ئاکار و ڕەوشتی میدیا

وه‌رگێر: 
بوشڕا ئیبڕاهیمی
ئاکار و ڕەوشتی میدیا

ڕەوشتی ڕاگەیاندن، پێکگەیشتنی زانستی ڕەوشت و زانستی میدیا و ڕاگەیەنەگشتییەکانە. به‌پێی ئەو تایبەتمەندییانه‌ی کە سەبارەت بە چەمکی ڕەوشت باس کرا، ڕەوشتی میدیا، ئیشێکی هەناوەکی و دەروونی و پێوەندیدار لەگەڵ بەهاکان و ڕێساکانە. دەگەڵ ئێمە هاوڕێ بن تا لەو بابەتە باشتر تێبگەیین.

ئاکار و ڕەوشتی میدیا و ڕاگەیاندن

ڕەوشتی ڕاگەیاندن، پێکگەیشتنی زانستی ڕەوشت و زانستی میدیا، یا ڕاگەیەنە گشتییەکانە. به‌پێی ئه‌و تایبەتمەندییە کە سەبارەت بە چەمکی ڕەوشت باس کرا، ڕەوشتی ڕاگەیاندن،ئیشێکی هەناوەکی و دەروونی و پێوەندیدار لەگەڵ بەهاکان و ڕێساکانە. مه‌به‌ست له‌ ده‌روونیبوونی ئه‌وه‌یه‌ كه کۆمەڵێک یاسا و ڕێسا و یاساکانی ڕەوشت دەبێ لە لایەن پێوه‌ندیگر و ڕێکخراوه‌ پێوەندیداره‌كان ڕەچاو بکرێ و لەو بوارەدا لەگەڵ ڕێسا و یاساکانی ڕاگەیاندنەکان جیاوازی هەیە.

یاساکان و ڕەوشت

زۆرتری ڕێکاری ڕاگەیاندن بە ڕواڵەت لەگەڵ هیچ بنەچە و جومگە و تێبینی لە ڕێسا و یاساکان ناکۆکیان نەبێ، به‌ڵام لەگەڵ ڕێوشوێنی ڕه‌وشت ناتەبایی هەبێ. لە لایکی ترەوە ئاکار و ڕەوشتی میدیا لەگه‌ڵ بەها و ڕێساکان پێوەندی هەیە، ئه‌و بەها و ڕێسایانه‌ی کە لەنێو کولتووری کۆمەڵگا و لە کۆمەڵگای ئیسلامی لەنێو کولتووری ئیسلامی سەر هەڵدێنی. کەواتە ئاکار و ڕەوشتی میدیا ئەگەرچی شوێنکەوتووی ڕێسا و قواعیدی گشتی و هه‌مه‌گیره‌، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌یكه له‌ كۆی به‌هاكانی ناخی كۆمه‌ڵگاوه‌ سه‌رچاوه‌ ده‌گرێ، دەتوانێ لە کۆمەڵگا و کولتوورێک بۆ کۆمەڵگا و کولتوورێکی تر جیاوازی هه‌بێ و بگۆڕدرێ. هەر بۆیە داڕشتنی ڕێسا گشتییەکان بە سادەیی داڕشتنی ڕێسا گشتییەکانی یاسای میدیایەکان نییە و لەهەر کولتوور و کۆمەڵگایه‌ک قێناسە و چوارشێوەی تایبەت بەخۆی هەیە.

پێگەی ڕەوشتی میدیا لە فه‌رهه‌نگنامه‌دا

لە قامووسی نێونەتوایەکانی ڕاگەیاندن، ڕەوشتی میدیا ژێرکۆمایک لە ڕەوشتی کرداری یا پیشەیی”کارامە“ زانراوه‌ کە لە پێکهاتەی شیکردنەوە و بیردۆزی بەدی هاتووە. لەو فه‌رهه‌نگنامه‌دا هاتووە کە: ڕەوشتی میدیا لقێکی نوێیه‌، به‌ڵام گرینگ لە ڕەوشتی بیردۆزییە. لە دادوەری مەعنەوی ڕووکاری بڕیاردان لە میدیاکاندا، ڕەوشتی میدیا لە پێگەیێکی تایبەت دایە. هەڵبەت ڕاگرتنی گرینگی بنەماکان و بیردۆزی ڕەوشتی میدیاکان بە شێوەی بیرسایی دوو ڕووی یەک قەرەپووڵن. توێژینەوە لە دونیایێکی گەورەتر لە ڕەوشتی زانستی نیشان دەدا کە ئەگەر تەنیا ئامانج، شیکردنەوەی ڕەوشتی ڕاستەقینە لە نێوان هاوکارەکان دابێ، بەرەنجامی ئیشەکە بەدستهێنانی لانیکەمی ئاکارەکانە و ئەگەر لەسەر ئاکارەکان دانرێت، بازنەیه‌کی داخراو و دوور لە ڕاستی وەدی دێنیت.

