نووسه‌ری «شنزار خون‌آلود» وه‌فاتی كرد

نووسه‌ری «شنزار خون‌آلود» وه‌فاتی كرد

مامۆستا عه‌بدوڕڕه‌حمان فازلی له‌ مامۆستایانی به‌نێوبانگ و نووسه‌ری مه‌هابادی له‌ ته‌مه‌نی ٨٦ ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.

ڕومانی «شنزار خون‌آلود» له‌ به‌رهه‌مه‌كانی به‌ڕێزیانه‌ و دوو به‌رهه‌می دیشی له‌به‌ر ده‌ستی چاپ دایه‌.

مامۆستا فازلی كه‌سایه‌تییه‌كی فه‌رهه‌نگی هه‌بوو و مامۆستای زانكۆ، سه‌رپه‌رشتی فه‌رمانداری مه‌هاباد، به‌ڕێوبه‌ری په‌روه‌رده‌ و ڕاهێنان و جێگری زانكۆی ئازاد بوو.

ئه‌و له‌ سه‌رده‌می گه‌نجیدا ئه‌ندامی تیمی تۆپێنی هه‌ڵبژارده‌ی مه‌هاباد بوو و مه‌ودای ٥٠ ساڵ، پێشینه‌ی ئه‌ندامه‌تی له‌ مانگی سوور هه‌بوو و له‌ ئه‌ندامانی خۆبه‌خش و مرۆڤدۆستانه‌ی خاوه‌ن پیشینه‌ له‌ وڵات هه‌ژمار ده‌كرا.

مامۆستا فازلی له‌ ساڵی ١٣١٣ له‌ بنه‌ماڵه‌یێكی زانستپه‌روه‌ر و فه‌رهه‌نگی له‌ مه‌هاباد چاوی به‌ دونیا هه‌ڵێنا.

باوكی وی له‌ بنیاتنه‌رانی فێركاری نوێ له‌ مه‌هاباد هه‌ژمار ده‌كرێ.

ته‌رمی مامۆستا فازلی له‌ به‌شی هونه‌رمه‌ندانی شاری مه‌هاباد به‌خاك سپێردرا.

ده‌نگێ نه‌دراوه