هیجره‌تى سه‌روه‌رمان فێرمان ده‌كا
كۆچى پیرۆزى پێشه‌واى مرۆڤایه‌تى له‌شارى مه‌ككه‌ى پیرۆز بۆ شارى مه‌دینه‌ى منه‌ووه‌ره بووه هۆى گۆڕینى ڕه‌وڕه‌وه‌ى مێژووى مرۆڤایه‌تى، كه‌چه‌ندان وانه و په‌ندى گه‌وره و كاریگه‌رى تێدایه، به‌پێویستى ده‌زانم ئاماژه به‌هه‌ندێك له‌و وانه‌فێركاریانه بكه‌م كه هیجره‌ت فێرمان ده‌كا.
كۆچى ئازیز فێرى كردین، كه ته‌وه‌كکول به‌خوداى گه‌وره نه‌فى به‌كارهێنانى هۆكاره‌كان ناكا، به‌ڵكوو سه‌ره‌تاى هه‌نگاو ته‌وه‌كکول ئه‌وه‌یه هۆكاره‌كان بگریته به‌ر، ئه‌وه‌ش دیاره كه پێشه‌وامان دروودى خواى له‌سه‌ر بێ به شه‌و له‌ماڵ ده‌رچوو و ٣ ڕۆژ له ئه‌شكه‌وتى سه‌ور خۆیان حه‌شاردا.
كۆچ فێرى كردین، كه دواڕۆژ بۆ له‌خواترسانه، هه‌رچه‌نده خراپه و هیچ له‌باره نه‌بووه‌كان زۆر و بڵاوبن هه‌ر شكستخواردوون، بزانه سه‌ركه‌وتن ته‌نها زاڵبوون نییه به‌سه‌ر دوژمن‌دا یا به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتداردا، به‌ڵكوو جێگیربوونى تۆ له‌سه‌ر حه‌ق و ڕاستى سه‌ركه‌وتنه، ده‌ستگرتن و مانه‌وه‌ت له‌سه‌ر بیروباوه‌ڕه‌كه‌ت سه‌ركه‌وتنه. سه‌یرى موسعه‌بى كوڕى عومه‌یر ده‌سه‌ڵاتى موسوڵمانانى نه‌بینى، حه‌مزه‌ى گه‌وره‌ى شه‌هیدان سه‌ركه‌وتنى دینى خوداى نه‌بینى، به‌ڵام خۆیان سه‌ركه‌وتنیان به‌ده‌ست هێنا له‌سه‌ر بیروباوه‌ڕه‌كه‌یان و شه‌هیدبوون.
سه‌یركه‌ن بزانین پێشه‌وامان محه‌ممه‌د (دروودى خواى له‌سه‌ر بێ) چى ده‌ڵێ: «یاعم والله لو وضعوا الشمس فى یمینی والقمر فى یساری على ان اترك هذا الامر حتى یظهره الله او اهلك فیه ماتركته» سیره ابن هشام. كۆچى ئازیزم فێرى كردین، كه ئیخلاس و دڵسۆزى و بۆ خوابوون بنه‌ماى هه‌موو كارێكه، بۆیه هه‌ركه‌س بیه‌وێ له‌ناو بانگه‌وازى ئیسلامی‌دا ناو و ناوبانگ و سه‌روه‌ت و سامان و ژیانى ده‌ست بكه‌وێ، ئه‌وه به‌هه‌ڵه‌دا چووه، پێغه‌مبه‌رى خودا گه‌ر ئه‌وانه‌ى بویستایه خاك و نیشتمان و ژیان و خۆشییه‌كانى له مه‌ككه جێنه‌ده‌هێشت. بۆیه فێربووین ئیخلاس و بۆ خوابوون ده‌بێت دروشم و ناونیشانت بێ، ئه‌وكات خێروبێرى دونیا و دواڕۆژ به‌سه‌رتدا ده‌ڕژێ.