”کلیفۆرد جی کریستیانز ١٩٨٩” ده‌ڵێ: زۆرێک لە پێوەرەکانی ڕەوشتی لە زانستی میدیا لە هه‌موو جێگایێكی دونیا قه‌بووڵ نییە. لەڕاستیدا لێکۆلەرانێک وەکوو دیکسۆن ”Dickson” تەنانەت نەیارن کە نەبوونی ڕێکەوتنی گەردوونی لەبارەی ڕێساکانی ڕەوشت لە تایبەتمەندی ڕاگەیەنە گشتییەکان دایە و دەبێ. لە ئاکامدا زۆرێک لە ڕێسای ئاکارەکان کە لەو بارەیەدا دێنە دی، لە باشترین شکڵی خۆیدا، تەنیا پێشنیارێکی نۆرمینە کە لەسەر هیچ هۆی ڕەوشتێکی هاوبەش دانەمەزراون و ڕۆژنامەنووسەکان و پێوەندیگران بەپێی پێگە و شوێنگەکەیان، بە شێوەیه‌کی تایبەت لەگەڵ وان ڕووبەڕوو دەبنەوە.

پەسەندکردنی یاسای بەربڵاو، بەهۆی بەکارگرتنی ئەم جۆرە ڕێسایانە کە بەردەوامی و قه‌بووڵکراوی ئەوان جێی دڵەڕاوکەیە، زۆر دژی زانستە. ”کاسوما ١٣٧٥” بە هۆی جۆراوجۆری بایەخەکان و ڕێساکان لە کولتوورەکان و کومەڵگای جیاواز، داڕشتنی ئاییننامەکانی بنەمایی ڕەوشتی، پیشەیی میدیا کە فۆڕمێکی کۆگر و لەخۆگری هەبێ، زۆر دژوارە و لە کاتی وەدیهاتن ئەوەنە گرێکەرەوە نابێ.

لە ڕاپورتی لێژنەی مەک براید سەبارەت بە یاسای پیشەیی و بنەمای ڕەوشتی میدیا، بە ده‌ربڕینی مێژوویه‌ک لە داڕشتنی ڕێساکانی ڕەوشتی پیشەیی کە بۆ یه‌كه‌م جار لە دەیەی ١٩٢٠ دەست پێ کرا، هاتووە: لەم سەردەمەدا شێست وڵات لە سەرتاسەری دونیادا هێندێ ئاییننامه‌ی بەربڵاویان قه‌بووڵ كردووه‌ کە زۆربه‌یان له‌ لایه‌ن كه‌سانی شاره‌زاوه‌ په‌سند كراون. ئه‌وان هێندێ پێوەر بۆ ڕەوشت دەستنیشان دەکه‌ن كه لەسەر یه‌ک ڕەهەندێکی گشتییان هەیە، بۆ نموونە ئازادی دەستپێڕاگەیشتنی سەرچاوەی زانیارییەکان، چاوەکییەت و دەرەوستی، په‌یمان له‌سه‌ر خۆپارێزی زێده‌ڕۆیی. به‌ڵام زۆرتری ئەوانە لە تێپێچی نادیاریی و شاراوەیی و هێندێ جار چاکسازییه‌کی ناتەواو دان. (شن مەک براید ١٣٦٩) هۆی ئەو ناتەواویەی ده‌بێ له‌ جۆراوجۆری کولتووری و لە ئاکامدا جۆراوجۆری بنه‌مای بەهاداری هەر کولتوور و کۆمەڵگایه‌کدا بدۆزینه‌وه‌.

