یه‌كیه‌تی جیهانی زانایانی موسوڵمان بۆ پشتیوانی له‌ موسوڵمانانی كێشمیر به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاو كرده‌وه‌

یه‌كیه‌تی جیهانی زانایانی موسوڵمان بۆ پشتیوانی له‌ موسوڵمانانی كێشمیر به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاو كرده‌وه‌

له‌ ناڕه‌زایه‌تی هه‌مبه‌ر سه‌ركوتكردن و كۆچی ناچاری موسوڵمانانی كێشمیر و ئاسامی هیند و گرینگی پێنه‌دانی ماف و ئازادییه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئایینی ئه‌وان، كۆڕبه‌ندێك به‌ ئاماده‌بوونی شوڕای یه‌كیه‌تی جیهانی زانایانی موسوڵمان و هێندێ له‌ ڕێكخڕاوه‌ و كه‌سایه‌تییه‌كانی دونیای ئیسلام له‌ ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ی ٢٢ی ڕه‌زبه‌ری ١٤٠٠ به‌شێوه‌ی ئانلاین به‌ڕێوه‌ چوو.

مامۆستا عه‌بدوڕڕه‌حمان پیرانی ئه‌ندامی شوڕای یه‌كیه‌تی جیهانی زانایانی موسوڵمان له‌ به‌شداربووانی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌ بوو.

له‌ كۆتایی ئه‌و دانیشتنه‌دا، به‌یاننامه‌یه‌ك بۆ پشتیوانی له‌ موسوڵمانانی كێشمیر و ئاسام و مه‌حكوومكردنی توندوتیژییه‌كی كه به‌رامبه‌ریان كرابوو، بڵاو كرایه‌وه‌.

وه‌رگێڕانی به‌یاننامه‌كه‌ به‌م چه‌شنه‌یه‌:

به‌یاننامه‌ی كۆتایی كۆڕبه‌ندی یه‌كیه‌تی جیهانی زانایانی موسوڵمان و هێندێ له‌ ڕێكخراوه‌ و كه‌سایه‌تییه‌كانی دونیای ئیسلام بۆ پێشتیوانی له موسوڵمانانی هێند و كێشمیر یه‌كیه‌تی جیهانی زانایانی موسوڵمان به‌ هاوكاری پێوه‌ندی و یه‌كیه‌تییه‌كانی زانایانی موسوڵمانی ته‌واوی جیهان، كۆڕبه‌ندێكی مه‌جازی بۆ پشتیوانی له‌ موسوڵمانانی هیند و كێشمیر به‌ڕێوه‌ برد. ئه‌و كۆڕبه‌نده‌ به‌دوای هێندێ هه‌وڵی سه‌ركوتگه‌رانه و زاڵمانه له‌ئاست موسوڵمانان و به‌تایبه‌ت وڵاتی ئاسامی هێندی به‌ڕێوه‌ چوو.

ڕۆژی ٢٥ی سێپتامبری ڕابردوو زیاتر له‌ ١٥٠٠ سه‌رباز و پۆلیس و ١٤ بۆرزێل خه‌ریكی خراكردنی ماڵ و قوتابخانه و مزگه‌وتی موسوڵمانان بوون و كاتێك كه دانیشتووانی ناوچه‌ ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی، ته‌قه‌ له‌ ناڕازییان كرا و كۆمه‌ڵێك له‌ خه‌ڵك و به‌تایبه‌ت مناڵانیان كوشتن و بریندار كردن. ئێستا خه‌ڵكی ئه‌و ناوچه‌یه‌ پاناگایه‌كییان نییه‌. ئه‌و كاره‌ به‌شێك له هه‌رمانه‌ی ده‌ركردنی شه‌ش گوند له‌ ناوچه‌ به‌و شێوه‌یه‌ بووه‌.

