چاکسازیی دینی چییە و لەکوێدا دەکرێ؟
ئاماژه: ئەم نووسینە پوختەی ووتارێکە کە هەر بەو ناو‌و نیشانە لە گرووپی هەژان بۆ فیکر‌و مەعریفه لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک، لە ڕۆژی چوارشەممە ١٧ی بەفرانباری ١٣٩٩دا پێشکەش کرا.
«اصلاح» مه‌سدەر لە بابی «افعال» له ڕیشه‌ی «ص.ل.ح» و دژبەری «افساد» که لە سەرچاوە فارسی و عەرەبییەکاندا بە واتای چاکردنەوە، باشکردنەوە، تەعمیر کردنەوە، ئاشتی دان، چاکەکردن و ڕازاندنەوە و سامان دان هاتووە.
واتای هاوبه‌ش لە هەموو موشتەقاتی ئەم ووشەیە ئەوەیە که سەلامەتی لە فەساد که سڵامەتی لە زات، ڕا و بۆچوون و کردەوە لەخۆ دەگرێ.
ئیسلاح جاری وایه بەمانای ڕاستکردنەوە و هەڵستانەوەی شتێک پاش فەساد و خرابوون و جاری وایشە گەڕانەوە بۆ دۆخی ئیعتدال که دێتە دی.
ووشەی ئینگلیزی(reform) ڕێفۆرم زۆرتر باسی ڕەهەندێکی کۆمەڵایەتی و سیاسی دەگرێتەوە و بە واتای ئاشتی، چاکسازی و... دەکار دەکرێ.
ئیسلاحی دین، ئیسلاحی چ شتێک له دینه؟ کوێی دین قابیلی ئیسلاحه؟ ئه‌سڵه‌ن کوێی دین گه‌نده‌ڵ بووه که ده‌مانھه‌وێ چاکسازی تێدا بکه‌ین؟ چاکسازی کاتێک دێته ئارا که فه‌سادێک ھه‌بێ. ئه‌مشه‌و ئێمه ده‌مانھه‌وێ وڵامی ئه‌و پرسیاره بده‌ینه‌وه که «ڕیفۆڕمی دین» چلۆن ده‌کرێ و له چ به‌شگه‌لێک له دین، ئیمکانی وه‌دیھاتنی ھه‌یه؟
چاکسازی به‌ھه‌ر شێوازێک له ڕامانی(تلقی) خوێندنه‌وه‌ی ئێمه بۆ ئه‌سڵی دین سه‌رچاوه ده‌گرێ. ھه‌ر بۆیه ئیزنم بده‌ن خوێندنه‌وه‌ی خۆم له دینتان عه‌رز بکه‌م! له چه‌مکی دیندا، سێ شتم مه‌به‌سته که به دینی ١، دینی ٢ و دینی ٣ ناوزەدم کردوون.
ئه‌و پۆڵێنبه‌ندییه، پۆڵێنبه‌ندییه‌کی گشتیییه و بۆ ھه‌ر ئایین و ئایینزایه‌ک بێکه‌م و کورتی دێته‌وه؛ به‌ڵام خۆ دیاره مه‌به‌ستی ئێمه له دین، ئایینی ئیسلامه. کاتێک باسی دین دێته گۆڕێ، جاری وایه دینی١، و جاری وایه دینی ٢، و جاری واشه دینی ٣ مه‌به‌سته.
دینی ١
بێھهڵاواردن و جیاوازی له ھه‌ر دین و ڕێبازێکدا قسه‌ی که‌س یان که‌سانێک له لایه‌ن لایه‌نگرانی ئه‌و دینه‌وه یان ئه‌و مه‌زھه‌به‌وه بێ‌چون و بۆچه وه‌رده‌گیرێ. ئه‌م خاڵه بۆ ھه‌موو دینێک ده‌شێ. بۆ نموونه له ئیسلامدا لای ئێمه‌ی ئه‌ھلی سوننه‌ت، قسه‌ی پێغه‌مبه‌ر(د.خ) بێھیچ چۆن و بۆچییه‌ک وه‌رده‌گیرێ و قوبوڵکراوه. بێگومان ئه‌و که‌س یان که‌سانه که قسه‌کانیان بێچۆن و بۆچه قوبوڵکراوه و گوێی بۆ ڕاگیراوه، بوونه‌وه‌ر یان بوونه‌وه‌ره‌گه‌لێکی مێژووین؛ به‌و مانایه‌که ئێمه به شێوازێکی زیندوو و ڕاسته‌وخۆ له خزمه‌تیان دا نین، کۆی قسه‌کانی ئه‌وان و بۆچوونه‌کانیان له کۆمه‌ڵه نووسینێکدا کۆکراوه‌ته‌وه که کتێبه پیرۆزه‌کانن. تاکه ڕێگای پێوه‌ندی ئێمه له‌گه‌ڵ که‌سایه‌تی یان ئەو کهسایهتییانەی بێ‌چون و بۆچە له دیندا قسه‌یان لێ وه‌رده‌گرین، کتێبی پیرۆزی مه‌زھه‌بییه(متون مقدس دینی). ته‌عبیری دینی ١ به کۆی ئەو شتانەی له‌و کتێبه پیرۆزانه‌دا ھاتوون، ده‌گوترێ. به واتایه‌کی دیکه ئه‌م کتێب یان کتێبانه ماھییه‌تی دینن. به‌و پێیه ئیسلامی ١، واته: قورئان و کۆمه‌ڵێک فه‌رمووده‌ی باوه‌ڕپێکراو یان مه‌سیحیه‌ت واته «کتێبی پیرۆز» کۆمه‌ڵه‌ی عه‌ھدی عه‌تیق و عه‌ھدی نوێ.
دینی ٢
به‌ڵام دینی ١ به‌درێژایی مێژوو، پێویستی به ڕاڤه و شه‌رح و ڕوونکردنه‌وه هەبووه. ده‌ڵێی به بۆچوونی به‌رده‌نگه‌کانی ده‌قه پیرۆزه‌کان، ئه‌م ده‌قانه به‌مجۆره‌ی که شیاوه، ڕوون نین و ده‌بێ که‌سانێک قسه‌یان له‌سه‌ر بکه‌ن و ڕوونیان بکه‌نه‌وه؛ ھه‌ر بۆیه که‌سگه‌لێک به‌ناو زانایانی ئایین به‌دیھاتوون و ئه‌رکی ئه‌وان، ڕاڤه و ڕوونکردنه‌وه و شه‌رحی دینی١ بووه. کۆی ھه‌موو شه‌رحه‌کان، ڕاڤه‌کان و ئه‌و ڕوونکردنه‌وانه‌ی که به‌درێژایی چه‌ندین سه‌ده له دینی ١ کراون، دینی ٢ی پێ ده‌وترێ. دینی ٢، کۆمه‌ڵێک ئاسه‌وار، په‌رتووک(رساله)، په‌ڕاو و وتاره که زانایانی زانستی کەلام(موتهکهللیمهکان)، زانایانی ئه‌خلاق، فه‌قیھه‌کان، فه‌یله‌سووفه‌کان، عاریفه‌کان و باقی زانایانی ئایینی نووسیویانه.
