قه‌ره‌داغی: لاوازی بڕواداران و پێشكه‌وتنی تاوانباران ئازارم ده‌دا

قه‌ره‌داغی: لاوازی بڕواداران و پێشكه‌وتنی تاوانباران ئازارم ده‌دا

دكتۆر عه‌لی قه‌ره‌داغی ئه‌مینداری گشتیی یه‌كیه‌تی جیهانی زانایانی موسوڵمان باس له‌ ده‌رد و ئازاری خۆی سه‌باره‌ت به‌ لاوازی بڕواداران و پێشكه‌وتنی تاوانباران و بێ‌ئاگایان ده‌كا. و بۆ نموونه باسی له‌ كه‌مته‌رخه‌می گۆرانی‌بێژان كرد سه‌باره‌ت به‌ شتانێكی كه له‌ تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوی ده‌كه‌نه‌وه‌.

شێخ قه‌ره‌داغی له‌ حیسابی فه‌رمی خۆی له‌ تووێتر نووسی: لاوازی بڕواداران و پێشكه‌وتنی تاوانباران و بێ‌ئاگایان ئازارم ده‌دا؛ بۆ نموونه دۆستان و هاوڕێیانم سه‌باره‌ت به‌و شتانه‌ی كه بڵاوی ده‌كه‌مه‌وه‌، كه‌مته‌رخه‌من و هه‌ڵوێستێكیان نییه.

ئه‌و هه‌روه‌ها وتی: به‌ بڕوای من هۆكاری ئه‌و كاره‌، بۆ بێ‌ئاگایی و نابه‌رپرسیاره‌تی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌.

نزیك به‌ نیو ملوێن كه‌س شوێن وته‌كانی ئه‌مینداری گشتیی یه‌كیه‌تی جیهانی زانایانی موسوڵمان ده‌كه‌ون و به‌ڕێزیان به‌رده‌وام سه‌باره‌ت به‌ فیقهی ئیسلامی و بنه‌ماكانی فیقهی ده‌نووسێت و كۆتا بابه‌تی له‌ژێر ناوی «ئیبنی ته‌یمییه‌ و لێهاتوویی و فیقهی میزان» بوو كه له‌ودا نوسیبووی: لێهاتوویی له‌ ئاكامی هه‌وڵ و تۆفانی زه‌ین و بیركردنه‌وه‌ له‌ میراتی زانستی به‌ده‌ست دێ.

ئه‌و جه‌ختی كرد كه لێهاتوویی و كارامه‌یی شتێكی بانتر له‌ زانست به‌ ته‌نیاییه‌ و ئیبنی ته‌یمییه‌ چه‌مكی كارامه‌یی له‌ هه‌ڵسه‌نگاندنی زانستدا به‌كار بردووه‌. له‌وه‌دا كه ده‌ڵێ: فڵانه‌ كه‌س وه‌ها له‌ سوننه‌ت شاره‌زایه‌ كه یا له‌ ده‌قه‌كانی ئه‌مام ئه‌حمد شاره‌زایه‌ یا له‌ مه‌زهه‌بی ئه‌هلی سوننه‌ت لێهاتووییه‌كی نییه. ئه‌و چه‌ختی كرد كه فیقهـ به‌بێ كارامه‌یی ناگونجێ.

ده‌نگی ئێوه ناوه‌ندی ده‌نگه‌کان: 5 (1 vote)

.:: نوێ‌ترین ::.

وتە شیرینەکان، ژیان دروست دەکەن هه‌وارگه‌ی دڵان (1400/08/30)
ئامۆژگاری باوکێک بۆ کوڕەکەی... هه‌وارگه‌ی دڵان (1400/08/21)
كۆڕی هاوده‌می له‌گه‌ڵ قوڕئان له‌ ئیرانشار به‌ڕێوه‌ چوو روابط عمومی، هه‌واڵه‌کانی ئیسلاح وێب (1400/08/21)