سوودەکانی بیری ڕەخنەیی

وه‌رگێر: 
ئیدریس عه‌لی
سوودەکانی بیری ڕەخنەیی

بە شێوەیەکی گشتی بیری ڕەخنەیی گرنگە بۆ کۆمەڵگە، بەڵام لێرەدا لەسەر ئاستی تاک هەندێ سوودی بیری ڕەخنەیی دەخەینە ڕوو کە بۆچی بیری ڕەخنەیی گرنگە.

بەشی یەکەم:

١. کلیلی سەرکەوتنی پیشەیە (کار) «Keys For Career Success» بیری ڕەخنەیی گرنگە بۆ زۆرێک لە ڕێگاکانی کار و پیشە، نەک تەنها زاناکان بەڵکوو پارێزەران و پزیشکان و ڕۆژنامەنووسان و ئەندازیاران و ژمێریاران و لێکۆڵەران (شیکەرەوان) هەموویان پێویستە بیری ڕەخنەیی لە شوێنی خۆیان بەکار بهێنن.

٢. بڕیاردانی باشتر «Better Decision Making» هیچ گومانی تێدا نییە کە بیرکەرەوەی ڕەخنەیی باشرین بژاردە دیاری دەکات، بیری ڕەخنەیی یارمەتیمان دەدات کە دەربارەی ئەو کێشانە بدوێین کە ڕۆژانە ڕووبەڕوومان دەبێتەوە، زۆر جار ئەم پڕۆسەی بیرکردنەوەیە بە نیمچە ئاگایانەوە ئەنجام دەدرێت، ئەمەش هاوکاریمان دەکا کە بە شێوەیەکی سەربەخۆیانە بیربکەینەوە و متمانەمان بە هەستی ناخمان هەبێت.

٣. و ئاسوودەترت و ئاسوودەترت دەکا «Can Make You Happier» لە کاتێکدا ئەمە هەندێک جار بێئاگایانە ڕوودەدا، ئەم ئاسوودەییە لەگەڵت دەمێنێتەوە بە بەردەوامی و تێگەیشتنێکی قووڵت پێ دەبەخشێت کە بۆچی بیر لەو ڕێگەیە دەکەیتەوە کە ئەمە بەڕاستی دەتوانێت  ئاسوودەترت بکات. بیری ڕەخنەیی هاوکاریت دەکا باشتر لە خۆت تێبگەیت، لە ئەنجامدا یارمەتیت دەدا بۆ دوورکەوتنەوە لە هەر جۆرە باوەڕێکی نەرێنی و سنووردار، زیاتر جەخت لە بەهێزییەکانت دەکاتەوە، هەروەها توانینی هاوبەشیکردنی فکرەکانت لەگەڵ ئەوانی تر، کواڵێتی ژیانت زیاد دەکات.

٤. ڕێکخستنی «ڕا»یە پڕ زانیارییەکان بە باشی «Form Well Informed Opinions» هێچ زانیارییەکی کەم و کورت لە ئێمەوە نایەت لە هیچ کام لە لایەکانەوە، ئەمە بە تەواوی بریتییە لەوەی کە بۆچی پێویستە کارامەییەکانی بیری ڕەخنەییمان بەکار بهێنین و بڕیار بۆ خۆمان بدەین کە بڕوا بەچی بکەین، بیری ڕەخنەیی ڕێگەمان دەدا بۆ ئەوەی دڵنیا بین کە ڕایەکانمان لەسەر فاکت و ڕاستی بونیاد نراون.

٥. باشترکردنی هاوڵاتیان «Promotes Citizens» یەکێک لە هاندەرترین وتەکانی سەرۆکی پێشووی ئەمریکا تۆماس جێفرسۆن لەسەر بیری ڕەخنەیی ئەمەیە کە دەڵێت: «ڕۆشنبیری هاوڵاتی پێویستییەکی گرنگی ژیانەوەمانە وەک کەسی ئازاد» ئەوەی کە جێفرسۆن لێرەدا بۆ ئێمە جەختی لەسەر دەکاتەوە بریتییە لەوەی بیرکەرەوەی ڕەخنەیی هاوڵاتی باشتر دەکا، وەک ئەوانەی توانای بینینی کۆی وێنەکەیان هەیە بە بێ لادان و پڕوپاگەندە.

٦. پەیوەندییەکان باشتر دەکات «Improves Relationships» لە کاتێکدا لەوانەیە ڕازی بکرێیت کە بوون بە بیرکەرەوەی ڕەخنەیی دەبێتە هۆی هێنانی کێشە بۆ پەیوەندییەکانت، بەڵام لە ڕاستیدا ئەمە کەمتر ڕاستە، بیرکەرەوەی ڕەخنەیی ڕێگەت دەدا باشتر لە دیدگای ئەوانی تر تێبگەیت و هاوکاریت دەکا زیاتر عەقڵکراوە بیت بەرامبەر ڕایە جیاوازەکان.