دینی ٣
دین بەم جۆره‌ی به‌درێژایی مێژوو له ژیانی کرده‌یی دینداراندا ڕه‌نگی داوه‌ته‌وه، دینی ٣ پێک دێنێ. دینی ٣، فۆڕم و ڕواڵه‌تی عه‌مه‌لی و عه‌ینی دینه. به‌واتایه‌کی دیکه وه‌دیھاتنی ده‌ره‌کی دینی ١ و ٢، دینی ٣ ی لێدەکەوێتەوە. دینی ٣ کۆمه‌ڵه کرده‌وه‌یه‌که که شوێنکه‌وتووانی ئایین به‌درێژایی مێژوو کردوویانه و ھه‌روه‌ھا ئاسه‌وار و دهرهنجامهگهلێک که له کرده‌وه‌کانی دینداران له گۆڕه‌پانی عه‌ینی و کرده‌ییدا ڕه‌نگدانه‌وه‌ی هەبووه.
به واتایه‌کی دیکه دینی ٢ و ٣، باسی وجوود و بوونی دین ده‌کا که له کۆمه‌ڵگه‌دا له ئارادایه، ھه‌موو ئه‌و دامودەزگایانەی(نه‌ھاد) که ھی دینن و به‌گوێره‌ی ئه‌و به‌دیھاتوون، ئه‌و پێوه‌ندییانه‌ی که به‌ھۆی دینه‌وه له ناوخه‌ڵکدا له ئارادان، ڕوحانییهتیهک که ھه‌یه و به‌دیھاتووه، حکوومه‌تی دین، کتێبه‌کان، شه‌ڕه‌کان، فیرقه دینییه‌کان، تیکه تیکهبوونی جه‌سته‌ی دینێک و کۆمه‌ڵگه‌ی دینی، ئه‌وه‌ی وا وجودی ده‌ره‌کی دینه، پێ ده‌وترێ دینی ٢ و تا ڕاده‌یه‌کی زۆرتر دینی ٣.
لێره‌دا ده‌بێ ده‌رباره‌ی ئه‌و سێ ئاسته له دین، سێ خاڵ زیاد که‌ین:
یەکەم: ھه‌ر دیندارێک که له‌و ڕەهەندەوە که دینداره ده‌بێ تەنیا دینی ١ی قوبوڵ بێ. به‌و مانایه‌که ئه‌گه‌ر موسوڵمانم، چاوه‌ڕوانییه‌ک که له منی موسوڵمان ھه‌یه، ئه‌وه‌یه که ئه‌وه‌ی له ئیسلامی ١ دا ھه‌یه، قوبوڵم بێ و به‌رگریشی لێ بکه‌م و جەختی له‌سه‌ر بکه‌م. ھیچ چه‌شنه ئه‌رک و به‌رپرسیارییه‌تیم بۆ داکۆکی له ئیسلامی ٢ و ٣ له ئه‌ستۆدا نییه، به‌ڵکو له‌و لایه‌نه‌وه که موسوڵمانم ته‌نیا له ئیسلامی ١ دیفاع ده‌که‌م.
دووهەم: ئه‌گه‌رچی له نێوان ئیسلامی ١، ٢ و ٣ دا پێوه‌ندی ھه‌یه، به‌ڵام جیاوازی و جیایییه‌ک له نێوان ئه‌م سێیه‌دا ھه‌یه. ئاوا نییه که بنج و بناوانی ھه‌رچی له ئیسلامی ٢ دا ھه‌یه، له ئیسلامی ١ دا بوونی ھه‌بێ. ھه‌ر به‌مجۆره‌ش ئه‌وه‌ی له ئیسلامی ٣ دا ھه‌یه، له ئیسلامی ١ و ٢ دا ببێ. ئه‌گه‌رچی کردار و پەرچهکردار(عمل و عکس‌العمل) له نێوان ئه‌و سێ ئیسلامه‌دا بوونی ھه‌یه، به‌ڵام پێک گرتن و ئینتباقێکی ته‌واو له به‌ینیان دا له ئارادا نییه، ھه‌ڵبه‌ت له‌م پۆڵێنبهندییهدا ئامانجی بایهخداوهری(ارزشداوری)مان نییه. ته‌نیا ده‌مانھه‌وێ به‌و جیاکردنه‌وه‌یه سه‌رنجتان ڕابکێشین: نموونه‌یه‌کی ساده که ده‌توانم ئاماژه‌ی پێ بده‌م مه‌سه‌له‌ی «شێعر»ه. به‌شێکی به‌رچاو له ئه‌ده‌بیاتی ئێمه، ئه‌ده‌بیاتی شێعری عیرفانییه. که ته‌نانه‌ت له ھه‌ندێک بواردا، شانازیشی پێوه ده‌که‌ین. به‌ڵام کێ ھه‌یه نه‌زانێ قورئانی پیرۆز له چه‌ن بڕگه‌دا به شێوه‌یه‌کی ڕاشکاوانه له‌گه‌ڵ شێعر و شاعیریدا دژایه‌تی کردووه؟ ھه‌ر بۆیه ناتوانین بڵێین ھه‌رچی له ئیسلامی ٢ دا ھه‌یه، له ئیسلامی یەکیشدا ڕه‌گ و ڕیشه‌ی ھه‌یه.
ئه‌و خاڵه له مه‌سیحییه‌تیشدا بوونی ھه‌یه. له جیھانی مه‌سیحییه‌تدا، فه‌لسه‌فه زۆر گه‌شه‌ی کردووه. تۆماس ئهکۆیناس و ئاگۆستینی قیددیس له سیما به‌رچاوه‌کانی فه‌لسه‌فه‌ی مه‌سیحیین؛ به‌ڵام کێ ھه‌یه نه‌زانێ که کتێبی پیرۆزی مه‌سیحییه‌کان دژایه‌تی له‌گه‌ڵ فه‌لسه‌فه‌دا نه‌بووه؟ به‌م پێیه، ئه‌گه‌رچی له نێوان ھه‌رسێک ئاسته‌که‌ی دیندا پێوه‌ندی ھه‌یه، به‌ڵام جیاوازی حاشاھهڵنهگریش ھه‌یه.
