پرسە و سەرەخۆشی جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاحی پارێزگای کوردستان به بۆنەی کۆچی دوایی ژینگەپارێزانی پاوەیی

پرسە و سەرەخۆشی جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاحی پارێزگای کوردستان به بۆنەی کۆچی دوایی ژینگەپارێزانی پاوەیی

پێوه‌ندییه‌ گشتییه‌کانی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاحی پارێزگای کوردستان به‌ بۆنه‌ی کۆچی دوایی سێ چالاکوانی ژینگه‌پارێزی پاوه‌ په‌یامێکی بڵاو کرده‌وه‌ که ده‌قی په‌یامه‌که‌ به‌م چه‌شنه‌یه‌:

نامرن ئەوانەی وا لە دڵی میللەتدا دەژین

بە ناوی خوای دەهندە و دڵۆڤان

بە داخ و کەسەرێکی ئێجگار زۆرەوە هەواڵی دڵتەزێنی سووتانی سێ پەپوولەی نەخشینی داوێنی چیا سەربەرزەکانی شاهۆمان پێی گەیشت و ئێمەش وەکوو هەموو کوردێکی دڵسۆزی گەل و نیشتمان تازیه‌بار بووین.

کاک "موختار خەندانی" یەکێک لە دامەزرێنەرانی ئەنجوومەنی ژینگەپارێزی "ژیوای" ، کاک "یاسین کەریمی" ئەندامی کۆمیتەی عەمەلیاتی ئەنجوومەن و کاک "بیلال ئەمینی" وەکوو چالاکێکی دڵخواز لە عەمەلیاتی کوژاندنەوەی ئاگری دارستانەکانی "بووزین" و "مەرەخێڵ"ی سەر بە ناوچەی"پاوە"، لە گەمارۆی ئاگری بێ ئەماندا گرفتار بوون و دڵە پاک و ئاسمانییەکانیان لە خورپە و لێدان کەوت و بوون بە ئاڵقەیەک لە ئاڵقەکانی زنجیرەی شەهیدانی ڕێگای پاراستنی ژینگە.

جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاحی پارێزگای کوردستان بە بۆنەی کۆچی دوایی ئەم سێ ئازیزەمان، پرسە و سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی هاریکارانی دەڤەری ژینگە، خەڵکی ئەمەگناسی کرماشان و شاری پاوە و هەروەها بنەماڵە و خزم و کەس و کار و هاوەڵانیان دەکات. لە خوای گەورە دەپاڕێینەوە ڕۆحی بەرزی ئەم ئازیزانەمان بە بەهەشتی بەرین شاد کات و بە هەموو لایەک بەتایبەت بە بنەماڵەی بەڕێزیان سەبر و خۆڕاگری ببەخشێ.

اللهم اغفرلنا و لهم ...ئامین

جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاحی پارێزگای کوردستان

٩ی پووشپەڕ ١٣٩٩ی هەتاوی