يادى له‌دايكبوونى پێشه‌واى نوورى چاوم
له‌م ياد و ڕۆژە مه‌زنه‌دا كه ڕۆژى له‌دايكبوونى ئه‌و مهردهجوان و جوامێر و خۆشه‌ویسته‌یه به سەر زه‌وى، كه بوو به خێر و به‌ره‌که‌ت و ڕه‌حمه‌ت (وما ارسلناك الا رحمة للعالمين).
له‌م ڕۆژه پڕشنگدار و پڕ شكۆ و نگينهدا، پێويسته هەڵوەستهيهك بكه‌ين لە ژیانى ئه‌م ميرخاس و لاوچاك و مه‌رده نوورین و هه‌ڵبژێردراوى خودا كه ئاكار و ئه‌خلاق و به‌هاى به‌رز و بڵندى، بوو بۆیه جێگەى سه‌رنج و سه‌رسووڕمان و چاوتێبرينى دهورووبهرەکەی، هه‌ربۆيه كه سه‌يرى ژیانى ده‌که‌ین كۆى ئه‌خلاق و ئيتيكى به‌رزى ژيانكردن له‌ودا به‌رجه‌سته ببوو.
خوداى گەوره شايهتى ئه‌م ئه‌خلاق و پۆینته بهرزانهى به‌ها باڵاكانى بۆ ده‌دا و به (وانك لعلى خلق عظيم) وه‌سفى ده‌كا.
جا به‌ڕێزان، له‌م ياده شيرين و ڕۆژه به‌رز و ئومێدبهخشهدا، پێويسته ڕۆڵە و نه‌وه‌کانمان له ژێر تايتڵى بابه ئه‌خلاق به‌رزى پێشه‌وامان پەروهردهيان بكه‌ين. هه‌روه‌ک چۆن منداڵ و نه‌وه‌کانمان فێرى زۆر شتيان ده‌كه‌ين و دهيانبهين بۆ زۆر شوێن و جێگه، ئاواش له‌بيريان نه‌كه‌ين و گرنگە فێرى جوان ئه‌خلاقى و شيرين گوفتاريان بكه‌ين له پێشه‌وامانه‌وه (ولكم فى رسول الله اسوة حسنة).
پێغه‌مبه‌رمان موحه‌ممه‌د(دروودى خواى له‌سه‌ر بێ) هاتووه بۆ ته‌واوكردن و فراوانكردنى وێنا و شاكاره فراوانه‌كه‌ى ئه‌خلاق لاى مرۆڤايه‌تى: (انما بعث لاتمم مكارم الاخلاق).
كچى شيرينم، كوڕى نازدارم، وه‌ره بۆ ڕووناككردنى ژيانت، بۆ خۆشبه‌ختى و ئاسوودهييت له دونيا، ياساكانى ژيانێكى دروست له پێشه‌واكه‌تان وه‌ربگرن بيكه‌ن به پێشەنگ و مامۆستاى خۆتان... (جوانترين و راقيترين مامۆستا بۆ هه‌مووان)
وه‌رن ئازيزانم، بۆ ئه‌وه‌ى دوور بن له ناڕه‌حه‌تی و غه‌م و توندوتيژى و نائومێدى و بێزارى له ژيان، سه‌رێک بده‌ن لە ژيان و ژيننامهكهى پێغه‌مبه‌رى خۆشه‌ويست و نازدارى دڵمان(دروودى خوداى له‌سه‌ر بێ) كه چۆن به‌سه‌ر گرفت و ئاريشه و نائومێدییهكاندا سه‌رکه‌وتوو بوو
. خۆشه‌ویستانم ئومێدانى دواڕۆژى نه‌ته‌وه‌یه‌ک، بۆ ئه‌وه‌ی خه‌مبار نه‌بى و دوور بى له گرفته‌كانى سه‌رده‌می ماددهگهرايى و مرۆڤ پووچەڵی و ڕواڵەتخوازى و بێبەهاكردن، وه‌ره پهيمان بده‌ن بە گوێى ئه‌و زاته پایە بڵند بكه‌ن كە ژيانى خۆی ته‌رخان كرد بۆ گەياندنى پەيامى ژيان و ژيانكردنێكى ته‌ندروست و دروست بۆ ئێوة، خه‌مخواردن و پارێزگارى له ئێوه و ڕوحى شيرينى ئێوه. که‌واته خۆشهويستانم وه‌رن زووبن له‌په‌ناى فه‌رمووده و فهرمايشت و ڕێنمونيیهكانى سه‌روه‌ردا بحه‌وێنه‌وه و دڵخۆشی و ڕووسپێتى دونيا و دواڕۆژ ببه‌نه‌وه. (اللهم صل على حبيبنا و شفيعنا و نبينا و طبيب قلوبنا محمد و على اله واصحابه الى يوم الدين).
- بۆچوونێکی نوێ بنووسه
- 1023 سه‌ردان
-
نووسخه‌ی چاپ