هیچ کات چوویە کافەی خوا؟

هیچ کات چوویە کافەی خوا؟

کاتێک دیاری بکە بچۆ بۆ کافەی خوا. لە قوژبنێکی هێمن دوور لە چاوی هەموو کەس تەنیا خۆت و خوا، بۆی باسی ژیان بکە، باسی خۆت، باسی هەموو نەهێنییەکانت، باسی هەموو ئاواتەکانت، باسی گرفت و دڵتەنگییەکانت. بگریە لای خوا ئەرخەیان بە نەهێنییه‌کەت ئاشکرا ناکا، بەڵکوو فرمێسکەکانت دەکڕێ بە نرخێکی زۆر بەرز. لەگەڵ خوا پێبکەنە و باسی ئاواتە گەورەکانت بکە. لەگەڵ خوا ڕاحەت بە پێویست ناکا لە وشەی قورس و باکلاس کەڵک وەرگرێ. خوا نە تەنیا خۆت و زمانت دەبینێ. هەموو ناخیشت دەبینێ، کەوایە هەمووی هەڵڕێژه با سووک سووک بی، ئیتر شتێکی شاراوەت نەبێ. دڵنیا بە دانیشتن لە گەڵ خوا واتاییترین و دەگمەن ترین دیمانە و دیدارە کە هیچ کات پەشیمان نابیتەوە.

شەیدا مەحموودی

ده‌نگێ نه‌دراوه