ئه‌ندامی شوڕای ناوه‌ندی جه‌ماعه‌ت: په‌ره‌سه‌ندنی میانه‌ڕه‌وی له‌ كۆمه‌ڵگای ئه‌هلی سوننه‌ت، یه‌كێك له‌ گرینگترین ده‌سكه‌وته‌كانی جه‌ماعه‌ته‌

ئه‌ندامی شوڕای ناوه‌ندی جه‌ماعه‌ت: په‌ره‌سه‌ندنی میانه‌ڕه‌وی له‌ كۆمه‌ڵگای ئه‌هلی سوننه‌ت، یه‌كێك له‌ گرینگترین ده‌سكه‌وته‌كانی

حوسێین تیباش، ئه‌ندامی شوڕای ناوه‌ندی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاح له‌ چاوپێكه‌وتنێكی مه‌جازیدا له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی ئه‌و ڕێكخراوه‌یه‌ له‌ لقی ئازه‌ربایجانی ڕۆژاوا، باسی له‌ ده‌ور و ده‌سكه‌وته‌كانی جه‌ماعه‌ت كرد.

له‌و دانیشتنه‌دا كه شه‌وی سێشه‌ممه‌ی ٢٠ی ڕه‌زبه‌ری ١٤٠٠ به‌ڕێوه‌ چوو، حوسێین تیباش ئه‌ندامی شوڕای ناوه‌ندی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاح، هێندێ له‌ ده‌سكه‌وته‌كانی جه‌ماعه‌تی ئاماژه‌ پێ كرد.

ئه‌و په‌روه‌رده‌ی كۆمه‌ڵێكی كاریگه‌ر، چالاك و نموونه‌ له‌ كۆمه‌ڵگایدا، وه‌ك یه‌كێك له‌ ده‌سكه‌وته‌كانی جه‌ماعه‌تی نێو برد و هه‌روه‌ها پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ته‌واوی ناوچه‌كانی سوننه‌نشین و وه‌دیهاتنی هاودڵی له‌ نێوانیاندا وه‌ك گرینگترین ده‌سكه‌وت و به‌رهه‌مه‌كانی جه‌ماعه‌تی هه‌ژمار كرد.

تیباش دروستكردنی مزگه‌وت له‌لایه‌ن جه‌ماعه‌ته‌وه‌ له‌ زۆربه‌ی ناوچه‌كانی بێبه‌شیی ئه‌هلی سوننه‌تی وه‌ك یه‌كێكی تر له‌ كاره‌ باشه‌كانی ئه‌و ڕێكخراوه‌ مه‌ده‌نییه‌ نێو برد و هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌ خزمه‌ته‌ كۆمه‌ڵایه‌تی و ئایینییه‌كانی ئه‌و مزگه‌وتانه كرد. ئه‌و له‌و بواره‌وه‌ وتی: له‌ پێته‌ختی وڵات كه له‌ مه‌ودای ده‌یان ساڵ، ئه‌هلی سوننه‌ت شوێنێكی بۆ جێبه‌جێكردنی ڕێوڕه‌سمه‌كانی ئایینی و نوێژی هه‌ینی و جه‌ماعه‌تی خوێ نه‌بوو، هه‌وڵ و تێكۆشانی جه‌ماعه‌ت هێندێ شوێنی ته‌یار كرد تاكوو ئه‌هلی سوننه‌تی تاران وێڕای پاراستنی شوناسی خۆیان، ڕێوڕه‌سمه‌ ئایینییه‌كانیان له‌وێ به‌ڕێوه‌ ببه‌ن.

تیباش؛ مامۆستای قوتابخانه ئایینییه‌كانی ئه‌هلی سوننه‌تی ورمێ له‌ به‌شێك له‌ وته‌كانیدا ئاماژه‌ی به‌ دروستكردنی قوتابخانه له‌ لایه‌ن جه‌ماعه‌ته‌وه‌ كرد و هه‌ڵكه‌ندنی بیراوی قوڵ له‌ ناوچه بێبه‌شه‌كان و به‌رگیری له‌ خراكردن و چۆلكردنی چه‌ندین گوند به‌ هۆی هه‌ڵكه‌ندنی ئه‌و بیراوانه‌ له‌ خزمه‌ته‌كانی تری جه‌ماعه‌تی هه‌ژمار كرد.