له‌ به‌شێك له‌و كۆڕبه‌نده‌ ئاماژه‌ به‌ موسوڵمانانی كێشمیر كرا كه ڕێژه‌یه‌كی زۆر له‌وان ئێستا له‌ به‌ندیخانه‌ن. پارتی ده‌سه‌ڵاتدار، پارتی هێندووی به‌هاراتیا جاناتا (پارتی جه‌ماوه‌ری هێند) به‌ سه‌ركرده‌یی موودی ئه‌و هه‌نگاوه‌ فاشیستی و ڕه‌گه‌زپه‌ره‌ستانه‌ی هه‌ڵێناوه‌ته‌وه‌. موودی بڕگه‌كانی ٣٥ و ٣٧٠ی له‌ یاسای بنه‌ڕه‌تی هێندی سڕیوه‌ته‌وه‌. ئه‌و دوو بڕگه‌ی یاسایی ئیزنی به‌ كێشمیر دابوو تاكوو خاوه‌نی مافی ئیداری بن وه‌ك داڕشتنی یاسای بنه‌ڕه‌تی تایبه‌ت و مافی دژایه‌تی كردن له‌گه‌ڵ فڕۆشتنی مڵك به‌ كه‌سانی ده‌ره‌وه‌ی كێشمیر.

ئه‌و كۆڕبه‌نده‌ له‌ڕێی به‌رنامه‌ی زووم و به‌ به‌شداری سه‌ركرده‌ و زانایانی لێژنه‌كانی ئیسلامی سه‌راسه‌ری جیهان به‌ڕێوه‌ چوو؛ ئاماده‌بووان سه‌باره‌ت به‌ پشتیوانی له‌ موسوڵمانان و به‌رنگاریی زوڵم و سه‌ركوتكردن و ئاواره‌یی موسوڵمانانی هێند قسه‌یان كرد و له‌ كۆتاییدا له‌سه‌ر ئه‌و خاڵانه ڕێك كه‌وتن:

١: ڕێزی گیان و كه‌ڕامه‌تی مرۆیی له‌ ته‌واوی ئایینه‌ ئاسمانییه‌كان و یاسای مرۆیی بابه‌تێكی نه‌گۆڕه‌ و هه‌ر چه‌شنه سووكایه‌تی به‌و ڕێز و حورمه‌ته‌ دژی ته‌واوی ئایینه‌ ئاسمانییه‌كان و یاساكانی ده‌ستی مرۆڤه‌.

٢: هه‌نگاوه‌كانی ئێستای حكوومه‌تی هیند دژ به‌ موسوڵمانانی هیند و كێشمیر دژی مێژووی هینده‌ كه نیشانده‌ری فره‌چه‌شنی و یه‌كترقه‌بووڵكردنه‌ و له‌گه‌ڵ یاسای بنه‌ڕه‌تی ئه‌و وڵاته كه فره‌چه‌شنی و قه‌بووڵكردنی جیاوازیی ئایینی و ڕه‌گه‌زی واژۆ كردووه‌، به‌ته‌واوه‌تی دژایه‌تی هه‌یه‌.

٣: ئه‌و هه‌نگاوه‌ سه‌ره‌ڕۆیانه و زاڵمانه له‌ وانه‌كانی دژه‌ ئیسلامی داگیركه‌رانی ئینگلیزه‌وه‌ سه‌رچاوه‌ی گرتووه‌ كه له‌ كۆنه‌وه‌ له‌ گوێی چینه‌ جۆراوجۆره‌كانی كۆمه‌ڵگای هیندوستان خوێندوویانه. ئه‌و دۆخه بۆ پێكهاته‌ی كۆمه‌ڵگایی هیند به‌ ته‌واوی توێژه‌كانیه‌وه‌ زۆر مه‌ترسیداره‌.

٤: زانایانی ئاماده‌بوو له‌و كۆڕبه‌نده‌دا له‌ دادگه‌ران و میانه‌ڕۆیانی كۆمه‌ڵگای هیند داوا ده‌كه‌ن كه به‌رژه‌وه‌ندی كۆمه‌ڵگا له‌ سه‌رتر دانێن و بۆ كۆتایی پێهێنان به‌و كارانه كه نه به‌رژه‌وه‌ندی موسوڵمانانی تێدایه‌ و نه به‌رژه‌وه‌ندی كۆمه‌ڵگای هیند، هه‌وڵ بده‌ن.