هیجره‌ت فێرى كردم، میانه‌ڕه‌وى هه‌میشه هاوڕێ و هاوده‌مى تاكى موسوڵمانه، نه له‌كاتى شكست و دۆڕان خۆى به بچوك ده‌زانى و ته‌سلیم ده‌بێ، نه له‌كاتى سه‌ركه‌وتن و بردنه‌وه‌دا خۆى به‌گه‌وره ده‌زانێ و كه‌شوفش ده‌كا، پێغه‌مبه‌رى پێشه‌وامان (دروودى خواى له‌سه‌ر بێ) كاتێ به‌ته‌نها هیجره‌تى كرد، شانازى به ئایین و بیروباوه‌ڕه‌كه‌یه‌وه ده‌كرد، ده‌یفه‌رموو ده‌زانم ئه‌ى مه‌ككه تۆ باشترین خاكى سه‌رزه‌ویت و خۆشه‌ویسترین خاكى لاى خوداى گه‌وره، گه‌ر خه‌ڵكه‌كه‌ت ده‌ریان نه‌كردمایه، لێت ده‌رنه‌ده‌چووم (رواه امام احمد). كاتێكیش دواى 8 ساڵ له دابڕان له نیشتمان كه گه‌ڕایه‌وه له فه‌تحى مه‌ككه‌دا زۆر سوپاسگوزارى په‌روه‌ردگار بوو، میهره‌بانانه مامه‌ڵه‌ى كرد.
هیجره‌ت فێرى كردین، هه‌ڵگرانى بانگه‌واز له‌لایه‌ن خوداى گه‌وره‌وه پشتیوانى ده‌كرێن و ده‌پاریزرێن، ئه‌و پاراستنه ته‌نها لاشه و ڕۆح نییه، به‌ڵكوو له‌گه‌ڵیدا پاراستنى ده‌ستكه‌وته‌كانیان و ئایین و بیروباوه‌ڕیانه، هه‌ركه‌س له‌به‌ر خودا كۆچ بكات، خودا ئایینى ده‌پارێزێ و پله‌ى پێ ده‌به‌خشێ، سه‌یرى سوهه‌یب و بیلال و عه‌ممار و باوكى سه‌لمه كه‌چۆن مژده و هه‌واڵى دڵنیاكه‌ره‌وه‌یان پێ به‌خشرا و بۆ هه‌میشه ناویان لهسهروهراندا تۆمار كرا. كۆچى خۆشه‌ویست فێرى كردم، كه متمانه له‌جێگه‌ى قورس و دژوار‌دا ده‌رده‌كه‌وێ، ئه‌وه ڕاستگۆییه خۆى ده‌خاته نێو گه‌شتێكى پڕمه‌ترسى و دڕكوداڵ و له خزمه‌تى هاوڕێى گه‌وره و خۆشهویستىدا (موحه‌ممه‌د، درووردى خواى له‌سه‌ر بێ)، ئیتر چۆن ئازیز متمانه‌ى پێ ناكا كه ئه‌و دڵسۆزترین كه‌س و باشترین هاورێى بووه. چه‌نده نگینه وه‌ڵامى ئه‌بووبه‌كرى ڕاستگۆ كه پرسیاریان لێ كرد ئه‌و پیاوه كێیه له‌گه‌ڵتدایه؟ وتى: ئه‌و پیاوه ڕێنیشانده‌رمه. رواه البخارى
هیجره‌ت فێرى كردم، سه‌ركه‌وتن له‌گه‌ڵ ئارامگرتندایه، سه‌ركه‌وتن بۆ كه‌سانى هه‌ڵه‌شه و پهلهپهلكار نییه، بردنه‌وه هى كه‌سانى بێهیوا نییه، پێغه‌مبه‌رى پێشه‌وامان (دروودى خواى له‌سه‌ر بێ) به خه‌باب و هاورێكانى وت: كاتێ په‌له‌ى بردنه‌وه و سه‌ركه‌وتنیان بوو، (والله لیتمن هذا الامر حتى یسیر الراكب من صنعا‌ء الى حضرموت لایخاف الا الله او الذئب على الغنم ولكنكم تستعجلون) رواه البخارى.
هیجره‌ت فێرى كردم، هه‌ركه‌س له‌به‌ر خودا واز له‌شتێك بهێنێ، خوداى گه‌وره له‌به‌ریا به باشترین شێوه بۆى قه‌ره‌بوو ده‌كاته‌وه. كاتێ یارانى پێغه‌مبه‌ر(دروودى خواى له‌سه‌ر بێ) مه‌ككه‌یان جێهێشت كه باشترین شوێن بوو، خاك و نیشتمانیان بوو، به‌ڵام خوداى گه‌وره له‌سه‌ر ده‌ستى ئه‌وان فه‌تحى دونیاى پێ به‌خشین، وڵات و سه‌رزه‌ویان ئاوه‌دان كرده‌وه، بوون به‌خاوه‌نى ئه‌و شوێنانه و خاوه‌نى ده‌رگاى خێر و فه‌زڵ.
