ته‌وبه‌

تۆبه‌ و گه‌ڕانه‌وه‌ به‌ره‌و خوا

ته‌وبه

خوایا تەوبه، شەرمەساره خوەم

به‌داوی شەیتان، گرفتاره خوەم

بێ کەردەی مەقبووڵ، وەک دار بێ سەمەر

تەوبه‌شکێنی هەزار، باره خوەم

موددەعی سوننەت، فەڕز ئەو دوا خەر!

بۆ ئەدای واجب، زۆر قەرزاره خوەم!

غەیبەتکەر خەڵکی، به بێ ئە ندێشه

له جورم و گونا، ڕەش تۆماره خوەم

خۆ به پاک زان و، بەدبین له خەڵکی!

دوچاری فیکرەی، ناهەنجاره خوەم!

ئیددیعا زلەی، قەدر کەس نەزان!

توندوتیژ بێکەڵک، وەک بیباره خوەم!

به دەردی عۆجب و جەهل و نەزانی!

یەک جار مۆبتەلا و هەم دۆچاره خوەم

بێ عیلم و زانین، ناحاڵی له دین!

بۆ نەفسی سەرکەش، له ژێر باره خوەم

کات وه فێڕۆدەر، تەمەن زایه کەر!

کەج و مێعوەج و گێڕولاره خوەم!

له بەرەو خوارکەی، توندی بێ مەبەست!

سەواری ئەسپی، بێ هەوساره خوەم!

له مەعرەکەی جەنگ، بێ تۆشە و سیلاح

له بەری حەمڵه و پەلاماره خوەم!

حۆکم سادرکەر، دژ به ئەم و ئەو

به هەڵەدا چوی، بێ ژۆماره خوەم!

له‌بەر خۆرد جه‌معی، زەعیف و نەزان!

شەرمەندەی جەرگەی، دۆست و یارەخوەم

قاتیکەر بیر خۆم، له‌گەل حوکمی دین

پەشۆکاو هەوای، نابەکاره خوەم!

لادەر له جادەی، خۆشبەختی ژیان!

بۆ لای کوێرەڕێ، ناهەمواره خوەم!

له‌بەری تیری، هەوای شەیتانی!

ئاهوی پێ بەسراو، هەم شکاره خوەم!

بۆ بەختەوەری، ئاوارە و وەیلان!

له سەحرای چۆڵی، دوور له شاره خوەم!

ئەر نەگەڕێمەوه، سەر ڕێگای قوڕئان

خەسارەتمەندی، ڕۆژگاره خوەم!

له‌گه‌ڵ ڕاستوێژان، ئەر نەبم هاوڕێ!

بێ عەقڵ و گێژ و شێتوهاره خوەم!

چون فەرموت ڕەحمم، ئەشیای گرتەبەر

منیش شەیئێکی، نالەباره خوەم!

هەرچەن تۆماری، تەمەنم ڕەشه!

خودا به‌ڕەحمه، ئیفتیخاره خوەم!

له ژین (غەریب) و بێ ماوا و حەزین!

بۆ ما واو مەسکەن، بێ قەراره خوەم!

 

ھونەر: ئیسماعیل ڕه‌زائی (غەریب)

ده‌نگێ نه‌دراوه

.:: نوێ‌ترین ::.

ڕه‌وشتبه‌رزێكی زانا روابط عمومی، ئه‌هلی سوننه‌تی ئیران (1399/03/05)
شه‌وبێداری رمضان، ئه‌ده‌ب و هونه‌ر (1399/03/01)
غرووبت بۆ من سروورە ئەی ماهی نوور رمضان، ئه‌ده‌ب و هونه‌ر (1399/02/31)
دەنگی پێی میحڕابی دڵ رمضان، بیرو ڕا (1399/02/30)