران به‌پێی بنه‌ما و به‌هاكانی بنه‌ڕه‌تی ئیسلام له ئامانجه‌كانی جه‌ماعه‌ت هه‌ژمار ده‌كرێ و وه‌ك یه‌كه‌م ئامانج گرینگی پێ دراوه.
ئامانجی دووهه‌م: پته‌وكردنی یه‌كیه‌تی و خۆشویستنی ڕێكخراوه
هه‌ر ڕێكخراوه‌یه‌ك بنه‌ما و قه‌واره‌یه‌كی هه‌یه كه ئه‌و بنه‌مایه به بوونی به‌شه‌كانی تر ده‌توانێ یه‌كیه‌تی ڕێكخراوه‌یی مه‌به‌ست بێنیته دی. پێویستیی یه‌كیه‌تی ڕێكخراوه‌یی؛ بوونی یه‌كیه‌تی ڕه‌واڵ، ڕوانگه‌كانی بیریی گشتگیر، هاودڵی ڕێكخراوه‌یی، پێوه‌ندی پته‌وی سۆزداری نێوان په‌یكه‌ری جه‌ماعه‌ت و هه‌روه‌ها پته‌وكردنی دڵپێوه‌بوون به ڕێكخراوه‌یه. ئه‌و بابه‌ته، هاندانی ڕێكخراوه‌یی و ڕه‌چاوكردنی ڕێكار بۆ به‌هێزكردنی ڕێكخراوه دێنیته دی. له‌و ڕاستایه، پێوه‌ندی ئیمانی-سۆزداری ئه‌ندامانی جه‌ماعه‌ت، یه‌كێك له سه‌رمایه‌كانی بنه‌مایی جه‌ماعه‌ت بۆ گه‌یشتن به‌و مه‌به‌سته گرینگه هه‌ژمار ده‌كرێ.
ئامانجی سێهه‌م: جه‌خت له‌سه‌ر پسپۆڕیی و به‌رزكردنه‌وه‌ی لێهاتووییه‌كانی تاكی، خێزانی و كۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌ندامان
شیاوسالاری له بههاگرینگهكانی كۆمه‌ڵایه‌تی له ئامۆزهكانی ئیسلامه و پێویستیی ئه‌و بابه‌ته؛ ڕاهێنان و په‌روه‌رده‌ی هێزی پسپۆڕ له بواره‌كانی جۆراوجۆر و گرینگی‌دان به شیاوخوازی له به‌شه‌كانی جۆراوجۆری ڕێكخراوه و كۆمه‌ڵگایه و پێویسته جه‌ماعه‌ت هه‌م له ناوخۆی و هه‌م ده‌ره‌وه گرینگی به‌و بابه‌ته بدات. جیا له‌وه، گه‌شه و سه‌رهه‌ڵدانی مرۆڤ به بوونی لێهاتوویی تاكی و خێزانی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه به‌ستراوه. لێزانییهك كه بۆ ژیانی دونیای ئه‌وڕۆ پێویسته و ده‌بێته هۆی كارامه‌تر بوونی ژیانی تاكی و كۆمه‌ڵایه‌تی مرۆڤ.
ئامانجی چواره‌م: گرینگی‌دان به پێداویستییه‌كانی تایبه‌تی مناڵان، مێرمناڵان و لاوان
مناڵان و مێرمناڵان و لاوان سه‌رمایه‌كانی بنیاتی كۆمه‌ڵگا و جه‌ماعه‌تن كه داهاتووی كۆمه‌ڵگای ئێمه پێك دێنن. به‌هۆی گرفته‌كانی پێشهڕوی ئه‌و ڕه‌چه‌ڵه‌كه، بۆشایی نه‌سڵی، بابه‌ته‌كانی تایبه‌تی ئه‌وان و به‌تایبه‌ت شاره‌زاییه‌كی پێویستیانه، ده‌بێ هه‌م له به‌رنامه‌ڕێژی فێركاری-په‌روه‌رده‌یی و هه‌م به‌رنامه‌كانی كرده‌ییدا به شێوه‌یه‌كی تایبه‌ت سه‌رنجی پێ بدرێ. هه‌وڵدان بۆ نزیكبوونه‌وه‌ی زیاتر به دونیای زه‌ینی-ڕاسته‌قینه‌ی ئه‌وان له پێداویستییه‌كانی ئه‌و بواره‌یه.