کەواتە مانا و بەهاکانی ڕەپاڵدراو بە واتایه‌ك وەکوو هەواڵەکان، ڕاستییه‌كان، چاوەکییەت، ئازادی و مافی تێگەیشتنی ڕاستییەکان، دەتوانێ سەبارەت بە هەلومەرجەکان یا سەبارەت بە دۆخی تایبه‌ت و به‌پێی پێویستییه‌كانی کۆمەڵگایه‌کی گریمانه‌كراو لە قۆناغێكی گریمانه‌كراودا بگۆڕدرێ. ”شێخ ١٣٧٥” یاسای ڕەوشتی تاکەکەسی سه‌باره‌ت به‌ هەر نەتەوەیه‌ک تەنیا له‌ڕووی یه‌كه‌مینه‌كانی نەتەوەیی، سنوورداری زمانی، جۆراوجۆری کلتووری، یا جۆری پێکهاتەی ڕامیاری دەگۆڕدرێ. بەم هۆیە بەپێچەوانەی هەوڵدانی ڕێکخراویه‌ک وەکوو یوونسکۆ لە زاڵبوون بۆ ڕێسای ڕەوشتی، قه‌بووڵکردنی میدیایه‌ک کە ڕوانگەی گشتی و بەربڵاو و نێونەتەوەیی هەبێ، پڕۆسەی پێوەندییە گشتییەکان لە کردەوە پاشکۆی ڕوانگەی تایبەت بەهەر ڕۆژنامەنووسێک دایە. (شیخ ١٣٧٥)

ڕوانگەی جیاواز سەبارەت بە ڕەوشتی میدیا

کەواتە لە بواری ڕەوشتی میدیایەکاندا، ڕوانگە و بۆچوونی جیاواز و جۆراوجۆر هه‌یه‌، بەپێی جیاوازی و جۆراوجۆری باوەڕەکانی کلتووری و فەلسەفەی بیردۆزییە جیاوازەکانه‌وه‌. هێندێک لەو ڕوانگانه بریتین لە: پێگە و شوێنگە ”Situationiysm” و یا بەڕەوازانین ”Antinomianism”، کە بڕوای وایە گرینگ ئەو شتەیە کە میدیا یا پێوەندیگر حەز بەوە بکا کە لە کاتێکی تایبەتدا جێبەجێی بکات. ماکیاولگەرێتی هەلسوکەوتی بەدڕەوشتانەش بە مەرجێک کە بە دەگمەن و بە نهێنی بکرێ، ئیزن پێ دەدا. ئامانجگەرێتی ”Teleologisum” ئاسەوارەکان تەنیا هۆکاری چارەنووسساز لە ڕەوشتیبوونی کردەوەی پێوەندیگر دەزانێ و بە بەرەنجامی کردەوە گرینگی نادا. چێژخوازی ”Hedonism” باوەڕی وایه‌ كه ئیشێکی دروستی میدیایی، کردەوەیە کە لە خزمەتی به‌رژه‌وه‌ندی کەسانێکی زۆرتر دابێ. خۆویستگەرێتی ”Egoism” کە بڕوای وایە ئیشێکی دروستی میدیایی کردەوەیه‌ کە بۆ پێوەندیگر بەچێژ و شیاو بێ و گروپانێکی تر کە بە بۆچوونی ئەوان، بە دانانی یاسای گشتگیر سه‌باره‌ت بە ئاکارەکانی میدیایی، ڕوانگەی پەیامنێران بە ئاکارەکانی میدیایی، ڕوانگەیه‌كی تاك و لەبواری یاساییه‌وه‌ ڕەخساو دەکا. ”کاسوما ١٩٩٤”

ڕوانگەی ئیسلام سەبارەت بە ڕەوشتی میدیا

به‌ڵام ڕوانگەی ئیسلام بە ڕەوشتی میدیایی کە لە بنەماکان، بەهاکان، فەلسەفە و ناوژۆکی ئەو دینە ئیلاهییە، سه‌رچاوه‌ ده‌گرێ، ڕوانگەی گشتگیر و پەرەگرتوو و جیهانگر هەژمار دەکرێ، کە ئەگەرچی سەر بە کولتوورێکی تایبەت بەناوی کولتووری ئیسلامییە، به‌ڵام بەهۆی سرشتیبوونی ئەو دینە، هەڵگری سەرانسەری ئەو بنەما و فەرعەکانی ئاکارە کە لە بواری میدیاکاندا هاتۆته‌ باسەوە.

سەرچاوە: ڕاسێخون

وه‌رگێڕ: بوشڕا ئیبڕاهیمی

ده‌نگێ نه‌دراوه