سێهەم: خاڵی سێھه‌م ئه‌وه‌یه که ئیسلامی ٣ و به شێوه‌یه‌کی گشتی دینی ٣ له سه‌ر یه‌ک، گه‌نده‌ڵتر له ئیسلامی دوویه. به‌و جۆره ئیسلامی ٢، فاسیدتر له ئیسلامی یه‌که. ھه‌ر بۆیه‌ش پێویستی به ڕێفۆرم و چاکسازی زیاتر ھه‌یه. کاتێک ده‌قی پیرۆزی مه‌زھه‌بی، ده‌که‌وێته بەرده‌ستی شهرحنووسهکان لێهاتووییو ئاماده‌یی زیاتری بۆ فه‌ساد و گه‌نده‌ڵی تێد بەدی دێ. ھه‌ر وه‌ھا کاتێک دینی ٢ دێته گۆڕه‌پانی کرده‌وه، ئیستعدادی گه‌نده‌ڵی پتری تێیدا به‌دی دێت. ھه‌ر به‌و ھۆکاره له‌و مه‌سه‌له لاتینهدا ھاتووه که: «گه‌نده‌ڵترین شته‌کانی جیھان، فۆڕم و ڕواڵه‌تی گه‌نده‌ڵبووی ساغترین و ته‌ندروسترین شته‌کانی جیھانن». ھه‌ر شتێک که ئه‌سڵه‌که‌ی ته‌ندروستتر نییه، کاتێک فاسد ده‌بێ، گه‌نده‌ڵترین شتی لێ به‌دی دێت. ئه‌گه‌رچی دین و مه‌عنه‌وییه‌ت ته‌ندروستترین شت و شه‌ریفترین و شیاوترین دیاری بۆ مرۆڤه‌کانن، ڕواڵه‌تی پڕ له درۆ‌و پینه و پهڕۆکراوی دین و مه‌عنه‌وییه‌ت به گه‌نده‌ڵترین و ناشیرین‌ترین شته‌کان دادەنرێن. چونکه ئه‌گه‌ر سالمترین شتی جیھان گه‌نده‌ڵ بوو، گه‌نده‌ڵترین شتی جیھان، دروست ده‌کا.
به‌م ڕاڤه و شرۆڤەوه، ده‌بێ له که‌سێک که چاکسازی له دیندا ده‌کا پرسیار بکه‌ین که ده‌یھه‌وێ چاکسازی له کامه ئاست و لایه‌نی دیندا بکات. چونکه چاکسازی له ھه‌ر یه‌ک له‌و ئاستانەدا، بابه‌ت و موتهعهللهقی تایبه‌ت به خۆی ھه‌یه. لێره‌دا ده‌مانھه‌وێ جوگرافیای ئه‌و چاکسازییه له سێ ئاسته‌که‌دا وێنا بکه‌ین.
چاکسازی له دینی ١
له دینی ١دا، دوو وێستگه ھه‌یه که ده‌توانین چاکسازیان تێدا بکه‌ین:
١ـ قه‌داسه‌ت و پیرۆزی ده‌قه مه‌زھه‌بییه‌کان که ھه‌مان دینی یه‌کن له کوێوه به‌دیھاتووه و وه‌ده‌س ھاتوون! له ڕواڵه‌تدا قه‌داسه‌تی ئه‌و ده‌قانه لێره‌وه ھاتووه که خاوه‌نی ئه‌و ده‌قانه، به دوور له چۆن و بۆچه‌ن، ھه‌ر بۆیه یه‌که‌م شت ده‌بێ ھه‌ڵوه‌سته‌ی له‌سه‌ر بکه‌ین، ئه‌وه‌یه که خوێندنه‌وه‌ی ئێمه بۆ ئه‌و که‌س یا که‌سانه که بانتر له چۆن و بۆچه‌ن، دروسته یا خوود ھه‌ڵه‌یه؟
جگە لەوەش ئایا دینی ١ کە بەرهەمی نیگا‌و وەحییە، چەندە «وەحی»حوجیەتی مەعریفەناسی لەپشتە؟ پرسی سەلماندنی حوجیەتی وەحی دەڵێی جۆرە ئاتاجییەکی وەحی به باقی سەرچاوەکانی ناسین وەک عەقڵ، هەست، حافیزه و شوهود پیشان دەدا. بەڵام ئەو بابەته دەربارەی باقی باسەکانی دیکەش هەر ڕاستە؛ چوونکه سەرچاوەکانی ناسین مەحدوودن و ئەگەر بمانهەوێ تووشی دەور و تەسەلسول نەبین، دەبێ یەکێک لەو سەرچاوانە، بێ ئیستدلال و بێ داواکردنی بەڵگە(موتالەبەی دەلیل) قوبوڵ بکەین، بۆ نموونە ناتوانین بۆ حوجیەتی ئیستدلالی عەقڵانی، «ئیستدلال» بێنینەوە.
پێموایه حوجییەتی هەموو سەرچاوەکانی ناسین دەگەرێتەوە بۆ «شوهود» بەڵام ناتوانین حوجیەتی شوهود بسەلمێنین و ناشتوانین پیشانی بدەین که موتابیقی واقیعه یان نا.
لایبنیتس دەیگووت: «هەموو زانستەکان لە ئاکامدا دەگەڕێنەوە سەر لۆژیک و لۆژیکیش دەگەڕێتەوە سەر شوهودی ئێمە و ئیـمە بۆ حوججەبوونی شوهوود هیچ بەڵگەیەکمان بەدەستەوە نییە.»
حوجیەتی وەحیش بە گریمانەی ئەوەیکه یه‌کێک لە سەرچاوەکانی ناسینه وەکوو حوجیەتی سەرچاوەکانی دیکەی مەعریفە، بەم واتایە که لە ئاکامدا لەسەر شوهود بیناکرابێ؛ هەر بۆیە سەلماندنی حوجییەتی مەعریفەتناسانەی وەحی بەم مانایە که پیشان بدەین وەحیش یەکێک لە سەرچاوەکانی عەقڵ یان هەستی ڕواڵەتی یا... که خوودی ئەوانیش لەسەر شوهود دامەزراون، قابلیەتی گەڕاندنەوە و ئیرجاعی هەیە.
