یەکیەتی زانایانی موسوڵمان، بە بۆنه‌ی کۆچی دوایی دکتۆر مسته‌فا خوڕڕهمدڵ پەیامی سه‌ره‌خۆشی بڵاوکردەوه
یەکیەتی زانایانی موسوڵمان، بە بۆنه‌ی کۆچی دوایی دکتۆر مسته‌فا خوڕڕهمدڵ پەیامی سه‌ره‌خۆشی بڵاوکردەوه.
خوای گەوره دەفەرموێ: (يَا أَيَّتُهَا النَّفْسُ الْمُطْمَئِنَّةُ ارْجِعِي إِلَى رَبِّكِ رَاضِيَةً مَرْضِيَّةً فَادْخُلِي فِي عِبَادِي وَادْخُلِي جَنَّتِي). سووڕه‌ی فه‌جر ئایه‌تی ٢٧-۳۰
به دڵێکی خەمین و ڕازی بە قەدەری پەروەردگار، ھەواڵی کۆچی دوایی زانا و موفه‌سسیری گەورە، جەنابی دکتۆر مسته‌فا خوڕڕەمدڵمان پێ گه‌یشت کە تووشی په‌تای کۆڕۆنا ببو. به‌ڕێزیان، لێکۆلەر و ڕاڤه‌کاری بلیمەتی قوڕئان بوو کە توانیان قوڕئانی پیرۆز بە سێ زمانی عەڕەبی، فارسی و کوردی وەربگێڕن. مامۆستا خوڕڕهمدڵ لە ماوه‌ی ژینی خۆیدا، خه‌ریکی نووسین و وه‌رگێڕانی فارسى کتێبگەلی پڕپیتی عەڕەبی، وانه‌بێژی زانستەکانی زمانی عەڕەبی، تەفسیر و ڕاڤەی قوڕئانی پیرۆز لە زانکۆی کوردستانی شاری سنە و پاشان لە مزگەوتەکانی شاری مه‌ھاباد بوو.
له گرینگ‌ترین به‌رھه‌مه‌کانی ده‌توانین ئاماژه بکه‌ین به ته‌فسیری «المقتطف»، ته‌فسيرى نوور، ته‌فسيرى شنه‌ی ڕه‌حمه‌ت، وه‌رگێڕان و چاپی ته‌فسیری «في ظلال القرآ‌ن» له ١٥ بەرگدا.
به‌ڕاستی کە نه‌ته‌وه‌ی موسوڵمانان زانایه‌کی کەموێنه و گەوره‌ی له ده‌ست دا. له خوای میری مه‌زن داوا دەکه‌ین له ڕۆحی ئه‌و کۆچکردووە خۆش بێت و باشترین پاداشەکانی بە نسیب بکا و له باشترین شوێنی به‌ھه‌شتدا نیشتەجێی بفەرموێ و حەشری لەگەڵ پێغه‌مبه‌ران و ڕاستوێژاندا بێت. ھه‌روه‌ھا سوکنایی و ئارامش و خۆڕاگری بە بنەماڵه‌ی، ئازیزان و خزم و که‌س و قوتابیانیی ببەخشێ. خودا چاکترین سەرپەرشت و باشترین وڵامدەرە.
مامۆستا دکتۆر عەلی قەرەداغی ـ ئه‌مینداری گشتی
مامۆستا دکتۆر ئەحمەد ڕیسۆنی – سەرۆکی یەکیەتی
- بۆچوونێکی نوێ بنووسه
- 1640 سه‌ردان
-
نووسخه‌ی چاپ