٥: ئاماده‌بووانی ئه‌و كۆڕبه‌نده له‌ ته‌واوی وڵاتان و ڕێكخراوه‌ ئیسلامییه‌كان و به‌تایبه‌ت ڕێكخراوه‌ی كۆڕبه‌ندیی ئیسلامی كه زیاتر له‌ په‌نجا وڵات تێیدا ئه‌ندامه و هه‌روه‌ها له‌ یه‌كیه‌تی عه‌ڕه‌ب كه زیاتر له‌ بیست وڵاتی ئیسلامی له‌خۆ ده‌گرێ و شوڕای هاوكاری كه‌نداوی فارس كه پێوه‌ندییه‌كی پته‌وی له‌گه‌ڵ هیندوستان هه‌یه‌، ده‌یهه‌وێ به‌ به‌رپرسیاره‌تی خۆی بۆ به‌رگری له‌ موسوڵمانانی هیند و ‌ پشتیوانی له‌وان هه‌نگاو بنێنه‌وه‌ و به‌ ته‌واوی كه‌ره‌سه‌ی سیاسی و ئابوورییه‌وه‌ گوشار بخه‌نه‌ سه‌ر حكوومه‌تی هیند تاكوو كۆتایی به‌ زوڵم و سه‌ركووتكردنی موسوڵمانان بێنیت.

٦: زانایانی ئاماده‌ له‌و كۆڕبه‌نده‌ له‌ ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ و پشتیوانی دۆزییه‌كانی پێوه‌ندی به‌ موسوڵمانان داوا ده‌كه‌ن كه ئه‌ركی خۆیان جێبه‌جێ بكه‌ن و ڕووبه‌ڕووی ئه‌و كرده‌وانه‌ بنه‌وه‌ كه سه‌ره‌ڕۆیانه‌ و ڕه‌گه‌زپه‌ره‌ستانه دژ به‌ موسوڵمانان ده‌كرێ. داوا له‌ پێشنوێژخوێنان و وتاربێژانیش ده‌كه‌ن كه وتاری ڕۆژی هه‌ینی داهاتوو تایبه‌ت بكه‌ن به‌ ده‌رد و ئازار و كێشه‌ی موسوڵمانانی هیند و كێشمیر.

٧: ده‌ستكاریكردنی مێژوو له‌لایه‌ن هیندووه‌كان به‌ توندی مه‌حكووم ده‌كه‌ین و داوا له‌ ته‌واوی وڵاتان ده‌كه‌ین هێمنایه‌تی پێویست بۆ زانایان كه به‌رگری له‌ ماف و ڕاستی ده‌كه‌ن، دابین بكه‌ن.

له‌ كۆتاییدا بیر ده‌خه‌ینه‌وه‌ كه زانایان به‌رده‌وام پارێزه‌ر و پشتیوانی گه‌ل بوون و ده‌بن؛ دادپه‌روه‌رانه حوكم ده‌كه‌ن و شایه‌تی بۆ ڕاستی ده‌ده‌ن و له‌ڕێی حه‌ق و ڕاستیدا له‌ هیچ كه‌س ناترسن. به‌ره‌و ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی و سه‌قامگیری كۆمه‌ڵگا و ڕه‌واندنه‌وه‌ی زوڵم و سته‌م له‌ سته‌ملێكراوان بانگه‌شه‌ ده‌كه‌ن. خوای گه‌وره‌ حه‌ق ده‌ڵێ و به‌ره‌و ڕاستی ڕێنوێنی ده‌كا.

ده‌ركراو له‌ كۆڕبه‌ندی یه‌كیه‌تی جیهانی زانایانی موسوڵمان، پێوه‌ندییه‌كان و لێژنه‌كانی زانایانی گه‌ل بۆ پشتیوانی له‌ موسوڵمانانی هیند و كێشمیر.

پێنجشه‌ممه‌ ٨ی ڕه‌بیعولئه‌ووه‌لی ١٤٤٣ – ٢٢ی ڕه‌زبه‌ری ١٤٠٠ – ١٤ی ئه‌كتۆبری ٢٠٢١

.:: نوێ‌ترین ::.

وتە شیرینەکان، ژیان دروست دەکەن هه‌وارگه‌ی دڵان (1400/08/30)
ئامۆژگاری باوکێک بۆ کوڕەکەی... هه‌وارگه‌ی دڵان (1400/08/21)
كۆڕی هاوده‌می له‌گه‌ڵ قوڕئان له‌ ئیرانشار به‌ڕێوه‌ چوو روابط عمومی، هه‌واڵه‌کانی ئیسلاح وێب (1400/08/21)