ھه‌ر به‌و جۆره‌ی ئاماژه‌مان پێدا، له ھه‌ر ڕێباز و مهزھهبێکدا که‌سانێک بوونیان ھه‌یه که بانتر له چۆن و بۆچه‌ن، ده‌توانین بپرسین که بۆچوونی ئێمه له‌و بانتر له چۆن و بۆچه بۆ ئه‌وان، دروسته یان ھه‌ڵه‌یه و چه‌نده دروسته؟ ئایا خوێندنه‌وه‌ی ئێمه له عیسمه‌ت، بۆچوونێکی ڕاسته؟ بۆچوونێک که سەبارەت به زانینی غه‌یب و شاراوه‌ی پێغه‌مبه‌ری مه‌عسوم ھه‌مانه دروسته یان نا؟ (مه‌به‌ستم ئه‌وه نییه که ئه‌م بۆ چوونه حه‌تمه‌ن ھه‌ڵه‌یه. به‌ڵام ته‌نیا له‌سه‌ر ئیمکانی لێکۆڵینه‌وه(تحقیقپذیری) له‌سه‌ر ئه‌وه جه‌خت ده‌که‌ینه‌وه) ھه‌ر بۆیه ده‌کرێ سه‌باره‌ت به بۆچوونی دینداره‌کان بۆ ئه‌و چه‌مکانه تێڕامان‌و وردەکاری بکرێ. یه‌که‌م ھه‌ڵوێسته‌ی چاکسازی له دینی یەکدا، ئه‌و ئهمرهیه، واته تێفکرین و لێکدانه‌وه‌ی ئه‌و چه‌مکانه. به‌ڵام وێستگه‌یه‌کی دیکه له دینی یەکدا ھه‌یه که ده‌کرێ جێگه‌ی تێڕامان و چاکسازی بێ، ئه‌ویش ئه‌و خاڵه‌یه که ده‌قه پیرۆزه‌کان له ده‌ره‌نجامدا ھه‌ر وه‌ک ده‌قه مێژووییه‌کانن. بۆیه ھه‌ر چۆن و بۆچهیهک که ده‌رباره‌ی باقی ده‌قه مێژووییه‌کان ده‌کرێ ئه‌نجام بدرێ، ده‌رباره‌ی ده‌قه پیرۆزه‌کانیش له‌و ڕەوەوه که مێژوویین، ده‌کرێ بێته دی.
ھه‌ر ده‌قێکی مێژوویی ده‌کرێ له ڕه‌ھه‌ند و لایه‌نی دۆکۆمێتنت(سه‌نه‌د) و ڕەسەنایەتی(ئه‌ساڵه‌ت) و و ئیعتیباری ئه‌و (وثاقت تاريخى) بێته به‌ر لێکۆڵینه‌وه. ده‌قی پیرۆز، ده‌قێکی نووسراوه و ھه‌ر ده‌قێکی نووسراو، دوکۆمینتێکی مێژووییه.
دوکۆمینته مێژووییه‌کان ده‌بێ به میتۆدۆلۆژی ده‌قه دیرۆکییه‌کان لێیان بکۆڵدرێته‌وه. به واتایه‌کی دیکه ده‌توانین جۆره تێڕوانینێکی ڕه‌خنه‌گرانه‌مان سه‌باره‌ت به سه‌لماندنی ئه‌ساله‌ت و ئیعتباری مێژوویی ده‌قی پیرۆز ھه‌بێ. به ھه‌رحاڵ، دووھه‌مین وێستگه بۆ چاکسازی له دینی یەکدا، ڕه‌خنه‌ی مێژوویی ده‌قی و بان ده‌قی (فرامتنی) کتێبی پیرۆزه، ئه‌م ڕه‌خنه مێژووییه له دوو ئایینی مه‌سیحییه‌ت و یهھوودیهتدا، پیشینەیەکی دوو سه‌ده‌یەی ھه‌یه.
ئه‌م دوو تێڕامان و چاکسازییه (تێڕامان له بۆچوونی ئێمه له که‌سایه‌تییه بان چۆن و بۆچهکان له دیندا و تێڕامان له وهساقهتی مێژوویی ده‌قه دینیه‌کان) له دینی ١ و ته‌بعه‌ن ئیسلامی ١ قابیلی وێناکردن و ئه‌نجامدانه.
٢ـ چاکسازی له دینی ٢
له دینی دووشدا له دوو وێستگه‌دا ده‌توانین چاکسازی و وردبوونهمان ببێ:
١ـ دینی ٢، کۆمه‌ڵێک شه‌رح، ڕاڤه‌و ڕوونکردنه‌وه‌ی دینی یەکـه و ھه‌ر بۆیه ئه‌م شه‌رح و ته‌فسیرانه له ژێر پرسیار دان و ده‌کرێ پرسیاریان لێ بکرێ. کۆمه‌ڵه پرسیارێک له‌م باره‌وه:
ئا) شارحان و ڕاڤه‌کاران چ بۆچوون و تێڕوانینێکیان(تلقی) له ده‌قه پیرۆزه‌کان ھه‌بووه؟
بێ) ئایا مانای ڕواڵه‌تی ده‌قه پیرۆزه‌کانمان دەبێ له‌به‌رچاو بێ یان تەنیا ناخ و به‌تنی ئه‌وان؟
پێ) ئه‌م پرسه له شێوازی ڕاڤه‌ی ئێمه له ده‌قه پیرۆزه‌کاندا و ڕوونکردنه‌وه‌ی(تبیین) گوزاره دینییه‌کاندا کاریگه‌ری ھه‌یه. ھه‌ر بۆیه ھه‌میشه ئه‌وه‌مان له بیر بێ که ڕاڤه‌کاران و شهرحنووسهکانی دین، بۆچوون و تێڕامانێکی ڕاستیان له ده‌قه پیرۆزه‌کان و واتاکانی ئه‌وان ھه‌بووه یان نا؟
پرسیاری دیکه ئه‌وه‌یه که له کاتی دژایه‌تی (تعارض) نێوان ده‌قه پیرۆزه‌کان و حوکمی عه‌قڵ، ده‌بێ چ بکه‌ین؟ بۆچوونی ڕاڤه‌کاران له‌م باره‌وه چلۆن بووه؟ بۆیه یه‌که‌م وێستگه‌ی وردبوونه‌وه و چاکسازی له دینی 2دا ئه‌و جێگایه که ده‌مانهه‌وێ له بۆچوونی شارحان و موفه‌سیره‌کان له واتای پیرۆزکردن(تقدس) ده‌قه پیرۆزه‌کان تێبگه‌ین و ئه‌و جێگایانه‌ی که ناسازگاری له نێوان عه‌قڵ و ده‌قی پیرۆزدا ھه‌یه، لێی تێبگه‌ین.
