په‌یامی سه‌ره‌خۆشی پێوه‌ندییه‌ گشتییه‌كانی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاحی لقی كرماشان به‌ بۆنه‌ی كۆچی دوایی مامۆستا مه‌لا عومه‌ر وه‌له‌دبێیگی

په‌یامی سه‌ره‌خۆشی پێوه‌ندییه‌ گشتییه‌كانی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاحی لقی كرماشان به‌ بۆنه‌ی كۆچی دوایی مامۆستا مه‌لا عومه‌ر

بە ناوی خوای لێبووردە و دڵۆڤان

هەموومان موڵکی خواین و گەڕانەوەمان هەر بۆ لای ئەو بێ هاوتایەیە

بنەماڵەی بەڕێزان وەڵەدبەیگی و باقی خزمانیان

هەواڵی کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو مامۆستا مەلا عومەری وەڵەدبەیگی خۆشەویست بوو بە هۆی داخ و کەسەری برایان و خۆیشکانی هاوبیروڕای کۆمەڵی بانگەشە و چاکسازی لە پارێزگای کرماشانەوە، هەر بەم بۆنەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆم و ئەندامان ئاراستەی جەنابتان و بنەماڵەی ڕێزدارتان ئەکەین و ئەوپەڕی خەم و پەژارەی خۆمان بۆ لەدەستدانی ناوبراو ڕادەگەیەنین و خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین. لە خوای مەزن داواکارین گیانی ئەو بەخت کردووە بەر دڵۆڤانی خۆی بخات و لە تەواوی گوناح و تاوانەکانی ببوورێت و بە بەهەشتی نەبڕاوەی خۆی بەختەوەری بکات و هەر وەها تاقەت و خۆڕاگری و دڵهێمنی ئێوە و بنەمەڵەتان بدات و پاداشتی باش و زۆر و زەبەنی خوا بەشتان بێت

أَللّهمَّ إِن كانَ مُحسِناً فَزِد٘ فی إِحسانهِ و إن كان مُسیئاً فَتجاوز٘ عنهُ

(خوا لێخۆشبوو مامۆی کاک غەففاری وەلەدبەیگی لە ئەندامانی جەماعەتی شاری پاوەیە )

لە لایەن پێوەندییە گشتییەکانی کۆمەڵی بانگەشە و چاکسازی بەشی کرماشان

۱۴۰۰/٨/٩

.:: نوێ‌ترین ::.