ئامانجی پێنجه‌م: گه‌شه‌ی خزمه‌تی فه‌رهه‌نگی كۆمه‌ڵایه‌تی
یه‌كێك له ئامانجه‌كانی سه‌ره‌كی دین، ئاوه‌دانی جیهانه. هه‌ر ئه‌وه‌یكه ئه‌وڕۆ به پێشكه‌وتن ناسراوه. خه‌ڵك له‌ڕێی خزمه‌تی فه‌رهه‌نگی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه‌یه كه ده‌توانن نێوان ڕوانگه و خوازراوه‌كانی ئێمه و پێداویستییه‌كانی خۆیان پێوه‌ندی دروست بكه‌ن؛ چ ئه‌وه‌كه چالاكییه‌كانی فه‌رهه‌نگی و كۆمه‌ڵایه‌تی جه‌ماعه‌ت كه ڕۆڵێكی سه‌ره‌كی له گه‌شه‌ی كۆمه‌ڵگادا هه‌یه، ئه‌وه به پێویست ده‌زانێ. هه‌ر له‌و ڕاستایه، به‌خشینی بێ به‌رامبه‌ر و گرینگی‌دان به هاوكاری له خێر و چاكه‌كاری و كاروباری گشتی و خێردا ڕه‌چاو بكرێت.
ئامانجی شه‌شه‌م: زیادكردنی سه‌رچاوه‌كانی داهاتی جه‌ماعه‌ت
دابینكردنی خه‌رجی ماڵی له پێویستییه‌كانی چالاكی له دونیای ئه‌وڕۆ هه‌ژمار ده‌كرێ و له هه‌مان كاتدا، سه‌ربه‌خۆیی ڕێكخراوه‌یی-سیاسی جه‌ماعه‌ت به‌وه به‌ستراوه كه سه‌رمایه‌كانی مرۆیی له ڕاستای به‌هێزكردنی سه‌رمایه‌ی ماڵی به‌هره‌مه‌ند بن و هه‌ر به‌و مه‌به‌سته‌ش به ڕوانینێك بۆ ده‌روون، به‌دوای زۆركردنی سه‌رچاوه‌ی دارایی بوو كه بۆ چالاكییه‌كانی جه‌ماعه‌ت و ئاسانكاری پێویسته.
ئامانجی حه‌وته‌م: به‌هێزكردنی كاری پسپۆڕانه‌ی میدیایی
ئه‌وڕۆ دونیای مه‌جازی به شێوه‌ی گشتی و ئه‌وه‌ی كه به‌شێوه‌ی تایبه‌ت له چوارچێوه‌ی تۆڕهكۆمهڵایهتییهكاندا ده‌یبینین، كاریگه‌ری زۆری له‌سه‌ر زه‌ین و تێگه‌یشتن و گه‌شه‌ی مرۆڤه‌كان داناوه. له‌و ڕووه‌وه جه‌ماعه‌ت پێویسته گرینگییه‌كی زۆرتر به میدیا به واتای گشتی و هێزی پێوه‌ندی بدات. میدیا ڕۆڵێكی سه‌ره‌كی له ئاگاداركردنه‌وه و هه‌روه‌ها خستنهسهرهێڵی بیر و باوه‌ڕی گشتیی هه‌یه. به‌تایبه‌ت له دونیای مه‌جازی كه خه‌ریكه ده‌بێته دونیای ڕاسته‌قینه و به‌هۆی گۆڕانكارییه‌كی كه زۆر به خێرایی له‌و بواره‌وه ڕوو ده‌دا، جه‌ماعه‌ت پێویسته زیاتر له جاران جه‌خت له به‌كاربردنی پته‌وتری میدیا بكات و له‌و بواره‌وه له دۆخی ناچالاكه‌وه ببێته تێكۆشه‌رێكی چالاك؛ كه ئه‌گه‌ر وانه‌كا، ئه‌وه دونیای مه‌جازییه كه ڕێ و نیشان بۆ ئێمه دیاری ده‌كا.