٢ـ خاڵی دووھه‌م، بۆ وردبوونه و چاکسازی له دینی دوودا، ئه‌وه‌یه که پێشگریمانه (پیشفرض) زانستی، مێژوویی و زمانییه‌کانی ڕاڤه‌کاران و شارحانی دین له‌به‌رچاو بگرین و سرنجی بده‌ینێ. چونکه ڕاڤه‌کاران ھه‌میشه به پێشگریمانه و پێشفهڕزهوه ده‌قه پیرۆزه‌کانیان خوێندۆته‌وه. ئه‌وه‌یکه ئه‌م پیشفهڕزانه دروستن یان نا، وێستگه‌ی چاکسازی و وردبوونه‌وه له دینی ٢ دایه. به‌ھه‌رحاڵ له بوونی پێشگریمانه له ڕاڤه‌ی دیندا ھیچ جێی ھه‌ڵاتن و حاشالێکردن نییه و ده‌بێ له پێشگریمانه، زانستی، مێژوویی و فه‌لسه‌فییه‌کانی ڕاڤه‌کاران بکۆڵدرێته‌وه و وردبینی بۆ بکرێ.
جگه له‌وانه‌ش ئایه ڕاڤه‌کان ھه‌موو وشه‌کان و چه‌مکه دینییه‌کان ڕۆشن (ايضاح)کردۆته‌وه؟ یا خود ھه‌ر وا به لێڵی ماونه‌ته‌وه(ابھام). به بۆچوونی ئێمه یه‌کێک له ھۆکاره ھه‌ره سه‌ره‌کییه‌کانی دووری کرده‌ییی له دین لای ھێندێک له ئه‌وانه‌ی له دین ھه‌ڵدێن(دین گریز) لێڵ بوون و ڕووننهکردنهوهی چه‌مکه دینییه‌کانه. (عدم ايضاح مفهومى مفاهيم دينى) چهمکگەلێ وه‌ک ئیمان، ته‌وبه، ڕه‌جا و... ھه‌روا به لێڵی و موبھهم ماونه‌ته‌وه. به ھه‌ر حاڵ ڕونکردنه‌وه‌ی چه‌مکه ئایینییه‌کان یه‌کێک له گرینگ‌ترین خاڵه‌کانی چاکسازیی دینی له دینی ٢ دایه.
خاڵێکی دیکه بۆ چاکسازی وردبوونه‌وه له‌م پرسیاره‌یه که دینی ٢، تایبه‌تمه‌ندی سازگاری تێدا ھه‌یه یان نا؟ شایه‌د ھه‌ندێک له چه‌مکه‌کانی له‌گه‌ڵ ھه‌ندێکی تر سازگاریان نه‌بێ. دیاره مه‌به‌ست ئه‌وه نییه که سازگاری له نێوانیاندا نییه. ده‌مانھه‌وێ له‌سه‌ر قابیلی لێکۆڵینه‌وه بوونی دینی له‌م ڕوانگه‌وه جه‌خت بکه‌ینه‌وه و بڵێین که ده‌بێ له‌سه‌ر ئه‌م چه‌مکه داکۆکی وردبوونه‌وه بکرێ. بۆ وێنه له قورئاندا ھاتووه: «لیس للانسان الا ما سعی»(نجم:٤٠) ته‌نیا ئه‌وه‌ی بۆ خوت ئه‌نجامی ده‌ده‌ی سوودی بۆت ھه‌یه. ئه‌مه یه‌کێک له چه‌مکه پته‌و و بنه‌ڕه‌تییه‌کانی قورئانه. له جێگه‌یه‌کی دیکه‌دا ھاتووه: «لھا ما کسبت و علیھا ما اکتسبت».
به‌م پێیه سوود و زیانی مرۆڤ ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ کرده‌وه‌ی خۆی. له ئێوه ده‌پرسین ئه‌گه‌ر وایه خێرات و... که بۆ مردوو ده‌یکه‌ین چ قازانجێکی بۆ ئه‌وان تێدایه؟ ئێمه وه‌ک بوونه‌وه‌رێکی ئاوه‌زمه‌ند ده‌بێ له نێوان باوه‌ڕه‌کانی خۆماندا سازگاری به‌دی بێنین. نموونه‌یه‌کی دیکه بێنمه‌وه له لایه‌ک ده‌ڵێین خودا ناگۆڕێ و له‌لایه‌کی دیکه‌وه ده‌ڵێین خودا تووڕه ده‌بێ و خۆشحاڵ ده‌بێ، به ھه‌ر حاڵ ده‌بێ له نێوان ئه‌م بۆ چوونانه‌دا جۆرێک ئینسجام و سازگاری به‌دی بێنن.
بابه‌تێکی دیکه‌ی که له ئیسلامی ٢ دا ده‌بێ چاکسازی تێدا بکرێ ئه‌وه‌یه که ئایا له ئیسلاحی دینی دوودا شتێک له نه‌وعی خوڕافه بوونی ھه‌یه یان نا؟
ھه‌موو ئه‌و شتانه‌ی له چاکسازی له ئیسلامی ٢ دا ھێناماننه گۆڕێ، ده‌توانین له دوو سه‌ردێڕی گشتیدا کۆیان که‌ینه‌وه:
یه‌که‌م: ڕامان و خوێندنه‌وه‌ی شارحهکان، ڕاڤه‌کان و ڕوونکه‌ره‌وه‌کان له ده‌قه پیرۆزه‌کان چ بووه؟
دووھه‌م: ئه‌رێ شارحان و ڕاڤه‌کاران ئه‌رکی باوی خۆیان به دروستی ئه‌نجام داوه یان نا؟
ئه‌م ئه‌رکه له ھێندێک بابه‌تدا، ڕوونکردنه‌وه‌ی چه‌مکه دینیه‌کانه، له ھه‌ندێکی دیکه‌دا به‌دیھێنانی پێوه‌ندی و نیسبه‌ت و سازگارییه و له ھێندێک بابه‌تیشدا نه‌ھێشتنی خورافات بۆ ناو دینی ٢ و ئیسلامی دوویه. خاڵکی دیکه که ده‌بێ باسی لێبکه‌ین باسی زانایان و مه‌لاکانی دینه؛ پرسیار ئه‌وه‌یه که چ پاڕادایم و ئولگوویه‌ک به‌سه‌ر ڕوحانیان و زانایانی ئایینی‌دا زاڵه؟
به بۆچوونی ئێمه چوار سه‌رمه‌شق ده‌کرێ و وێنا بکرێن.
