په‌یامی سه‌ره‌خۆشی ده‌سته‌ی په‌ڕێوبه‌رایه‌تی پارێزگای كوردستان به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی دایكی كاك محه‌ممه‌د و كاك ئه‌حمه‌د ئه‌حمه‌دیان

په‌یامی سه‌ره‌خۆشی ده‌سته‌ی په‌ڕێوبه‌رایه‌تی پارێزگای كوردستان

ده‌سته‌ی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی پارێزگای كوردستان به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی دایكی به‌ڕێزی كاك محه‌ممه‌د و كاك ئه‌حمه‌د ئه‌حمه‌دیان، په‌یامێكی سه‌ره‌خۆشیان بڵاو كرده‌وه‌ كه ده‌قی په‌یامه‌كه‌ به‌م چه‌شنه‌یه‌:

بەناوی خوای دەهندەی دڵاوا

اناللە و انا الیە راجعون

پرسە و سەرەخۆشی

بۆ مامۆستای بەڕێز و بانگخوازی هێژا کاک موحەممەد ئەحمەدیان و برای ئازیز و خۆشەویستیان کاک ئەحمەد ئەحمەدیان لە شاری سەقز. برایانی بەڕێز کاک موحەممەد/کاک ئەحمەد گیان سڵاوی خوای گەورەتان لێ بێت. هەواڵی کۆچی دوایی دایکی بەڕێزتانمان پێ گەیشت بە ناوی دەستەی بەڕێوەبەرایەتی جەماعەتی دەعوەت و ئێسڵاح لە پارێزگای کوردستان، پرسە و سەرەخۆشی گەرمی خۆمان ئاراستەی جەنابتان دەکەین؛ لە خوای دڵۆڤان و دڵاوا دەپاڕێینەوە دایکی خۆشەویستتان بخاتە بەر سۆزی فراوانی خۆی و بە بەهەشتی بەرین شادی بکات و سەبووری و دڵنەواییش ببەخشێ بە ئێوە و هەموو خزم و کەس و کاری.

اللهم اغفرلنا و لها... آمین

دەستەی بەڕێوەبەرایەتی جەماعەتی دەعوەت و ئیسڵاح لە پارێزگای کوردستان

٢٥ی پووشپەڕی ساڵی ١٣٩٩ی هەتاوی

.:: نوێ‌ترین ::.

ئایین و واتای ژیان بیرو ڕا (1399/05/07)
حـەج گـەورەتریـن ئەزموونی ئیمانی حج، بانگه‌واز (1399/05/04)