هیجره‌ت فێرمان ده‌كا، سه‌ركه‌وتن ته‌نها به گه‌رموگوڕى گه‌نجان و بهحیكمهتى به‌ته‌مه‌ن و خاوه‌ن ئه‌زموونه‌كان ده‌ست ناكه‌وێ، به‌ڵكوو سه‌ركه‌وتن به‌گوێره‌ى توانا و پێبوون و به‌هره و هۆكاره‌كانه، ئه‌وه‌ى عه‌لى كورى ئه‌بوتالب پێى هه‌ستا، كه‌متر نییه له‌وه‌ى ئه‌بووبه‌كرى ڕاستگۆ ئه‌نجامی دا، ئه‌بووبه‌كر ته‌نها له‌به‌ر هاوڕێبوون، نه‌یكرده هاوڕێى سه‌فه‌رى و عهلیشى له‌به‌ر گه‌نجێتى و خزمایه‌تى نه‌كرده جێگه‌ى خۆى، به‌ڵكوو له‌به‌ر ئه‌وه‌ى به‌توانا و پێ‌بوو بوون و هۆكاره‌كان وایان خواست.
هیجره‌تى خۆشه‌ویست پێمان ده‌ڵێ، ئافره‌ت خوشكى پیاوه، نه پیاو به‌بێ ژن ده‌توانێ شارستانییه‌ت دروست بكا و نه ژنیش به‌ته‌نها ده‌توانێ ژیان جوان و ڕازاوه بكات، بۆیه ڕۆڵى گرنگى ئه‌سماى خاوه‌ن دووپشتوێن و سومه‌ییه و نوسهیبهى نوێنه‌رى خه‌ڵكى مه‌دینه و، ئوممه مه‌عبه‌د و عائیشه و... له ڕووداوه‌كانى هیجره‌تى پێشه‌وامان نادیده ناگیرێ، به‌ڵكوو به نه‌مرى ماونه‌ته‌وه.
كۆچ پێمان ده‌ڵێ، كه ئامۆژگارى و ڕێنمایىكردن شارستانییه‌ت و گه‌وره‌یى و خزمه‌تكردن به مرۆڤایه‌تى دروست ناكا، به‌ڵكوو بهنییهتى پاك و پلاندانان و خه‌مخۆرى و تێكۆشان دروست ده‌كرێ و بونیات ده‌نرێ، پێغه‌مبه‌رێتى (موحه‌ممه‌د دروودى خواى له‌سه‌ر بێ) واى لێ نه‌كرد واز له پلان و ته‌كبیر و پرسكردن بهێنێ، ئه‌وه‌بوو ئه‌بووبه‌كرى ڕاستگۆ بۆ هاوه‌ڵى هیجره‌ت و عه‌لى ئامۆزاى بۆ ڕوح به‌خشین و ئه‌سماى كچى ئه‌بووبه‌كر بۆ بردنى خواردن و عه‌بدوڵڵای براى بۆ بردنى هه‌واڵى قوره‌یش و ئیبنی سورهیقه بۆ چاوساغى هه‌ڵبژارد و رێكی خست.
كۆچى سه‌روه‌رمان فێرمان ده‌كا، ژیان ده‌ور ده‌وره، هه‌ركه‌س بۆ ده‌ور و ڕۆڵێك گونجاو و له‌باره، كه‌سێك بۆ هه‌موو ده‌ورێك نابێت، سه‌یر كه‌ن هه‌ركه‌س بیه‌وێ كار بكا به‌ئاشكرا ئه‌وه عومه‌رى فاڕووق ده‌كاته پێشه‌نگ، هه‌ركه‌س ده‌یه‌وێ به‌نهێنى كار بكا هاوه‌ڵان بكاته پێشه‌نگ، هه‌ركه‌س بیه‌وێ خۆى بكاته قوربانى و ئاڵاههڵگربێ، سه‌یرى عه‌لى كوڕى ئه‌بووتالب بكات، هه‌ركه‌س ده‌یه‌وێ لاى خودا خۆشه‌ویست بێ، ئه‌بووبه‌كر بكاته پێشه‌نگ. كه‌واته سه‌یرى خۆت بكه بزانه كام كار باش ده‌توانى ئه‌نجام بده‌ى، نه‌ك ئه‌وه‌ى به‌ته‌نها حه‌زت لێیه‌تى.