ئه‌و هه‌روه‌ها پێكهێنانی بنكه‌ خێرخوازی و قوڕئانی و زانسته‌كانی تر و چالاكی له‌بواری پاراستنی ژینگه‌ی وه‌ك ده‌سكه‌وته‌كانی تری جه‌ماعه‌ت هه‌ژمار كرد و وه‌ك نموونه ئاماژه‌ی به‌ بوومه‌له‌رزه‌ی شاری سه‌رپێڵ زه‌هاو و قتوور كرد كه جه‌ماعه‌ت به‌شێوه‌ی كۆمه‌ڵ و به‌ چڕكردنه‌وه‌ی خێرخوازان و به‌ڕێوبه‌رایه‌تییه‌كی باش توانی كاریگه‌ری ئه‌رێنی له‌ ڕه‌وتی خزمه‌تكردندا هه‌بێت.

ئه‌ندامی شوڕای ناوه‌ندی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاح، بابه‌تی ده‌سكه‌وته‌كانی سیاسی جه‌ماعه‌تی باس لێ كرد و ئاماژه‌ی به‌ چالاكییه‌كانی ئه‌و ڕێكخراوه‌ مه‌ده‌نییه‌ و بوونی ئه‌و وه‌ك ڕاستییه‌ك له‌ پێته‌ختی وڵات و ته‌واوی پارێزگاكانی سوننی‌نشینی وڵات كرد و ڕوونی و ڕاشكاوی له‌ چالاكییه‌كانی جه‌ماعه‌تی وه‌ك ده‌سكه‌وتێكی سیاسی جه‌ماعه‌ت زانی. ئه‌و ڕۆڵی سه‌ره‌كی جه‌ماعه‌تی له‌ هه‌ڵبژاردن و سه‌ردانی پاڵێوراوان بۆلای‌ جه‌ماعه‌ت به‌ مه‌به‌ستی ڕاوێژی به‌ گرینگ زانی.

ئه‌و هه‌روه‌ها په‌ره‌سه‌ندنی فكری میانه‌ڕه‌و له‌ كۆمه‌ڵگای ئه‌هلی سوننه‌تی له‌ گرینگترین ده‌سكه‌وته‌كانی جه‌ماعه‌ت هه‌ژمار كرد و ئه‌و خاڵه‌ گرینگه‌ی وه‌ك به‌ربه‌ستێك له‌ به‌رامبه‌ر ناكۆكی و ده‌مارگرژی و بیركورتی ئایینیدا زانی و قه‌بووڵكردنی ئه‌وانی تری وه‌ك ڕوانگه‌ی سه‌ره‌كی جه‌ماعه‌ت له‌و بواره‌وه‌ شی كرده‌وه‌.

كۆتایی وته‌كانی میوانی به‌رنامه، باس له‌ چالاكییه‌كانی كولتووری و میدیایی جه‌ماعه‌ت بوو و به‌ڕێوه‌بردنی كۆنگره‌یه‌كی وه‌ك «موحه‌ممه‌د باڵوێزی ئاشتی» له‌ تاران و هێندێ شاره‌كان و به‌ڕێوه‌بردنی كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی «یه‌كترقه‌بووڵكردن و به‌ڕه‌وازانین» له‌ ٢٧ی پووشپه‌ڕی ١٣٩٨ له‌ مه‌هاباد له‌ ده‌سكه‌وته‌ كاریگه‌ر و ئه‌رێنییه‌كانی جه‌ماعه‌ت له‌و بواره‌وه‌ بوو. ئه‌و ئاماژه‌ی به‌ ماڵپه‌ڕ و كاناڵه‌كانی جه‌ماعه‌ت و ڕۆڵی ئه‌وان له‌ باشتركردنی ئاگاداری و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی ئاگایی میدیایی ئه‌هلی سوننه‌ت ده‌زانی.

جێی ئاماژه‌یه‌ كه له‌ كۆتایی ئه‌و دانیشتنه‌دا له‌ لایه‌ن مامۆستا تیباشه‌وه‌، وه‌ڵامی پرسیاری به‌شداربووان درایه‌وه‌.

.:: نوێ‌ترین ::.

وتە شیرینەکان، ژیان دروست دەکەن هه‌وارگه‌ی دڵان (1400/08/30)
ئامۆژگاری باوکێک بۆ کوڕەکەی... هه‌وارگه‌ی دڵان (1400/08/21)
كۆڕی هاوده‌می له‌گه‌ڵ قوڕئان له‌ ئیرانشار به‌ڕێوه‌ چوو روابط عمومی، هه‌واڵه‌کانی ئیسلاح وێب (1400/08/21)