١. ده‌کرێ که‌سێک، ڕۆحانی یان مامۆستای ئایینی که ڕاڤه‌کار و شارحی دینن ته‌نیا وه‌ک قاسید، په‌یک(ڕاسپارده) و په‌یامگه‌یێن بزانێ.
٢. بۆچوونی دووھه‌م ئه‌وه‌یه که وه‌ک حاکم و دەسەڵاتدار چاویان لێبکرێ.
٣. بۆچوونی سێھه‌م ئه‌ویه که وه‌ک قازی و دادوه‌ر چاویان لێبکرێ.
٤. بۆچوونی چواره‌م ئه‌وه‌یه که وه‌ک دکتۆر و پزیشک لێیان بڕوانرێ.
ئه‌م چوار بۆچوونه سه‌باره‌ت به مامۆستایانی ئایینی له گۆڕێ‌دا ھه‌یه.
له قورئاندا، بڕگه‌ی وای تێدایه که زۆر جوانه که له ھیچ کتێبێکی پیرۆزدا به‌و جوانییه نه‌ھاتووه، ھه‌ڵبه‌ت له «ئینجیلی مه‌تا»دا شتێک نزیک به‌وه ھه‌یه؛ به‌ڵام ناگاته جوانی ئه‌وه‌ی وا له قورئاندا ھاتووه.
ئایه‌تێک له قورئاندا باسی جوو و فه‌لان ده‌کا: «اتخَذُوا أحبارَهُم وَ رُهبانَهُم أرباباً مِنْ دُونِ الله» (توبه:٣١) مانای ئه‌و ئایه‌ته ئه‌وه‌یه که نه‌سرانییه‌کان مه‌لاکانی خۆیان وه‌ک خودا ده‌په‌رستن. له ھێندێک له ته‌فسیره‌کاندا ھاتووه که په‌رستنی ئه‌و مه‌لایانه ئه‌وه بووه که بێ چۆن و بۆچه، شتیان لێ وه‌رگیراوه و کارێک که ده‌بێ ته‌نیا له ھه‌مبه‌ر پەیامبهردا بکرێ له‌گه‌ڵ ئه‌وان ئاوا مامه‌ڵه کراوه و قسه‌یان بانتر له چۆن و بۆچه بووه. واتا بوونه‌ته مه‌عبوود و فه‌رمانڕه‌وای ناهەقی خه‌ڵک که دیارە قوڕئانی پیرۆز، قوبوڵکردنی قسەی غەیری پێغەمبەر بهبێبەڵگە بەمانای عوبودیەت(به‌ندایه‌تی) داده‌نێ که هاوەڵ و شه‌ریک دانانه بۆ خودا لە عیبادەت و پەرستشدا.
مهلاپهرستی واته ڕۆحانیه‌ت و پیاوانی ئایینی له پله‌ی بانتر له چۆن و بۆچه دابنێن. ئه‌و بۆچوونه سه‌باره‌ت به زانایانی ئایین ھه‌مان ڕۆحانییهتپهرهستییه و ده‌بێته یه‌کێک له وێستگه‌کانی وردبوونه‌وه و چاکسازی له دینی ٢ و ئیسلامی ٢. ھه‌ڵبه‌ت ڕه‌خنه له ڕۆحانیهتپهرهستی به واتای دژایه‌تی له‌گه‌ڵ ڕۆحانییه‌ت نییه. مامۆستایانی ئایینی به‌شێک له شارحانی دینن، ئه‌گه‌ر ئه‌وان له به‌ر ئه‌وه‌یکه شارحی دینن بانتر و به‌ده‌ر له چۆن و بۆچه بزانین، به گوێره‌ی فه‌رمایشتی قورئان تووشی ھهواڵدانان و شیرک بووینه.
٣ـ چاکسازی له دینی ٣
چلۆن ده‌توانین له دینی ٣ و ئیسلامی ٣ و یا دین و ئیسلام له‌و ڕووەوه که به کرده‌وه له ژیان و ژیواری عه‌ینی ئێمه‌دا ڕه‌نگدانه‌وه‌یان بووه، وردبوونه‌وه و چاکسازیان تێدا بکه‌ین؟
به‌بۆچوونی ئێمه چوار جۆره ھه‌ڵه له دینی ٣ و ئیسلامی ٣ دا ئیمکانی بوونی ھه‌یه و ھه‌ر بۆیه‌ش چوار جۆره چاکسازی پێویسته. ئیسلامی ٣ زۆر عه‌یبدارتر له ئیسلامی ٢ و ئیسلامی یه‌که. لێره‌دایه شێوه‌یه‌کی سەرپێی ئه‌و جۆره چاکسازیانه‌ی له ئیسلامی ٣ دا ده‌بێ بکرێن، ئاماژه‌یان پێ ده‌ده‌ین.
پێوه‌ندی تاک له‌گه‌ڵ خۆی:
یه‌که‌م: ناڕاستی و عه‌یبداری که له ژیانی کرده‌یی دینداراندا و ھه‌ڵبه‌ت موسوڵماناندا له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ خۆی، دێته ئاراوه «ھه‌ست به بێنرخی کردن»ی تاکه. دین له‌سه‌ر دوو شتی مرۆڤ جه‌خت ده‌کاته‌وه:
١ـ کەمایەسی و مهحدوودیهتهکانی مرۆڤ
٢ـ پێداویستییه‌کانی مرۆڤ(نیاز)
داکۆکی له‌سه‌ر مه‌حدودیه‌ته‌کانی مرۆڤ ھه‌ڵگری خراپ تێگه‌یشتن و خراپ لێکدانه‌وه‌یه. چونکه مومکینه ده‌ره‌نجامه‌که‌ی ببێته هەست بە خۆبەکەمزانین(حه‌قاره‌ت) و بێنرخی مرۆڤ. ده‌توانرێ بۆچوونێکی ڕاست وێنا بکرێ که له‌ودا سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یکه مهحدودیهتهکان و پێویستییه‌کانی مرۆڤ نکوڵی لێ ناکرێ، شه‌رافه‌ت و کەرامەت و نرخی زاتی مرۆڤیش خه‌وشی تێنەکهوێ.