هیجره‌تى ڕه‌سوڵی خوا پێمان ده‌ڵێ، كه سه‌ركرده شیاو نییه بۆ سه‌ركردایه‌تى كه تهكڕهوانه بڕیار بدات، هه‌ركه‌س سه‌ركردایه‌تى به‌ته‌نها بكات، به‌ته‌نها ده‌ژى و ده‌مرێت! هاوڕێیهتىكردنى ده‌ورووبه‌ر بۆ سه‌ركرده پێویسته، گه‌ر كه‌سێك هه‌بێ که پێویستى نه‌بێ به‌هاوڕێ، ئه‌وا پێغه‌مبه‌رى خودا پێویستى نه‌ده‌بوو، به‌ڵام قوڕئان ئه‌م هاوڕێیهتییهى به‌رز و نه‌مر وه‌سف ده‌كا و ده‌نرخێنێ كه ده‌فه‌رموێ: «اذ یقول لصاحبه لاتحزن ان الله معنا» (ته‌وبه/٤٠)
كۆچ فێرمان ده‌كا، كه هه‌میشه خێر له‌وه‌دایه كه خودا بۆمانى هه‌ڵبژاردووه، نه‌ك ئه‌وه‌ى خۆمان ئاواتى بۆ ده‌خوازین، هه‌ندێ جار خوداى گه‌وره ڕووت وه‌رده‌گێڕێ له‌وه‌ى به‌دوایدا ده‌ڕۆیت و ئاواتته پێى بگه‌یت، چونكه باشترینى بۆتۆ بڕیار داوه. كاتێ ئه‌بووبه‌كرى سددیق (خوا لێى ڕ‌ازى بێ) ویستى خۆى به‌ته‌نها كۆچ بكات بۆ مه‌دینه، په‌روه‌ردگار ویستى وابوو به هاوڕێیه‌تى كه‌سێك كۆچ بكا كه نموونه‌ى نییه، ته‌به‌رانى له‌م باره‌یه‌وه ده‌ڵێ: ئه‌بووبه‌كر داواى مۆڵه‌تى له پێغه‌مبه‌ر كرد كه ئه‌ویش كۆچ بكات بۆ مه‌دینه، پێى فه‌رموو: «لاتعجل، لعل الله یجعل لك صاحباً». جێگه‌ی سه‌رسامبوون نییه پیاوه ڕاستگۆ و دڵسۆزه‌كه له‌خۆشیدا به‌م هه‌واڵه بگرى! دایكمان خاتوو عائیشه ده‌ڵێ: سوێند به‌خوا پێشتر هه‌رگیز هه‌ستم نه‌كردبوو كه‌سێك له‌خۆشیدا فرمێسك بڕێژێ، تا ئه‌و ڕۆژه ئه‌بووبه‌كرم دى له‌خۆشیدا ده‌گریا.
لههیجرهتى خۆشه‌ویستمان فێربووین، كه ماڵى بانگخواز پاڵپشتى یه‌كه‌مه بۆ بیروباوهڕهكهى، چونكه باوه‌ڕیان به فكرهكهت هه‌یه و هاوكارت ده‌بن له پشتیوانىكردنى پڕۆسه‌كه و هاوڕێتن به‌ره‌و سه‌ركه‌وتن. سه‌یرى ماڵى سددیق چه‌نده نازه‌نین و پڕتینه، باوك هاوڕێى سه‌فه‌رى یاره، كچ خواردن ئاماده ده‌كا و پێیان ده‌گه‌یه‌نێ، كوڕ هه‌واڵه‌كانیان پێ ده‌گه‌یه‌نێ و كچانى ماڵه‌وه هه‌ڵگرى نهێنى و بهلاڕێبردنى بێباوه‌ڕه‌كانه، چه‌نده ماڵێكى گه‌وره و پایه‌دار و خزمه‌تگوزارى بانگه‌وازى موحه‌ممه‌دین.
هیجره‌ت فێرمان ده‌كا، كه به ناڕه‌حه‌تى و گرفته‌كان پیاوه گه‌وره و ده‌گمه‌نه‌كان ده‌رده‌كه‌ون، پیاوه‌كانى ماڵى ئه‌رقه‌م و شیوى ئهبووتاڵب و په‌یمانى عه‌قه‌به‌ى یه‌كه‌م و دووه‌م، ئه‌مانه بوون پیاوه‌كانى هیجره‌ت، هه‌ر ئه‌وانیش پیاوى بانگه‌واز و ده‌وڵه‌ت بوون. گه‌ر ئابڵوقه‌ى شیوى ئهبووتاڵب نه‌با، هه‌وڵدان بۆ به‌هه‌شت ڕه‌نگ و سه‌داى نه‌بوو! چه‌نده سزاى عه‌ممار و بیلال و خه‌باب به‌هێز و قورس بوو، ئه‌ى بۆ نه‌پرسین له سوممه‌یه چلۆن شانازى یه‌كه‌م شه‌هیدى له ئیسلامدا وه‌رگرت.
