ئه‌ندامێكی جه‌ماعه‌ت پله‌ی سێهه‌می نووسینی كتێبی بایه‌خدار به‌ده‌ست هێنا

ئه‌ندامێكی جه‌ماعه‌ت پله‌ی سێهه‌می نووسینی كتێبی بایه‌خدار به‌ده‌ست هێنا

«مه‌حموود مه‌حموودی» نووسه‌ر، وه‌رگێڕ و ڕاهێنه‌ری پێشه‌نگی جه‌ماعه‌ت توانی پله‌ی سێهه‌می نووسینی «كتاب ارزشمند» كتێبی بایه‌خدار به‌ده‌ست بێنیت.

محه‌موودی كه خاوه‌ن چه‌ندین به‌رهه‌می نووسین و وه‌رگێڕانه، له‌ پێشبڕكه‌یه‌كدا كه له‌و دواییانه‌دا له‌نێوان فه‌رمانبه‌رانی حكوومی له‌ ده‌زگا جیاوازه‌كاندا به‌ڕێوه‌ چوو، به‌ به‌شداریكردنی به‌رهه‌مێكی به‌نێوی «تفسیر برگزیده‌ی جزء ٢٨» ڕاڤه‌ی هه‌ڵبژێراوی جزمی ٢٨، توانی پله‌ی سێهه‌م له‌ ئاستی وڵاتدا له‌ به‌شی نووسین و وه‌رگێڕان به‌ده‌ست بێنیت. به‌ڕێزیان فه‌رمانبه‌ری نه‌خۆشخانه‌ی بووعه‌لی له‌ مه‌ریوانه.

ئیسلاحوێب وێڕای پیرۆزبایی له‌ به‌ڕێز مه‌حموودی خۆشه‌ویست بۆ ئه‌و سه‌ركه‌وتنه‌ مه‌زنه‌، داوای سه‌ركه‌وتنی زۆرتر و ته‌مه‌نێكی پڕخێر و به‌ره‌كه‌ت و ته‌ندرووستی و سه‌رفرازی ده‌كات.

ده‌نگێ نه‌دراوه

.:: نوێ‌ترین ::.

کەی خەریکی خۆت دەبیت؟ هه‌وارگه‌ی دڵان (1399/12/08)