ڕێ و ڕه‌سمی ده‌سپێكی كاری «به‌ڕووپارێزانی پاسكیل‌سواری سه‌رده‌شتی» به‌ڕێوه‌ چوو

به‌ڕووپارێزانی پاسكیل‌سواری سه‌رده‌شتی

ڕێ و ڕه‌سمی ده‌سپێكی كاری به‌ڕووپارێزان، ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٨ی جۆزه‌ردان بۆ یه‌كه‌م جار له‌ ئاستی وڵاتدا له‌ پاركی دارستانی ئاشتی شاری سه‌رده‌شت به‌ڕێوه‌ چوو.

به‌پێی ڕاپۆڕتی ئیسلاحوێب له‌و ڕێ و ڕه‌سمه‌دا جگه له‌ كه‌سایه‌تییه‌ نه‌ته‌وه‌یی و پارێزگایی و كۆمه‌ڵێك له‌ ڕۆژنامه‌نووسانی پێته‌خت، ئه‌ندازیار محه‌ممه‌د ده‌روێش سه‌رۆكی گروپی ژینگه‌پارێزی ئێران له‌ یوونێسكۆ وه‌ك میوانی تایبه‌تی به‌رنامه، به‌شدار بوو.

ئه‌ندازیار محه‌ممه‌د ده‌روێش كۆمه‌ڵی به‌ڕووپارێزانی پاسكیل‌سواری وه‌ك یه‌كه‌م كۆمه‌ڵی ژینگه‌پارێزی دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی كۆڕۆنا نێو برد و هه‌روه‌ها وه‌ك ده‌سپێكی بزووتنه‌وه‌یێكی گه‌وره‌ بۆ كاری گه‌وره‌تر و كاریگه‌رتر له‌ سه‌راسه‌ری ناوچه‌ی زاگرۆس و ئێران هه‌ژمار كرد.

سه‌رۆكی گروپی ژینگه‌پارێزی ئێران له‌ یوونێسكۆ وتی: «كاتێك ده‌ستمان به‌ بانگهێشتی كڕینی پاسكیلی كاره‌بایی بۆ یارمه‌تی دارستانه‌كانی به‌ڕوو كرد، زۆر كه‌س تانه‌یان لێ ده‌دایین كه چۆن ده‌كرێ له‌گه‌ڵ گوشاره‌ زۆره‌كانی ئابووری ئێران ئه‌و كاره‌ وه‌دی بێ، به‌ڵام زۆر شادومانم كه بێ هیچ یارمه‌تییه‌كی حكوومی ئه‌و ویست و ئیڕاده‌ گه‌وره‌یه‌ هاته‌ دی و هیوادارم ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه‌ به‌ ڕچه‌شكێنی ناوه‌ندی سوڵح و ئاشتی له‌ بواره‌كانی دی ژینگه‌پارێزی بدره‌وشێته‌وه‌.»

ڕه‌ووف ئازه‌ری به‌ڕێوبه‌ری گشتی ئاشتی و دڵۆڤانی و له‌ چالاكانی به‌رچاوی ژینگه‌پارێزی، به‌ ڕێزگرتن له‌ تێكۆشانه‌كانی بایه‌خداری «شۆفێری شه‌مه‌نده‌فه‌ری سه‌وزی ئێران» محه‌ممه‌د ده‌رویش، بۆ پێكهێنانی ٣٠ دانه پاسكیلی كاره‌بایی به‌ مه‌به‌ستی ڕزگاری و پاراستنی دارستانه‌كانی سه‌رده‌شت، ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه‌ی وه‌ك خستنه‌ڕووی قازانجه‌كانی ته‌كنه‌لۆژیا بۆ ڕه‌وتی سوننه‌تی زانی كه ده‌توانێ له‌ ڕاستای پاراستنی سه‌رچاوه‌كانی كه خوا پێی داوین، لێیان به‌هره‌مه‌ند بین. ئه‌و له‌ چالاكوانانی ژینگه‌یی كه به‌رده‌وام وێڕای ته‌واوی مه‌ترسی و هه‌ڕه‌شه‌كان، له‌ گیانی خۆیان ده‌گوزه‌رێن، وه‌ك سه‌رمایه‌كانی نه‌ته‌وه‌یی و هێمای وڵات نێوی برد و هیوای خواست كه ئه‌و كاره‌ به‌ به‌شداری به‌ربڵاوی چالاكوانان و كاریگه‌رییه‌كانی ببێته‌ شتێكی مێژوویی. له‌و ڕێ و ڕه‌سمه‌دا بۆ یه‌كه‌م جار ٣٠ كه‌س له‌ چالاكوانانی سه‌رده‌شت له‌ چوارچێوه‌ی گرووپێك له‌ژێر ناوی «به‌ڕووپارێزانی پاسكیل‌سوار» بوون به‌ خاوه‌نی پاسكیلی كاره‌بایی، تاكوو به‌ شێوازی خۆبه‌خشانه سه‌رقاڵی چاودێری، كوژاندنه‌وه‌ی دارستانه‌كانی به‌ڕوو و بڵاوكردنه‌وه‌ و په‌ره‌دان به‌ كولتووری ژینگه‌پارێزی و ڕاهێنان له‌ ئاستی شاردا بن.

هه‌روها له‌ په‌راوێزی ئه‌و ڕێ و ڕه‌سمه‌، له‌ هه‌ڵبژێراوه‌كانی چالێشی ده‌رفه‌تسازی له‌ قه‌یران كه ١٥ سرویسی جۆراوجۆری هه‌بوو، به‌ هیممه‌تی ناوه‌ندی ئاشتی و دڵۆڤانی به‌ شێوازێكی ناوچه‌یی له‌ پارێزگاكانی كوردنشینی وڵات، هاوكات له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆڕۆنا و قه‌رنتینه‌ی ماڵێ، به‌ مه‌به‌ستی پێكهێنانی سه‌رقاڵی و شه‌وق و شادی له‌ بنه‌ماڵه‌كاندا دامه‌زرابوو، به‌ پله‌كانی یه‌ك تا سێی هه‌ر سرویسه له‌وحی ڕێزلێنان و خه‌ڵاتی تری پێشكه‌ش كرا.

به‌ڕووپارێزانی پاسكیل‌سواری سه‌رده‌شتی
به‌ڕووپارێزانی پاسكیل‌سواری سه‌رده‌شتی
ئه‌ندازیار محه‌ممه‌د ده‌رویش
چالاكوانانی ژینگه پارێز
ڕه‌ووف ئازه‌ری ژینگه‌پارێز و به‌ڕێوبه‌ری ناوه‌ندی ئاشتی و دڵۆڤانی
ده‌نگێ نه‌دراوه

.:: نوێ‌ترین ::.

شێوازی هاوسەنگی لە شێعری نالیدا ئه‌ده‌ب و هونه‌ر (1399/04/10)