په‌یامی پیرۆزبایی به‌رپرسی پێوه‌ندییه‌ گشتییه‌کانی جه‌ماعه‌ت به‌ بۆنه‌ی ته‌واووبوونی وەرگێڕانی ده‌قاوده‌قی قوڕئانی پیرۆز له‌ وه‌رگێڕ

په‌یامی پیرۆزبایی به‌رپرسی پێوه‌ندییه‌ گشتییه‌کانی جه‌ماعه‌ت به‌ بۆنه‌ی ته‌واووبوونی وەرگێڕانی ده‌قاوده‌قی قوڕئانی پیرۆز له‌ وه‌رگێڕ

به‌رپرسی پێوه‌ندییه‌ گشتییه‌كانی جه‌ماعه‌ت به‌ بۆنه‌ی ته‌واوبوونی وه‌رگێڕانی ده‌قاوده‌قی قوڕئانی پیرۆز بۆ سه‌ر زمانی كوردی، پیرۆزبایی له‌ وه‌رگێڕ كرد كه ده‌قی پیرۆزباییه‌كه‌ به‌م چه‌شنه‌یه‌:

 

برای ئازیز کاک عیرفان زوموڕڕودی

سڵاو و مێھرەبانی خواتان لێ بێت

وەرزی بەھار، ھەموو کات پەیامی زیندووبوونەوە و گەشە و نەشەی ڕۆحی پێیە. سەرھەڵدانی گوڵ و گوڵاڵە و بەیبون و نێرگز، موژدەی ژیانی نوێ و دەسپێکی تازەی پێیە. چ موژدەیەکی دڵگەشێنە کە لە وەرزی بەھاری سروشت و بڕوا (ڕەمەزان)، گوڵزاری پڕ گوڵی قورئانی پیرۆز، بەرھەمێکی نوێی لەسەر ده‌ستی ئێوەی خۆشەویست، بەخۆوە بینی.

خۆشحاڵم کە لەسەر ده‌ستی یەکێ لە ئه‌ندامان و ھاوڕێیانی دێرینەی «جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاح» به‌رھه‌مێکی نوێ له‌  وه‌رگێڕانی قورئانی پیرۆز پێشکه‌شی قوتابخانه‌ی کوردی ده‌کرێت. ئه‌رخه‌یانم که‌ لوتف و مێھره‌بانی خودای مێھره‌بان یاریده‌ر و پشتگیری ئێوە بووە بۆ ئەم وه‌رگێڕانه‌ و سوپاس و شوکرانەبژێری خودای میری مه‌زەن ده‌که‌م. ھیوادارم له‌ داھاتوودا، به‌رھه‌می زیاتر له‌ خامه‌ی ڕه‌نگینتانەوه‌ بڵاو ببێتەوه‌ و سوکنابه‌خشی دڵه‌کان بێت.


به‌رپرسی پێوه‌ندییه‌ گشتییه‌کانی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاح
عوسمان عه‌بباسی
3ی جۆزه‌ردانی ۱۳۹۹ی ھه‌تاوی

.:: نوێ‌ترین ::.

شێوازی هاوسەنگی لە شێعری نالیدا ئه‌ده‌ب و هونه‌ر (1399/04/10)