به‌یاننامه‌ی پێوه‌ندییه‌ گشتییه‌كانی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاح به‌هۆی دوورخستنه‌وه‌ی پێشنوێژی ئازادشار

به‌یاننامه‌ی پێوه‌ندییه‌ گشتییه‌كانی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاح به‌هۆی دوورخستنه‌وه‌ی پێشنوێژی ئازادشار

به‌دوای دوورخستنه‌وه‌ی موحه‌ممه‌د حوسێین گورگیج پێشنوێژ و وتاربێژی ئازادشار، پێوه‌ندییه‌ گشتییه‌كانی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاح به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاو كرده‌وه‌.

ده‌قی به‌یاننامه‌كه‌ به‌م چه‌شنه‌یه‌:

به‌دوای وته‌كانی حه‌وته‌ی ڕابردووی به‌ڕێز مه‌ولانا موحه‌ممه‌د حوسێین گورگیج و ڕووداوه‌كانی دوایی، به‌یاننامه‌ی فه‌رمی شیكاری و داوای لێبوردن، به‌داخه‌وه‌ دوێنێ (٢٦ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٠) هه‌واڵی دوورخستنه‌وه‌ی ئه‌ومان له‌ پێگه‌ی پێشنوێژیی هه‌ینی ئازادشار له‌ تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بڵاو بۆوه‌.

مه‌ولانا گورگیج سه‌باره‌ت به‌ ناڕه‌زایه‌تی و وه‌ڵامی هێندێ قسه‌ و كرداری دژ به‌ برایه‌تی و تێكده‌ری هێمنایه‌تی و یه‌كیه‌تی له‌ هێندێ بۆنه‌دا، قسه‌گه‌لێكی كردبوو كه بوو به‌هۆی به‌هه‌ڵه‌ تێگه‌یشتن. به‌ڕێزیان له‌ به‌یاننامه‌یه‌كی فه‌رمیدا وته‌كانی ڕوون كردبۆوه‌ و له‌ئاكامیشدا داوای لێبوردنی له‌ عاجزییه‌كانی پێشهات كردبوو.

به‌هۆی پێویستیی پاراستنی یه‌كیه‌تی نه‌ته‌ویی و یه‌كپارچه‌یی كۆمه‌ڵایه‌تی و ڕه‌چاوكردنی هه‌نگاوی به‌رپرسانه‌ی مه‌ولانا گورگیج له‌ شیكاری بابه‌ته‌كه‌، داوامان له‌ به‌رپرسانی ڕێزدار هه‌یه‌ كه پێداچوونه‌وه‌ بۆ بڕیاری دوورخستنه‌وه‌ی مامۆستا بكه‌ن و به‌ستێن به‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی هێمنایه‌تی و هێوركردنه‌وه‌ی هه‌ڵچوونه‌كان ته‌یار بكه‌ن.

ئاشكرایه‌ پاراستنی حورمه‌تی بڕوای شارۆمه‌ندان، ئه‌رك و ئامانجی ته‌واوی وتاربێژانه له‌ هه‌موو مه‌رام و له‌ هه‌ر ئاستێك له‌ دۆخی هه‌قیقی و تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا و پێویسته هه‌موو بزانن كه شێوازی ده‌ربڕینی وشه‌ و وته‌كان، ڕاسته‌وخۆ یا ناڕاسته‌وخۆ ئه‌مانه‌تێكه‌ له‌سه‌ر شانیان و ده‌توانێ كاریگه‌ری نه‌رێنی یا پێویست له‌سه‌ر هێمنایه‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی دانێت.

پێوه‌ندییه‌ گشتییه‌كانی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاح

٢٧ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٠

.:: نوێ‌ترین ::.

لاوانی كورد ئۆسكاری خۆڕاگرییان به‌ده‌ست هێنا هه‌واڵه‌کانی ئیسلاح وێب (1401/02/28)