دووھه‌مین ناڕاستی له‌و باسه‌دا، چه‌شنێک «خۆ مهحدودکردنهوه»یه که له ژیانی کرده‌یی موسوڵماناندا ھاتۆته دی.
سێھه‌مین شت: به‌خۆ نازین و خودشیفتهگی(narcissism) بەم واتایە که تایبەتمەندییەکان یا دەسکەوتەکانی خۆت وەک تاک یا گروپی خۆت زیاتر لەوەیکه هەیە، مەزندە بکەیو بینرخێنی؛ بەواتایەکی دیکه، دەربارەی خۆت یان گروپی خۆت زێدەڕەوی و درێژدادرێ بکەی.(اغراق و زیادەروی) دیاره ئەم خەسڵەتە مه‌ترسیداره که به‌گوێره‌ی ئه‌و، تاک خۆی زیاتر له‌وه‌ی که ھه‌یه دهنرخێنێو مەزەندە دەکا. ڕۆحیه‌ی لاسایی کردنه‌وه(تقلید) و تهعهبوود(بێ‌چون و چرا شت قوبوڵکردن) خاڵێکی دیکه‌یه.
پێوه‌ندی ھه‌ر تاکێک له‌گه‌ڵ ئه‌وانیدی(خه‌ڵک)
له‌م به‌شه‌شدا چه‌ند ناڕاستییه‌ک ھه‌یه: یه‌که‌م ئه‌وه‌یکه مرۆڤ له‌وانه‌یه ده‌رباره‌ی خه‌ڵکی تر تووشی پێشداوهریکردن(prejudice) بێ بەم واتایه که به‌شێوازێکی ناعەقڵانی بێئەوەیکه بەڵگەی بەهێزو پتەو یان ناسینێکی تەواومان هەبێ، لەگەڵ تاک یان گروپێکی دیکه(جگە لە خۆمان یان گروپی خۆمان) یان لەگەڵ تایبەمەندیگەلێک که پێمان وایه ئەو کەسە یان ئەو گرووپە هەیەتی دژایەتی و دوژمنایەتی بکەین، بەر لەوەیکه ناسینی کافیمان هەبێ یا بەڵگەیەکی موعتەبەرمان هەبێ دەربارەی کەسێک یا شتێک بڕیار یان حوکمێک دەدەین، تەنانەت ئەگەر لەپێناو تەسویب یان تەئیدی ئەو شتە یان ئەو کەسەس بێ، پێچەوانەی بەرپرسایەتیی عەقیدەتی و فیکریی(doxastic responsibility) ئێمەیە؛ چوونکه ئیقتزای ئەو بەرپرسیاریەتییە ئەوەیە چونکه ناسینی کافی یان دەلیلی موعتەبەرمان لەبەر دەستدا نییە، حوکمەکە هەڵپەسێرین(تعلیق حکم) و هیچ بڕیارێک نەدەین.
له‌وانه‌یه تووشی چه‌شنێک ھهڵئاواردن ـ دینی یا نادینی ـ بێ. و ھه‌ڵه‌ی سێھه‌میش ئه‌وه‌یه که تووشی نه‌بوونی لێبورده‌یی و مودارا و ته‌ساموح(intolerance) له‌گه‌ڵ خه‌ڵک بێ. نەبوونی لێبوردەیی و مۆدارا بەو مانایە که بیروباوەڕ یان کردارگەلێک که لەگەڵ باوەڕەکان یان کردەوەکانی ئێمە جیاواز یان دژبەرن، بە ڕەوایان نەزانین و ئازادیان نەکەین و ئازادیان پێنەدەین واته فرەیی و جیاوازی فیکری یا کردەیی وەرنەگرین بەو بیانوویە که ئەم باوەڕانە یاخوود ئەو کردارانە دژی بەرژه‌وەندیی گشتی یا دژبەری ڕاستییەکان(حقائق)ـن که لە ئیختیاری ئێمە دان یان لەڕووی ئەخلاقییەوە ناڕاستن یا سیدقی لۆژیکیان نییە.
* پێوه‌ندی ھه‌ر تاکێک له‌گه‌ڵ جیھان
له‌و بواره‌دا ده‌کرێ ھه‌ڵه و خه‌تا و ناڕاستی زۆر ھه‌بێ. له‌وانه‌یه تووشی ده‌مارگرژی(fanaticism) واته سەبارەت بە بابەتێک شوور و شەوقێکی لەڕادەبەدەر، غیرەت، حەمیەتێکی بێبەڵگه و تەسەوراتو وێناکردنی نەسەنجیدهو زێدەڕەوانەمان هەبێ.
یا تووشی التقاطگرايي(ئەندێشەی نادینی لەگەڵ دین تێکەڵ بکەی و لە قالبی دیندا بەرهەمی بێنییەوە و لەگەڵ ئەوەیدا که جێگەیەکی لە دیندا نییە، بە دینەوە بلکێنی) بین و ده‌کرێ تووشی خوڕافهپهرهستن بەم واتایە کە به کۆمەڵێک بیروباوەڕە، تەسەورات، کردار یان داب و نەریت پابەند بین که لە نەزانین، ترسێکی ناماقوڵ لە هەندەک شتی نەناسراو(مجهول) یا ڕازئامێز، هەستیارییەکی نەخۆشئاسا، متمانە بە سێحر یان شانس یا بۆچوونێکی نادروست لە یاسای عیللیەت، سەرچاوە دەگرن یا سادهانگاری بین.
پێوه‌ندی تاک له‌گه‌ڵ خودا:
له‌م بواره‌دا له‌وانه‌یه که مرۆڤ تووشی وێناکردن و ئیماژی نادروست ده‌رباره‌ی خودا ببێ. ده‌کرێ تووشی به عه‌قڵانیکردنی زیاده له حه‌دی دین بین. له‌وانه‌یه تووشی تیکهتیکهکردنی دین بین و یا له داوی «ئاخرهتگهرایی» بکه‌وین و له کۆتاییدا ئه‌و گریمانه‌یه ھه‌یه که تووشی دۆگمابوون(تحجر) بین؛ بەم مانایە که لە کاروباری فیکریدا قەتعیەت و قاتعیەتێکمان هەبێ که لەگەڵ بەڵگە، شاهید و ئەو ئاماژانەی که بۆ ڕاستبوونی ئاقیدەی خۆمان هەمانە، هیچ گونجاوییەکی نەبێ(عدم تناسب). ئەگەر بۆچوون یا ڕایەکمان به ئاوەها قەتعیەتێکەوە وەرگرت یان باسمان لێکرد که گۆیا واقعیەتێکی سەلمێنراوە و لەحاڵێکدا وانییە، ئەوە تووشی دۆگمابوون و چەقبەستوویی بووین.
