فتوای تاقمێک له لێژنەکان و ڕاوێژکارانی زانستی و زانایانی گەورە، سەبارەت به ڕه‌وابوونی ڕۆژوونەگرتن به هۆی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی ئیپیدێمی کۆڕۆنا

فتوای تاقمێک له لێژنەکان و ڕاوێژکارانی زانستی و زانایانی گەورە، سەبارەت به ڕه‌وابوونی ڕۆژوونەگرتن به هۆی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی ئیپیدێمی کۆڕۆنا


بیرو ڕای زانایانی موسوڵمان و پێشەوایانی ئایینی و ئۆممەتی ئیسلامی سەبارەت به ڕۆژووی مانگی ڕەمەزان، له کاتی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی ئپیدێمی ڤایرۆسی کۆڕۆنا(کۆیید19) چییه؟
حوکمی شەرعی ترس له لاوازبوونی سیستەمی بەرگری لەش به هۆی ئەگەری تووشبوونی ئەم نەخۆشییه چییه؟
و حوکمی ڕۆژوونەگرتنی کەسێک کەوا تووشی ئەو پەتایه بووە چییه؟

تکایه حوکمی شەرعی ئەم پرسیارانەمان بۆ ڕوون کەنەوە، خوای گەورە پاداشتی خێرتان بداتەوە.

بێگومان ڕۆژووی مانگی ڕەمەزان به پێی فەرموودەی قوڕئان و سوننەت و ئیجماعی موسوڵمانان، له‌سه‌ر هەموو موسوڵمانێک واجبه.


خوای گەورە دەفەرموێت:

«يأَيُّهَا الَّذِينَ ءَامَنُواْ كُتِبَ عَلَيْكُمُ الصِّيَامُ كَمَا كُتِبَ عَلَى الَّذِينَ مِن قَبْلِكُمْ لَعَلَّكُمْ تَتَّقُونَ + شَهْرُ رَمَضَانَ الَّذِي أُنْزِلَ فِيهِ الْقُرْآنُ هُدًى لِلنَّاسِ وَبَيِّنَاتٍ مِنَ الْهُدَى وَالْفُرْقَانِ فَمَنْ شَهِدَ مِنْكُمُ الشَّهْرَ فَلْيَصُمْهُ وَمَنْ كَانَ مَرِيضًا أَوْ عَلَى سَفَرٍ فَعِدَّةٌ مِنْ أَيَّامٍ أُخَرَ يُرِيدُ اللَّهُ بِكُمُ الْيُسْرَ وَلَا يُرِيدُ بِكُمُ الْعُسْرَ وَلِتُكْمِلُوا الْعِدَّةَ وَلِتُكَبِّرُوا اللَّهَ عَلَى مَا هَدَاكُمْ وَلَعَلَّكُمْ تَشْكُرُونَ» [به‌قه‌ڕه‌:۱۸٤-۱۸٥]

واته: ئه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه، ڕۆژووی ڕه‌مه‌زان له‌سه‌رتان پێویست كراوه هه‌ر وه‌كوو له‌سه‌ر گه‌لانی پێش ئێوه پێویست كرابوو، بۆ ئه‌وه‌ی خواناسی و پارێزكاری بكه‌ن. مانگی ڕه‌مه‌زان (ئه‌و مانگه‌یه‌) كه قوڕئانی تێدا هاتۆته خواره‌وه‌، له‌كاتێكدا ئه‌م قوڕئانه ڕێنمووییبه‌خشه به خه‌ڵكی و به‌ڵگه‌ی زۆری تێدایه‌، له ڕێنموویی و جیاكردنه‌وه‌ی ڕاست و ناڕاست و حه‌ق و ناحه‌ق، جا كه‌سێك له ئێوه مانگی ڕه‌مه‌زانی بینی (یان هه‌واڵی بینینی پێدرا)، ده‌با ئه‌و مانگه به‌ڕۆژوو بێت، ئه‌وه‌ش كه نه‌خۆش بێت یان له سه‌فه‌ردا بێت با له‌ڕۆژانی تردا به‌و ڕێژه‌ بیگرێته‌وه‌، چونكه خوا ئاسانكاری بۆ ئێوه ده‌وێت و نایه‌وێت (په‌رستن و فه‌ڕزه‌كانتان) له‌سه‌ر قورس و گران بكات و بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و ماوه دیاریكراوه ته‌واو بكه‌ن و خوا به‌گه‌وره بگرن و سوپاسگوزاریشی بكه‌ن، له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ڕێنموویی كردوون».