ئامانجی هه‌شته‌م: شیكاری وتووێژ و ئه‌ده‌بیاتی جه‌ماعه‌ت گونجاو له‌گه‌ڵ پێداویستییه‌كانی ڕاسته‌قینه‌ی جه‌ماعه‌ت
جه‌ماعه‌ت له مه‌ودای چالاكی خۆیدا، ڕۆڵێكی گرینگی له پێكهێنانی ئه‌ده‌بیاتێكی تایبه‌ت له بواری بیری-كۆمه‌ڵایه‌تی وه‌ك یه‌كترقه‌بووڵكردن، مه‌عنه‌وییه‌ت، نوێخوازی، پارێز له تووڕه‌یی، یه‌كپارچه‌یی، بیری ڕه‌خنه‌گری و وتووێژ هه‌بووه. له‌و بواره‌شه‌وه پێویسته به شێوازی جیاواز، ئه‌و وشه تایبه‌تانه‌ی وتووێژ به كۆمه‌ڵگا و به‌رده‌نگانی بناسێندرێن و له هه‌مان كاتدا، پێویسته به پاراستنی نه‌گۆڕ و بنه‌ماكانی ئایینی، به‌رده‌وام پداچوونهوه به‌سه‌ر بیرۆكه‌كانی خۆیدا بكات و به ڕه‌چاوكردنی نه‌گۆڕ و بگۆڕ و پێداویستییه‌كانی كۆمه‌ڵگای ئێران گرینگی به ڕوونكردنه‌وه و شیكاری بیرۆكه و ڕوانگه‌ی نوێ بدات.
گرینگ‌ترین چالاكییه‌كانی كه له ڕاستای هه‌شت ئامانجه‌كه‌ی دوو ساڵی دوایی ئه‌نجام دراون، بریتین له:
- دابینكردنی پێكهاته‌ی نوێی ئیداری جه‌ماعه‌ت و په‌سه‌ندكردنی ئه‌و له شوڕای ناوه‌ندی و سپاردنی ده‌سه‌ڵات و به‌رپرسیاره‌تی زیاتر به جێگران و به‌رپرسانی لقه‌كان بۆ كاراتر كردن و چالاكتركردنی ڕێكخراوه.
- دامه‌زراندنی قه‌واره‌ی نوێ له ناوه‌ند و لقه‌كان و نووسینگه‌كان له چه‌ند كۆبوونه‌وه‌ی ڕووده‌رڕوو و مه‌جازی له سێ مانگی سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردن به شێوه‌یه‌ك كه ته‌واوی به‌رپرسانی لق و نووسینگه‌كان دیاری كران.
- داڕشتنی ئامانج و ڕێكاری چوار ساڵه‌ی جه‌ماعه‌ت له هه‌شت ئامانج كه به‌پێی سیاسه‌ته‌كانی چوار ساڵه‌ی جه‌ماعه‌ت له لایه‌ن كۆنگره‌ی پێنجه‌مه‌وه په‌سه‌ند كران و به جێگران و ناوچه‌كان ڕاگهیاندارن.
- داڕشتنی به‌ڵگه‌كانی ئیداری نوێی جێگران و ناوه‌نده‌كانی جه‌ماعه‌ت وه‌ك یاسانامه، ڕاڤه‌ی ئه‌رك و ڕێكاره‌كان به‌پێی ڕیساله‌تی نوێی جه‌ماعه‌ت به ڕێژه‌ی ٢٤ به‌ڵگه له ٢٠ كۆبوونه‌وه‌دا له‌لایه‌ن كۆمیته‌یه‌كی پسپۆڕ.
- پێداچوونه‌وه و داڕشتنی به‌رنامه‌ی په‌روه‌رده‌یی جه‌ماعه‌ت به مه‌به‌ستی وه‌ڵامدانه‌وه به پێداویستییه‌كانی فێركاری ئه‌ندامان له ٦٠ كۆبوونه‌وه‌ی ئیداره‌ی داڕشتن و ٣٠ كۆبوونه‌وه‌ی كۆمیته‌ی شاره‌زای داڕشتن.
- چاوه‌دێری به‌رده‌وامی چالاكیی لقه‌كان له‌ڕێی ڕاپۆڕتی فه‌رمی ده‌فته‌رخانه و هه‌روه‌ها وه‌رگرتنی ڕاپۆڕتی چالاكیی مه‌یدانیی له‌ڕێی پێوه‌ندییه گشتییه‌كانه‌وه.
