به‌ڵگه‌ی زانستی له‌سه‌ر ژیانی دوای مردن
تا ئێستا زانسته‌كانی زینده‌گی و پزیشكی به هه‌موو داهێنان و زیندهتهكنییهكان و توێژینه‌وه تاقیكارییه‌كانی زانایان نه‌یتوانیوه و ده‌سته‌وسانه له تێگه‌یشتن و ناسین و زانین و ڕاڤه‌كردنی ئه‌و شته‌ی (گیان و ڕووح) له له‌شى مرۆڤ و گیانه‌وه‌ران ده‌گوزه‌رێت و له ژیاندا ده‌یان هێڵێته‌وه و به زیندوویی ده‌مێننه‌وه، پاك و بێگه‌ردی بۆ خودای به‌دیهێنه‌ر و گیانبه‌خشه وه‌ك ده‌فه‌رموێت: «وَيَسْأَلُونَكَ عَنِ الرُّوحِ ۖ قُلِ الرُّوحُ مِنْ أَمْرِ رَبِّي وَمَا أُوتِيتُم مِّنَ الْعِلْمِ إِلَّا قَلِيلًا» (ئه‌سڕا/٨٥) واته: پرسیارت لێ ده‌كه‌ن ده‌رباره‌ی ڕووح و گیان، بڵێ ڕووح و گیان له فه‌رمان و كاروباره تایبه‌تییه‌كانی په‌روه‌ردگاره، زانست و زانیاری زۆر كه‌متان پێدراوه ده‌رباره‌ی ڕووح.
له‌م چه‌ند ساڵانه‌ی دواییدا چه‌ندین توێژینه‌وه‌ى زانستی تاقیكاری Experimental Search له‌سه‌ر دوا كات و ساته‌كانی ژیان و سه‌ره‌تایی مردنی مرۆڤ ئه‌نجام دراوه بۆ ناسین و زانینی شتێك ده‌رباره‌ی باری مرۆڤ دوای مردنی، له تازه‌ترین توێژینه‌وه‌کان له زانكۆی وێسترین ئۆنتاریۆی كه‌نه‌دیUniversity of Western Ontario توێژه‌ران شه‌پۆله كاره‌باییه‌كانی چالاکی مێشكیان Electrocerebral waves بۆ ماوه‌ی زیاتر له 10 خولهك دوای مردنی نه‌خۆشه‌كان به ئامێری وێنهگرافیكی شه‌پۆڵه‌كانی مێشك Electroencephalographic تۆمار كردووه له مێشكی نه‌خۆشه‌كان له دوای وه‌ستانی دڵ و بڕیاردانی باری مردنی ته‌واوی نه‌خۆشه‌كان كه هه‌مان شه‌پۆله كاره‌باییه‌كانی چالاكی مێشكی مرۆڤه له كاتی خه‌وی قووڵدا كه به شه‌پۆله‌كانی دڵتا Delta wave ناسراوه، شه‌پۆله كاره‌باییه‌كانی چالاكی مێشك دوای مردن زۆر جیاواز بووه له شه‌پۆله كاره‌باییه‌كانی ٣٠ خوله‌كی پێش مردن (وه‌ستانی دڵ و په‌ستانی خوێن و ههستهكارلێكی گلێنه‌ی چاو) وه‌ك شه‌پۆله‌كانی چالاكی مێشكی مرۆڤه له‌ناو ساته‌كانی خه‌وێكی قوڵدا.
توێژه‌ران و پزیشكه‌كانی توێژینه‌وه‌كه ئه‌م باره‌یان به شتێكی ئاڵۆز و ناڕاڤهكراوی زینده‌گیBiological Explanation وه‌سف كردووه و ئه‌م ده‌ره‌نجامه به به‌ڵگه‌یه‌كی زانستی Scientific evidence و ئاماژه‌یه‌كی واتاداره بۆ چوونه بار و ژیانێكی دیكه‌ی جیاواز له ژیانی دونیا و سه‌ڵماندنی بوونی ژیانی ڕووحی دوای مردن داده‌نرێت. زۆر نزیك له هه‌مان ئه‌م درهنجامانهی مرۆڤ له چه‌ندین توێژینه‌وه‌ی تر له‌سه‌ر گیانه‌وه‌رانی تاقیگا شه‌پۆله كاره‌باییه‌كانی چالاکی مێشكیان له مشك و جرجی سه‌ربڕاوی تاقیگا دوای مردنیان بۆ ماوه‌ی زیاتر له 60 تا 90 خولهك تۆمار كردووه.