ئه‌وانه کۆمه‌ڵێک خاڵ و وێستگه‌ن که ئیمکانی گه‌نده‌ڵبوون له جوگرافیای دین تێیاندا به‌دی ده‌کرێ. ھاوته‌ریبی ئه‌و گهندهڵکاریانه، ئه‌و چاکسازییانه‌ش که له دیندا ده‌بێ بکرێن، ڕوون ده‌بێته‌وه و دیاری ده‌کرێ.
ئێمه له‌و باسه‌دا ھه‌وڵمان دا که پیشانی بده‌ین که دین سێ ھه‌رێم و ئاست و توێی ھه‌یه که له ھه‌رکام له‌و ئاستانه ئه‌گه‌ری گه‌نده‌ڵبوون ھه‌یه و چاکسازی ده‌قیقه‌ن گونجاو له‌گه‌ڵ ئه‌و گه‌نده‌ڵییانه، میسداقییه‌ت په‌یدا ده‌کا.
به پێویستی ده‌زانم له کۆتایی قسه‌کاندا بڵێم که جۆره چاکسازییه‌ک له دیندا، ده‌خوازێ تێگه‌یشتن و فامێکی پێشینی ئه‌و بابه‌ته که دین له کام جێگه و وێستگه‌دا، ئاوسانی گه‌نده‌ڵییه تاوه‌کوو وێستگه‌کانی چاکسازیی ئاشکرا بکرێن و بدۆزرێنه‌وه.
- بۆچوونێکی نوێ بنووسه
- 128 سه‌ردان
-
نووسخه‌ی چاپ
بۆچوونەکان
سڵاوی خوا لەمامۆستای بەڕێز... ئەوەی بەڕێزت ناوتنا دینی یەک و دوو، سێ، دیارە بە دەربڕینێکی تر.: دین و دەقەکان، تێگەیشتنی دین کە ئیجتیهاد و هەڵێنحان، دینداری(تەدەیون)ە، دەستتخۆش سەرنجی جوانت خستەڕوو، دیارە بابەتی مێژوویی بوونی دەق و ئیستیدلالی عەقڵی و چۆنێتییەکەیان بۆ تێگەیشتن و چەمکە دینییەکان قسەهەڵگرو ئاوکێشن.
زۆر سپاس مامۆستا گیان بۆ جەنابت. زۆر جوانە. ئەم پۆلێنبەندییە بۆ ئەوە باشە که ئاستەکانی دین ڕوون دەکاتەوە و سنووری هەر کامیان تا ڕادەیەکی باش دیاری دەکا لە واقعدا بۆ چەشنێک ایضاح و ڕوونکردنەوەی زیاترە. زۆر جار خەڵکانێک ڕەخنە لە ئیسلام دەگرن، مەبەستیان کرداری موسوڵمانانە، جاری وایشە مەبەستیان لەو ئیجتهاداتانەیە کە ئیسلامی دوویە و جاری واشە مەبەستیان قورئان و فەرموودەیە. ئەوەی موسوڵمان دەبێ باوەڕی پێی بێ و پێی مولتەزیم بێ، ئیسلامی یەکە نە دووانەکەی دیکە. ئەو تێکەڵکردنە زۆر جار هەیە، بۆیە لە بیری ڕەخنەییەدا کە ڕوونکردنەوەی چەمکەکان زۆر گرنگە، دەبێ لە وێژەر یا نووسەری چەمکی دین بپرسرێ کە کام دینت مەبەستە؟ هەڵبەتە هەروەک باسم لێکرد دوو شت هەیە یەکیان ماهیەتی دینە که ئەوە هەمان ئیسلامی یەکە و ئەویدی بوونی یان وجوودی دینە که ئیسلامی دوو دەگرێتەوە و تا ڕادەیەکیش دینی ٣. بە واتایەکی دیکە وەک باسم کرد، دین واتە کتێب و فەرموودە دینی نەگۆڕ و موقەدەسن و خوێندنەوەکان بۆ ئەو دینە، دەبێتە مەعریفە یان ئەندێشە یان هزری دینی که ڕێک پێچەوانەی دینە. مەعلووم جەنابتانە هەرچەند ئێستا باس لە گۆڕان و زەمینی بوون و بەست(بسط) و پەرەی ئەزموونی وەحیانی دینی یەکیش دەکرێ.
مێژوویی بوونی دەقی پیرۆزیش زۆر ڕوونە. قورئان و فەرموودەش دەقی مێژووین کە دەسپێک و کۆتاییەکیان هەیە لە بەستێن و سیاقێکی کۆمەلایەتی، داژیاری و سیاسی و جوگرافیایی و جوانینەناسی و زەمان و فەرهەنگێکی تایبەتدا دابەزیوە و ناتوانین وەک دیاردەیەکی مێژوویی بەهەموو موختەساتییەوە سەیری نەکەین و هەر بۆیە هەموو زانستە زمانییەکان، سازوکارەکان و مێتۆدەکان و چۆن و بۆچەکانی کە بەسەر دەقە مێژووییەکاندا پەیڕەو دەکرێ بۆ ئەویش بێجیاوازی ڕەچاو دەکرێ.
جارێکی دیکە سپاس بۆ دوکتۆر سەنگاوی خۆشەویست
سەلامەتبن، ئەوەی من وتم پۆلێنە باوەکەیەتی، ئەوە بەڕێڕێزیشت پۆلێنێکی نوێ و جوانە و باسە لەسێ ئاستی دین، دەق و فەهم و تەتبیق لە ئیجتیماعدا... بۆ مێژوویی بوونەکە مەبەستم مەدلولاتێتی لە واقعدا لەنێوان زەرفی بوون و خلووددا، ئەگینا وەک فەرمووت قورئان بۆ مرۆڤ و لەسەر زمانی مرۆڤ دابەزیوە، تێگەیشتنیشی هەر مرۆڤ پێی هەڵدەسێت، جا ببوورە وشەگەلی زۆری عەرەبیم ئاخنییە نێو ئەو چەند دێڕە...
هەمیشە داهێنان و شتی نوێت لایە. دەستەکانت ماچ ئەکەم.