پێغەمبەری ئیسلامیش(د.خ) دەفەرموێت:
«بني الإسلام على خمس: شهادة أن لا إله إلا الله، وأن محمداً رسول الله، وإقام الصلاة، وإيتاء الزكاة، وصوم رمضان، وحج بيت الله الحرام» [بوخاری و موسلیم ڕیوایه‌تیات کردووه‌]
واتە: «ئیسلام بنیات نه‌راوە لەسەر پێنج شت: شایەتهێنان بە وتنی «لَا إِلَهَ إِلَّا اللَّه، مُحَمَّدٌ رَسُولُ اللَّه»، نوێژكردن، زەكات دان، حەج كردن، بەڕۆژووبوونی مانگی ڕەمەزان».
 

ڕای ئیجماعی موسوڵمانانیش له‌سەر ئەوەیە، کەوا گرتنی ڕۆژووی مانگی ڕەمەزان فەڕزە و هەروەها یەکێک له ئەرکەکانی ئیسلامه.

ڕۆژووی مانگی ڕەمەزان به دیتنی هیلالی مانگ یان تەواوبوونی سی ڕۆژی مانگی شەعبان، له‌سەر هەر تاکێکی موسوڵمان فەڕز دەبێت. ڕۆژوو به به‌دیهاتنی هەر کام لەم دوو شتە (دیتنی مانگ و تەواوبوونی سی ڕۆژی شەعبان) له‌سەر هەموو کەسێکی موسوڵمانی پێگەیشتوو و به‌توانا و نیشتەجێ (موسافیر نەبێت) فەڕز دەبێ و نابێ تەرک بکرێت، مەگەر بۆ کەسێک کەوا عوزری هەبێت، وەکوو ئەوەی منداڵ بێت (نەگەیشتبێتە حەدی بلووغ) یان شێت بێ، یان حاڵەتی سووری مانگانه و منداڵ بوون(بۆ ژنان) هه‌بێ، یان کەسێک له سەفەرێک بێ کە بۆی هەبێ ڕۆژوو نەگرێ، یان نەخۆشی و پیری په‌ککه‌وته‌.

چونکه لەم دوو حاڵەتەدا ڕۆژووگرتن ئەستەم و سەختە، بەڵگەشمان ئەم فەرموودە پیرۆزەی خوایه:
«وَمَنْ كَانَ مَرِيضًا أَوْ عَلَى سَفَرٍ فَعِدَّةٌ مِنْ أَيَّامٍ أُخَرَ يُرِيدُ اللَّهُ بِكُمُ الْيُسْرَ وَلَا يُرِيدُ بِكُمُ الْعُسْرَ.» [به‌قه‌ڕه‌:۱۸٥]
واته‌: ئه‌گەر كه‌سێکیش نه‌خۆش بێت یان له سه‌فه‌ردا بێت، با له‌ ڕۆژانی تردا به‌و ئه‌ندازه بیگرێته‌وه‌، چونكه خوا ئاسانكاری بۆ ئێوه ده‌وێت و نایه‌وێت (فه‌ڕزه‌كانتان) له‌سه‌ر قورس و گران بكات.

جا پرسیار له‌سەر ڕۆژوونەگرتن به هۆی بڵاوبوونەوەی پەتای کۆڕۆنا و بەڵگەهێنانەوە، کەوا ڕۆژوو دەبێتە هۆی لاوازبوونی جەستە و هێزی به‌رگری لەش و ترس له گواستنەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا بۆ ڕۆژووانان وهتد.

ئێمه ئەو پرسیارەمان ئاراستەی پسپۆڕان و ئەو پزیشکه لێزانانەی کە جێگەی متمانەن و خاوەنی زانستی نوێن، کردووە و ئەوانیش ئاوا وەڵامیان داوەتەوە:

هیچ بەڵگەیەکی زانستی نییه کەوا بیسەلمێنێ ڕۆژوو کاریگەری نەرێنی له‌سەر سیستەمی بەرگری لەشی ڕۆژووانان هەیه و ببێتە هۆی تووشبوونی پەتاکە یان ڕێگەخۆشکەر بێت بۆ ئەم ڤایرۆسی کۆڕۆنا، تەنانەت دەڵێن ڕۆژوو کاریگەری زۆرە له‌سەر بەهێزکردنی سیستەمی بەرگری لەش و لە زۆرێک له نەخۆشییەکان دووری دەخاتەوە.