ئه‌مه‌و چه‌ندین توێژینه‌وه‌ی زۆر گه‌وره‌ی تر له‌م سێ ساڵه‌ی ڕابردوو توێژه‌رانی ده‌مارزانی و سایكۆلۆجی ده‌ماری تایبه‌ت به شارازییهكان نزیكبوونه‌وه له مردن Near-death experiences له‌سه‌ر نه‌خۆشانی مردنی كلینیكی و بێئاگایی ته‌واو (دوای وه‌ستانی دڵ و به‌ستانی خوێن بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی كه‌مدا) دوای بوژانه‌وه و به‌ئاگاهاتنه‌وه، وه‌ك له زانكۆی Southampton ی به‌ریتانیا و زانكۆی ته‌كنیكی له به‌رلین و زانكۆی ڤیرجینای ئه‌مریكی جه‌خت له بوونی چه‌ندین ئاماژه و به‌ڵگه‌ی زانستی بوونی ژیانی دیكه‌ی مرۆڤ له دوای مردن ده‌كه‌ن، له ڕێگه‌ی ئامێری وێنهگرافیكی زیندهفهرمانی شه‌پۆله‌كانی مێشك Functional Electroencephalographic وه‌رگرتنی زانیاری و هه‌ست و نه‌سته‌كانی نه‌خۆشه‌كان دوای بوژانه‌وه له مردنی كلینیكی وه‌ك به‌رزبوونه‌وه‌ی ڕووحی و بوونی جۆرێك له ئاگایی و هه‌ستكردنێكی زۆر جیاواز و نامۆ و تازه له‌وه‌ی پێشتر له‌گه‌ل ده‌ورووبه‌ردا هه‌بووه.
ژیانی دوای مردن و زیندووبونه‌وه لای ئیمانداران ڕاستییه‌كی بڕاوه و بیروباوه‌ڕێكی دامه‌زراوه و هیچ گومانی تێدا نییه، دڵنیاین مردن كۆتا قۆناغی ژیانی مرۆڤ نییه و له‌دوای مردن قۆناغی ژیانی ڕۆح و گیان و ژیانی به‌رزه‌خ وناوگۆڕ هه‌یه و له قیامه‌تیشدا زیندوو ده‌كرێنه‌وه بۆ كۆكردنه‌وه و لێپرسینه‌وه و سزا و پاداشتدانه‌وه‌ی كاروكرده‌وه‌كان، خوای په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رمووێت: «ثُمَّ إِنَّكُمْ يَوْمَ الْقِيَامَةِ تُبْعَثُونَ» (موءمینوون/۱٦) واته: بێگومان و به‌دڵنیاییه‌وه له ڕۆژی قیامه‌تدا زیندوو ده‌كرێنه‌وه.
و هه‌روه‌ها ده‌فه‌رمووێت: «حَتَّىٰ إِذَا جَاءَ أَحَدَهُمُ الْمَوْتُ قَالَ رَبِّ ارْجِعُونِ * لَعَلِّي أَعْمَلُ صَالِحًا فِيمَا تَرَكْتُ ۚ كَلَّا ۚ إِنَّهَا كَلِمَةٌ هُوَ قَائِلُهَا ۖ وَمِن وَرَائِهِم بَرْزَخٌ إِلَىٰ يَوْمِ يُبْعَثُونَ» (موءمینوون/۹۹-١٠٠) واته: هه‌ركاتێك یه‌كێك له‌وان ده‌گاته سه‌ره‌مه‌رگ ده‌ڵێ، ئه‌ی خودایه بمگێڕه‌وه دوینا، چاك ده‌بم و كاروكردهی چاك ده‌كه‌م، نه‌خێر ئه‌وه ته‌نها خۆزگه و ئاواتێكی هه‌رگیز نه‌هاته‌دی ئه‌وه له دواییدا ژیانی به‌رزه‌خ و ناو گۆڕه تا ڕۆژی زیندووبوونه‌وه.
هه‌روه‌ها ده‌فه‌رمووێت: «وَأَقْسَمُوا بِاللَّهِ جَهْدَ أَيْمَانِهِمْ ۙ لَا يَبْعَثُ اللَّهُ مَن يَمُوتُ ۚ بَلَىٰ وَعْدًا عَلَيْهِ حَقًّا وَلَٰكِنَّ أَكْثَرَ النَّاسِ لَا يَعْلَمُونَ» (نه‌حل/٣٨) واته: زۆر به سووربوون و مكوڕبوونهوه سوێند ده‌خۆن به خودا كه خودا ئه‌وه‌ى ده‌مرێت زیندووی ناكاته‌وه، به‌ڵێ به دڵنیاییه‌وه زیندوو ده‌كرێنه‌وه واده و به‌ڵێنه له‌سه‌ر خودا، به‌ڵام زۆربه‌ی خه‌لكی نه‌زان و نه‌فامن به توانا و ده‌سه‌ڵاتی ڕه‌های خودا و به‌ڵێن و واده‌كانی خودا.
د.شوان حوسێن سۆفی ـ دكتۆڕا له زیندهفهرمانزانی گه‌ردی Molecular Physiolog -Norton L, Gibson RM, Gofton T, Benson C, Dhanani S, Shemie SD, Hornby L, Ward R and Young GB.(2017). Electroencephalographic Recordings During Withdrawal of Life-Sustaining Therapy Until 30 Minutes After Declaration of Death. Can J Neurol Sci. 2017 Mar;44(2)...:139-145. -Rijn CMv, Krijnen H,، Menting-Hermeling S, Coenen AML (2011) Decapitation in Rats: Latency to Unconsciousness and the ‘Wave of Death. PLoS ONE 6(1): e16514. -Jimo Borjigina, UnCheol Leed, Tiecheng Liua,.et al. (2013). Surge of neurophysiological coherence and connectivity in the dying brain. PNAS J. vol. 110 no. 35 . 14432–14437.
- بۆچوونێکی نوێ بنووسه
- 88 سه‌ردان
-
نووسخه‌ی چاپ