کۆچ پێمان ده‌ڵێ، كهپیاوى بانگخواز جیاوازه له‌پیاوى ده‌وڵه‌تدار، كه هه‌ردووكیان له‌خێر و بهرهكهتدان، ئهبووزهرى غه‌ففاری لهكۆچهرییهكانى سه‌ره‌تاى هیجره‌ته و ڕاستگۆترین كه‌سه، به‌ڵام گونجاو نییه بۆ كارى ده‌وڵه‌تدارى، با له یه‌كه‌مه‌كانى سه‌ره‌تاى بانگه‌وازیش بێت. هه‌روه‌ها زۆرى خوداپهرستى ئاماده‌ت ناكا بۆ سه‌ركرده‌بوون، له‌پێشه‌وه‌ى بانگه‌واز و پابه‌ندى ته‌واو، مه‌رج نییه ئامادهسازبیت بۆ سه‌ركردایه‌تیكردنى موسوڵمانان.
موهاجیرى ڕێگه‌ى ئازادى و ڕزگاربوون لهكۆیلایهتى فێرى كردین كه برایه‌تى خواردنى ماڵى براكه‌ت نییه، به‌ڵكوو مرۆڤ خۆى خاوه‌ن ماڵه، (كوردیش ده‌ڵێ برامان برایى، كیسه‌مان جیایى)، (ئه‌بووبه‌كر ده‌ڵێ به‌پێغه‌مبه‌رى خودا كه دوو وشترم هه‌یه و ئاماده‌م كردووه بۆ كۆچهكهمان، یه‌كێكیان بۆ تۆ، ئازیز ده‌فه‌رموێ: نرخه‌كه‌ى ده‌ده‌م ئه‌وكات وه‌ری ده‌گرم) رواه بخارى. سه‌یرى چۆن ئازیزمان ڕ‌ازى نه‌بوو به پێشنیاره‌كه‌ى ئه‌بووبه‌كر و بهخششهكهى وه‌رنه‌گرت و نرخى وشتره‌كه‌ى دا.
هیجره‌تى موهاجیر فێرمان ده‌كا، كه دڵ كارى خۆى هه‌یه، هه‌روه‌ك ئه‌ندامه‌كانى لاشه‌ش كارى خۆیان هه‌یه، په‌رستشى دڵ ته‌وه‌كکول و متمانه و ئارامى و یه‌قین و خۆشه‌ویستى و خۆیه‌كلاكردنه‌وه بۆ خزمه‌تكردن و ئیخلاس...هتد. ئه‌ندامه‌كانى لاشه‌ش وه‌ك نزا و ملكه‌چى و خۆبه‌كه‌م زانین و هه‌وڵ و تێكۆشان و پلاندانان و ته‌سلیم نه‌بوون و به‌خشینه، هیچ كات خۆتیان لێ به‌دوور مه‌گره.
هیجره‌تى سه‌روه‌رمان پێمان ده‌ڵێ، كه نیشتمانى بانگخواز ئه‌و جێگه‌یه كه خودا دڵى مرۆڤه‌كانى بۆ ده‌كاته‌وه، كه سنوورى نییه و هیچ به‌ربه‌ستێكى نییه، گه‌ر ڕێگریت لێ كرا له‌بانگه‌واز و گه‌یاندن و بڵاوكردنه‌وه‌ى ئایینى خودا، ئه‌وا بگه‌ڕێ بۆ جێگه‌یه‌ك تۆوى باوه‌ڕ و خوداناسى و ئهخلاقناسى تێدا بڕوێنى،خوداى گه‌وره ده‌فه‌رموێ: «ومن یهاجر فی سبیل الله یجد فی الارض مراغما كثیرا وسعة، ومن یخرج من بیته مهاجرا الى الله ورسوله ثم یدركه الموت فقد وقع اجره على الله» (نیسا‌ء/١٠٠).
- بۆچوونێکی نوێ بنووسه
- 223 سه‌ردان
-
نووسخه‌ی چاپ