جا بەپێی ئەم بۆچوونەی زانایانی پزیشکی سه‌رده‌م، دەبێ بگوترێ: بێگومان نەگرتنی ڕوژوو له ترسی ڤایرۆسی کۆڕۆنا بەراوردێکی هەڵەیه و خۆپارێزییەکی خەیاڵاوی و دوور له‌ڕاستییه و بیانوویەکی ناشەرعییه بۆ نەگرتنی ڕۆژووی ڕەمەزان!

ئەمەش له فیقهدا یاسا و دروشمێکی پتەوە و ڕۆژوونەگرتن له‌سەر بناغەی خەیاڵ و بێعوزر و بیانوو ڕەوا نییه.

بەڵام ئەگەر کەسێک تووشی ئەو ڤایرۆسه یان هاوشێوەی ڤایرۆسه‌کە بوو و دوکتۆری پسپۆڕ و باوەڕپێکراو بڵێت: ڕۆژوو زیانی هەیه بۆی، یان چاک بوونەوەی دوا دەکەوێت، بێگومان ئەو کاتە دەبێ ڕۆژوو نەگرێت، تەنانەت فەڕز دەبێ له‌سەری کە ڕۆژوو بشکێنێ، چونکە پاراستنی گیان له زانستی ئوسوولی فیقهیشدا سەلمێنراوە و جه‌خت کراوە و له زومرەی مەقاسیدی شەریعەتی ئیسلامه و هەروەها له ئەو پێنج شتەیە (دین، گیان، ئاوه‌ز، نامووس و ماڵ) کەوا ئیسلام بۆ پاراستنی ئەوانە هاتووە.

له‌خوای دڵۆڤان داواکارین که تەواوی نەخۆشەکان شیفا بدات و بەزەیی و ڕەحمەتی خۆی بڕژێنێته سەرمان و به سەرکەوتوویی بمانگەیەنێتە مانگی ڕەمەزان و له ڕێزی ئەو کەسانە هه‌ژمارمان بکات کە به ئیمانێکی پتەو و ڕۆژووگرتن و شەوبێداری ڕەمەزان بەسەر دەبەن...


والله أعلم وأحكم.
وصلّى الله على نبينا محمد وعلى آله وصحبه أجمعين.

لێژنەکان و یەکێتی زانستی هاودەنگ له‌گەڵ ڕاگەیاندنی سەرەوە:

- رابطة علماء المسلمين.
- رابطة علماء أهل السنة.
- رابطة علماء آسيا.
- رابطة علماء المغرب العربي.
- الاتحاد السوداني للعلماء والأئمة والدُّعاة.
- دار الافتاء الليبية.
- رابطة العلماء السوريين.
- رابطة أهل السنة والجماعة في العراق.
- رابطة علماء إرتيريا.
- مجلس علماء العراق.
- المجمع الفقهي العراقي.
- مركز تكوين العلماء بموريتانيا.
- هيئة علماء السودان.
- هيئة علماء المسلمين في العراق.
- هيئة علماء المسلمين في لبنان.
- هيئة علماء فلسطين في الخارج.
شخصیتهای برجسته :
أ.د علي محيي الدين القره داغي الحسيني الأمين العام للاتحاد العالمي لعلماء المسلمين.
أ.د هشام قريسة رئيس جامعة الزيتونة.
الشيخ محمد الحسن ولد الددو رئيس مركز تكوين العلماء بموريتانيا.
أ.د عبد الحي يوسف نائب رئيس هيئة علماء السودان.
الشيخ سامي الساعدي أمين عام مجلس البحوث بدار الإفتاء الليبية.
د. محمد العبدة نائب رئيس رابطة علماء المسلمين.
د. محمد عبد الكريم الشيخ أمين عام رابطة علماء المسلمين.
د. نواف التكروري رئيس هيئة علماء فلسطين بالخارج.
د. أمين المصلح رئيس المجلس العلمي لرابطة أهل السنة والجماعة في العراق.
الشيخ سعيد عزام رئيس مجلس الإفتاء السويدي.
الشيخ حسن دريج حسين الجنابي المنسق العام لرابطة أهل السنة والجماعة في العراق.
د. عبد الحميد العاني الناطق الرسمي لهيئة علماء المسلمين في العراق.
أ.د الحسن بن محمد العلمي من علماء المغرب.
أ.د توفيق بن أحمد الغلبزوري من علماء المغرب.
أ.د حسن يشو من علماء المغرب.
أ.د خالد بن مذكور المذكور من علماء الكويت.
أ.د سامي الفريضي من علماء الزيتونة.
أ.د عبد المحسن بن زين المطيري من علماء الكويت.
أ.د علي العشي من علماء الزيتونة.
أ.د عمر بن عمر من علماء الزيتونة.
أ.د فضل مراد من علماء اليمن.
أ.د محمد أكرم الندوي من علماء الهند.
أ.د مختار الجبالي من علماء الزيتونة.
أ.د نور الدين الخادمي من علماء الزيتونة ووزير الشؤون الدينية الأسبق في تونس.
أ.د وصفي عاشور أبو زيد من علماء الأزهر.
د أحمد حوى من علماء الشام.
د. أيمن شعباني من علماء الشام.
د. بلخير طاهري الإدريسي من علماء الجزائر.
د. حامد الإدريسي من علماء المغرب.
د. حسان الصفدي من علماء الشام.
د. حمزة بن علي الكتاني من علماء المغرب.
د. سعد العثمان من علماء الشام.
د. سلطان بن إبراهيم الهاشمي من علماء قطر.
د. عبد الله بن إبراهيم الهاشم السادة من علماء قطر.
د. عبد المجيد البيانوني.
د. علي العلايمي من علماء الزيتونة.
د. عمر الشبلي من علماء الزيتونة.
د. غازي التوبة من علماء الشام.
د. فؤاد محمد أبوعود عميد كلية الدراسات الإسلامية بجامعة مصراتة وعضودار الإفتاء الليبية.
د. محمد أبو الخير شكري من علماء الشام.
د. محمد الصغير من علماء الأزهر.
د. محمد بن حسن المريخي من علماء قطر.
د. محمد روابحية من علماء الجزائر.
د. محمد هندو من علماء الجزائر.
د. محمد يسري من علماء الأزهر.
د. معز المجولي من علماء الزيتونة.
د. ياسر بن عجيل النشمي من علماء الكويت.
الشيخ إبراهيم الحسون من علماء الشام.
الشيخ إبراهيم ولد يوسف الشنقيطي من علماء موريتانيا.
الشيخ أحمد بن علي بن حجر البنعلي من علماء قطر.
الشيخ أسامة الرفاعي من علماء الشام.
الشيخ الحسن بن علي الكتاني من علماء المغرب.
الشيخ بلال بن محمد آل زروق من علماء المغرب.
الشيخ جاسم بن محمد الجابر من علماء قطر.
الشيخ حمزة بلقاسم من علماء الجزائر.
الشيخ داعي الإسلامالشهال من علماء لبنان.
الشيخ رضوان نافع من علماء المغرب.
الشيخ سعيد مصطفى من علماء الأزهر.
الشيخ عادل رفوش من علماء المغرب.
الشيخ عبد الرحمن كوكي

من علماء الشام.
الشيخ عبد العزيز بن عبد الله بن عبد الرحمن بن حمد آل ثاني من علماء قطر.
الشيخ عبد العليم عبد الله.
الشيخ عبد الله العثمان.
الشيخ عبد الله رحال.
الشيخ علي الحبيب سعيد من علماء تونس.
الشيخ مجد مكي من علماء الشام.
الشيخ محمد بحر الدين من علماء المغرب.
الشيخ محمد بن توفيق الشاتي من علماء لبنان.
الشيخ محمد بن طايس الجميلي من علماء قطر.
الشيخ محمد سالم المجلسي من علماء موريتانيا.
الشيخ محمد سيديا النووي من علماء موريتانيا.
الشيخ مختار ولد العربي مؤمن من علماء الجزائر.
الشيخ مطيع البطين من علماء الشام.
الشيخ موفق العمر من علماء الشام.
الشيخ يونس حيدان من علماء المغرب.
فضيلة الشيخ د. أسامة أبوبكر من علماء الأردن.

ده‌نگێ نه‌دراوه

.:: نوێ‌ترین ::.

ڕه‌وشتبه‌رزێكی زانا روابط عمومی، ئه‌هلی سوننه‌تی ئیران (1399/03/05)
شه‌وبێداری رمضان، ئه‌ده‌ب و هونه‌ر (1399/03/01)
غرووبت بۆ من سروورە ئەی ماهی نوور رمضان، ئه‌ده‌ب و هونه‌ر (1399/02/31)
دەنگی پێی میحڕابی دڵ رمضان، بیرو ڕا (1399/02/30)