- به‌هێزكردنی پێوه‌ندی ناوه‌ند له‌گه‌ڵ ئه‌ندامان له‌ڕێی كۆبوونه‌وه‌كانی مه‌جازی و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیار و بیرپهرێشی ئه‌ندامان به‌شێوه‌یه‌ك كه ئه‌ندامانی شوڕای ناوه‌ندی، ئه‌مینداری گشتی، به‌رپرسی لێژنه‌ی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی و جێگران به جودا له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی ته‌واوی لق و به‌شه‌كان پێوه‌ندییان هه‌بووه.
- كه‌ڵكوه‌رگرتنی دروست و ته‌واو له به‌ستێنی مه‌جازی به مه‌به‌ستی گه‌یشتن به ئامانجه‌كانی جه‌ماعه‌ت بۆ نموونه پته‌وكردن و په‌ره‌دان به به‌رنامه‌كانی ڕاسته‌وخۆی ئانلاین له تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان.
- وه‌ڕێخستنی به‌شێكی نوێ به‌نێوی فه‌رهه‌نگی كۆمه‌ڵایه‌تی و هه‌وڵ بۆ فێركردن، ئاراسته‌كردن و ڕوونكردنه‌وه‌ی زیاتری ئامانجه‌كانی جێگر تاكوو به‌ستێن بۆ چالاكی باشتر ته‌یار بكرێ.
- كۆكردنه‌وه‌ی توانایی زانایان، قوتابیانی زانكۆ، خاتوونان و ناوه‌نده كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له‌ڕێی خزمه‌تی گشتیی و ته‌رخانكردن و ڕاگواستنی په‌رۆشی ئه‌وان له نێو جه‌ماعه‌ته‌وه بۆ گشت كۆمه‌ڵگا.
- چاوه‌دێری و به‌راوردی چالاكی جێگرانی ناوه‌ند، لق و نووسینگه‌كان كه له‌و ڕاستایه‌دا به‌پێی ئامانج و ڕێكاره‌كانی هه‌ر به‌شه، كۆمه‌ڵه فۆڕمێك دیزاین كرا و له سێ نیوه‌ساڵدا ڕاپۆڕت كۆ كراوه‌ته‌وه.
- به‌ڕێوه‌بردنی وانه‌كانی په‌روه‌رده‌یی، كارگه و خولی جۆراوجۆر له ڕاستای فێركردن و ئاراسته‌كردن و ڕوونكاری ئامانج و ڕوانگه‌كانی جه‌ماعه‌ت.
- هاوكاری له‌گه‌ڵ ناوه‌نده‌كانی شاره‌زای حكوومی و تایبه‌تی و ئه‌نجوومه‌نی پڕۆژه‌ی هاوبه‌شی فه‌رهه‌نگی كۆمه‌ڵایه‌تی.
- ناساندنی زیانه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی و هه‌وڵ بۆ لابردنی گرفت و به‌ربه‌سته‌كان.
- چاوپێكه‌وتنی جۆراوجۆر له‌گه‌ڵ ئه‌ندامان، پێشه‌نگان و كه‌سایه‌تی و به‌رپرسان. - به‌ڕێوه‌بردنی كۆبوونه‌وه‌ی جۆراوجۆری ئیداری له بواره‌كانی جیاوازدا
- دابینكردنی ناوه‌ڕۆكی چه‌ند میدیایی و بڵاوكردنه‌وه‌یان له ئیسلاح‌وێب و تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان
- یارمه‌تی بۆ دروستكردنی قوتابخانه مزگه‌وت و دروستكردنی خانوو بۆ هه‌ژاران
- یارمه‌تی ناوچه بێبهشهكان و خاوهنپێداویستیانی ئه‌و ناوچانه
- سه‌روساماندان به مافی ئه‌ندامێتی و هه‌وڵ بۆ وه‌رگرتنی ته‌كووز و ته‌واوی ئه‌و بۆ دابینكردنی خه‌رجییه‌كانی جه‌ماعه‌ت
- 530 سه‌ردان
-
نووسخه‌ی چاپ