٧. بەرزکردنەوەی ئاستی زانینخوازی «Promotes Curiosity» بیرکەرەوەی ڕەخنەیی بە بەردەوامی زانخوازە بۆ هەموو جۆرە شتێک لە ژیاندا و هەبوونی مەودایەکی فراوانی سوود و قازانج. بیری ڕەخنەیی واتە بەردەوامی پرسیارکردن و ویستنی شتی زیاتر دەربارەی وشە پرسەکانی (بۆچی، کەی، چی، لە کوێ، کێ) و هەموو شتێکی تر کە یارمەتیدەر بن بۆ دروستکردنی ده‌رک لە بارودۆخ و بیرۆکە.

٨. بواردان بە داهێنان «Allows For Creativity» بیرکەرەوەی ڕەخنەیی بە شێوەیەکی گشتی بیرکەرەوەی داهێنانکارەشە و خۆیان بە بێسنوور دەبینن کاتێک ڕووبەڕووی ئەگەرەکان دەبنەوە. ئەوان بە بەردەوامی بایەخ بە وەرگرتنی شتی زیاتر ئەدەن کە گرنگە لە هێزی کاردا.

٩. بایەخدان بە کارامەییەکانی چارەسەری کێشەکان «Enhancing Problem Solving Skills»

بیرکەرەوە ڕەخنەییەکان وەک بەشێک لە سروشتی ئارەزوومەندانەی خۆیان بەهۆی کارامەییەکانی بیری ڕەخنەییەوە کێشەکان چارەسەر دەکەن، بیرکەرەوە ڕەخنەییەکان ئارامگرن لە چارەسەرکردنی کێشەکان، وەکو ئالبێرت ئەنیشتاین کە یەکیکە لە باشترین نمونەی بیری ڕەخنەیی و دەڵێت ( ئەوە مانای ئەوە نیە من زۆر زیرەکم بەڵکو من زۆر لەگەڵ کێشەکان ئارامدەگرم و زیاتر لەگەڵیان دەمێنمەوە)، بایەخدانی بیرکەرەوەی ڕەخنەیی بە کارامەییەکانی چارەسەری کێشەکان وایان لێدەکات باشتر بن لە پیشەکانیان و باشتر چارەسەری گەورەترین کێشەکانی جیهان بکەن، وەک ئەنیشتاین شیاون بۆ گۆڕینی جیهان.

١٠. چالاکییەک بۆ عەقڵ «An Activity For The Mind»

هەروەک ماسولکەکانمان بۆ ئەوەی بەهێز بن عەقڵ و هۆشیشمان پێویستی بە ڕاهێنان و ڕووبەڕووبونەوە هەیە، جێی خۆیەتی بڵێین بیری ڕەخنەیی وەک چالاکییەکە بۆ عەقڵ و هۆش و پێویستە ڕاهێنانی پێ بکرێت. بیری ڕەخنەیی هانی زۆرێک لە گەشەسەندنی کارامەییە گرنگەکان دەدات وەک بیرکردنەوەی لۆژیکی و دروستکردنی بڕیار و عەقڵ کراوەیی.

١١. دروستکردنی سەربەخۆیی «Create Independence»

کاتێک بە شێوەیەکی ڕەخنەییانە بیردەکەینەوە، بیر لە خۆمان دەکەینەوە وەک ئەوەی زیاتر متمانەمان بە خۆمان بێت. بیری ڕەخنەیی کلیلی دروستکردنی سەربەخۆییە و هانی فێرخوازان دەدات بۆ ئەوەی بتوانن خۆیان بڕیار و ڕای خۆیان دروست بکەن.

١٢. کارامەیی گرنگی ژیان «Crucial Life Skill»

بیری ڕەخنەیی تەنها بۆ فێربوون گرنگ نییە، بەڵکوو گرنگیشە بۆ ژیان بە شێوەیەکی گشتی، پەروەردە تەنها ڕێگەیەک نییە بۆ ئەوەی خۆمان ئامادە بکەین بۆ ژیان، زیاتر لەوەش خودی ژیان خۆیەتی. فێربوون پڕۆسەیەکی دوور و درێژی ژیانە کە ئێمە هەریەکەمان هەموو ڕۆژێ بەناویدا دەڕۆین. 

 

وەرگێڕانی لە ئینگلیزیەوە: ئیدریس عه‌لی

سەرچاوە: https://b2n.ir/332901

ده‌نگی ئێوه ناوه‌ندی ده‌نگه‌کان: 5 (1 vote)

.:: نوێ‌ترین ::.